فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە یەکەم کۆبوونەوەی دادگای ئامریکا کە رۆژی سێ‌شەممە ٣٠ گەلاوێژ بۆ شارۆمەندێکی ٥٩ ساڵەی ئێرانی بەناوی مەجید قوربانی کە بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ دەوڵەتی تاران، لە واشنگتۆن دەسبەسەکراوە، قازی ئەو دادگایە داوای “ئازادی کاتی” ئەو تاوانبارەی ڕەت کردەوە.
رۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژ وەزارەتی دادگوستەری ئامریکا ئاشکرای کرد کە دووکەس بە ناوەکانی مەجید قوربانی و ئەحمەدڕەزا محەممەدی کە نیشتەجێ ئامریکان، بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەرکراون.
ئەو دووکەسە هەوڵیانداوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی لە سەر ناوەندێکی تایبەت بە جوولەکەکان و، هەروەها ئەندامانی ئۆپۆزسیونی ئێرانی لە ئامریکا.
لە یەکەم کۆبوونەوەی دادگای کردنی یەکێک لەو دوو سیخوڕە ئێرانییە، کە بە سەرۆکایەتی قازی مایکل هارڤی بەڕێوچوو، داوای ئازادی کاتی مەجید قوربانی رەت کرایەوەو هەروەها دادستان ٧٥ساڵ زیندانی بۆ ئەو سیخوڕە بڕاوەتەوە.
هەروەها بڕیارە “ئەحمەد ڕەزا محەممەدی دۆستدار”، کە ئەویش بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ ئێران دەسبەسەرکراوە، لە شاری شیکاگۆ دادگای بکرێ.
لە بەیاننامەی وەزارەتی دادگوستەری‌دا هاتووە؛ مەجید قوربانی رۆژی ٢٠ سیپتامبری ٢٠١٧ی زایینی، لە کۆبوونەوەی موجاهدین خەلق وێنەی هەڵگرتووەو بە بڕی دووهەزار دۆلار فرۆشتوویەتی بە ئەحمەدڕەزا دۆستدار.
بەیاننامەکەی دادگوستەری ئامریکا دەڵێ؛ مەجید قوربانی لە مانگی ئاوریلی ئەمسال سەردانی تارانی کردوەو، زانیارییەکانی خۆی ڕادەستی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووە
دادگوستەری ئامریکا بە باس کردن لە هەوڵەکانی ئەحمەدڕەزا محەممەدی دۆستدار” لەو پێوەندییە‌دا دەڵێ ؛ ناوبراو ساڵی ٢٠١٧ لە چوارچێوەی ئەمنیەتی بینای “خانووی خباد ڕەهرو” کە ناوندێکی جوولەکەکانە لە شیکاگۆ ، فیلم و وێنەی هەڵگرتووە.
شیاوی باسە ساڵی ٩٢ی هەتاویش کەسێک بەناوی مەنسوور ئەرباب سیر، شارۆمەندی ئێرانی / ئامریکایی، بە تاوانی پیلان داڕشتن بۆ تیرۆری باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی لە ئامریکا، دەسبەسەرکراو، سزای ٢٥ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.

22/8/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان