فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگرتنی گشتیی کوردستان، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانان، هەرمان وەتمان، ڕۆژنامەنووسی کورد، خەڵكی شاری مەهاباد و بەرپرسی ئاژانسی هەواڵدەریی هاژە بە تۆمەتی "تێکدانی بیری گشتی و پشتیوانی لە مانگرتنی گشتیی کوردستان" بانگهێشتی ئیدارەی پولیسی فەتای شاری مەهاباد کرا و دوای چەند سەعات لێكۆڵینەوە و هەڕەشە بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

هەرمان وەتمان، بە یەکێک لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسە دیارەکانی شاری مەهاباد بە ئەژمار دێت.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، دوو برا بە ناوەکانی "پووریا وئاریا ناسحی" خەڵکی شاری سنە، کە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی مانگرتنی گشتیی کوردستان دەسبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

زۆربەی گیراوانی مانگرتنی گشتیی کوردستان، کە بە تۆمەتی "تێکدانی بیری گشتی و پشتیوانی لە مانگرتنی گشتیی کوردستان" دەسبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانان، خەڵکی کوردستان بە پیریی بانگەوازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە هاتن، کە داوایان کردبوو بە مەبەستی بە ناڕەزایەتیدەربڕین لە بەرانبەر ئێعدامی سێ زیندانیی سیاسیی کورد و مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات مانگرتنی گشتی بەڕێوە ببەن، کە خەڵکی کوردستان دوای داخستنی سەرجەم دووکان و بازاڕەکانی کوردستان ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی هێزەکانی ئیلاعات بوونەوە.

17/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان