سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، جەنایەتێکی دیکەی خولقاند و دوو لاوی خەڵکی شاری سەرپێڵی گولـلەباران کرد.
بە پێی وتەی چەند شایەتحالێک، شەوی هەینی، ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دوو لاوی خەڵکی سەرپێڵ و زەهاویان لەسەر، لە شوێنێک بە ناوی "نەڵکمین"، سنووری نێوان تەوێڵە و هانەگەرمەڵە، تیرباران کرد.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان :ڕێژیمی ئێران بۆ سەرپۆشکردنی ئەو جەنایەتە لە نێو خەڵکدا وایان بڵاو کردووەتەوە کە ئەو دوو لاوە لە کاتی تێپەڕین لە سنوور، کەوتوونەتە سەر مین و گیانیان لە دەست داوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بە وتەی خەڵکی ناوچەکە، ئەو شوێنە کە تەرمەکانی لێ دۆزراوەتەوە، نە سنووری هاتوچووی کۆڵبەرە و نە مین لەوێ هەبووە.
سەرچاوەیەک: باسی لەوەش کرد، خەڵک ئاسەواری گولـلەبارانیان بە تەرمی ئەو دوو لاوە دیتووە و هەتا نیوەڕۆی شەممەش، تەرمی ئەو دوو لاوە لە شوێنی خۆی بووە.
٢٨/١٠/٢٠١٨