فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران، بەهۆی پێنەدانی سووتەمەنی بە فڕۆکە ئێرانییەکان لە لایەن کۆمپانیا سووتەمەنییەکانی تورکیەوە، بە توندی ڕەخنەی لەو کۆمپانیا تورکیانە گرت و ڕایگەیاند کە؛ لەگەڵ دەسپێکی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، کۆمپانیاکانی تورکیە بڕیاریانداوە کە سووتەمەنی نەدەنە فڕۆکە ئێرانییەکان.

“مەقسوود ئەسعەدی” سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران، هەواڵی پێوەندیدار بەو کێشەیەی پشتڕاستکردەوە کە لە میدیاکانی وڵاتانی دەرەوە بڵاوکراونەتەوە.
“ئەسعەدی “ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەر بە هەواڵدەریی “ئیسنا”ی ڕاگەیاند “هەموو کۆمپانیاکانی “تورکیە” لە فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە ئەرکیانە کە سووتەمەنی بدەن بە فڕۆکە ئێرانییەکان، بەڵام بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە، لە ١٠ی خەزڵوەرەوە بڕیاریانداوە کە سووتەمەنی نەدەنە فڕۆکەکانی ئێران کە ئەو بڕیارە ئێمەی ڕووبەڕووی کێشە و گرفت کردۆتەوە”.
بەپێی ڕاپۆرتی “ڕۆیتەرز″، لە دوو رۆژی رابردوودا بە هۆی پێنەدانی سووتەمەنی لە لایەن کۆمپانیاکانی تورکیەوە، لە “ئیستانبول” گەشتی فڕۆکەیەک پەکی کەوتووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای” پیترۆڵ ئافیسی” تورکیە،سەر بە کۆمپانیای “ویتۆڵ”کە ئەرکی پێدانی سووتەمەنی فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتەی لە ئەستۆیە، لە پێدانی سووتەمەنی بە فڕۆکە ئێرانیەکان خۆی دەبوێرێ. هەر لەوبارەوە مێدیاکانی تورکیە لە زمان بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایانە بڵاویانکردەوە کە پێیانڕاگەیاندوون سووتەمەنی نەدەنە فڕۆکە ئێرانییەکان.
کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکانی “ماهان ئایر”، “ئاتا”، “قشم’ و”آسمان” ئەو کۆمپانیانەن کە گەشتە ئاسمانییەکانی “تاران” و” ئیستانبوڵ” و بەشێک لە شارەکانی دیکە لەخۆدەگرن.
هەر بەپێی ئەو راپۆرتانە، نەبوونی سووتەمەنی بۆتە هۆی کەمکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەکانی تورکیە و ئێران.

4/11/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان