فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی سەرچاوەکانی کەشناسی، لە ماوەی پەنجا ساڵی رابردوودا ئێران ڕێژەی باران بارینی بەو شێوەیەی بەخۆیەوە نەدیوە.
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا سێڵاو و باران چەند ناوچەیەکی ئێرانی گرتەوە و زیانێکی زۆری بە خەڵک و وڵاتی ئێران گەیاند، لافاوەکان ٢٣ پارێزگای وڵاتیان گرتۆتەوە کە لەوانە ٦ پارێزگای کرماشان، ئیلام، لوڕستان، خووزستان، چوارمەحاڵ وبەختیاری و، کەهگیلویە و بویر ئەحمەد لە دۆخێکی نائاسایی دان و لەسەریەک ٤٠٠ شار و گوند تووشی وێرانی و کێشەوگرفت بوون. لە شاری دروود ٢٠ هەزار کەس و لە “پولدوختەر” ٣٠ هەزار کەس ماڵەکانیان بەجێهێشتوە. بەشێک لەو خەڵکە شار و گوندەکانیان چۆڵکردووە و ڕوویان لە شاخ و کێوەکان کردووە کە بەهۆی بەفر و سەرما و بارانەوە تووشی دۆخێکی خراپ بوون. ٧٨ جادەی نێوان شارەکان و ڕێگای هاتووچۆی دووهەزار و ١٩٩گوند گیراوە و ڕێگا و جادەکانیان وێران بوون. لەسەر یەک ١٤٤ ڕووبار بەهۆی ئاوی زۆرەوە هەستاون و لە ١٥ پارێزگا ٨٤ پردی هاتووچۆ ئاوبردوونی یا تێکچوون و لە ٤٠٠ شوێن زەوی ڕۆچوە یا ڕێگاوبانەکان هەرەسیان هێناوە. بەهۆی شکانی پردی ئەسڵی شاری “پول دوختەر” لە پارێزگای لوڕستان مەترسی لەسەر خەڵکی ئەو شارە دروستکردووە. وەزیری ڕێگاوبانی ئێران ڕایگەیاند کە یەک لەسەر سێی رێگاوبانەکای ئێران وێران بوون.
بەپێی ئامارەکان تا ئێستا ژمارەی قوربانیان ناروونە و شیمانە دەکرێ کە زیاتر لە ٢٠٠کەس بەهۆی سێڵاوەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠٠ کەسیش بریندار ببوون.
شایانی باسە کە پێشتر کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاند کە بڕینی لێڕەوارەکان، دروستکردنی بەنداوەکان و گۆڕینی ڕێرەوی ئاوەکان بۆتە هۆی ئەوەی کە سێڵاو ڕوو بکاتە نێو شار و گوندەکان. هەر دوێنی فەرماندەی سپای پاسدارانی ئێران دانی بە پێڕانەگەیشتن و نابەرپرسایەتیی کاربەدەستانی دەوڵەت دانا. پاکپوور ڕایگەیاند کە کاربەدەستانی دەوڵەت لەترسی ناڕەزایەتییەکان ناوێرن بچنە نێو خەڵک و بە هاواری لافاولێدراوانەوە بچن.
لەوپێوەندییەدا خەڵکی کوردستان وەک هەمیشە پێشەنگە بۆ لە فریا کەوتنی خەڵکی لافاولێدراو و ڕێکخراوە مەدەنییەکان خەریکی کۆکردنەوەی کەلوپەل و خواردەمەنین بۆ خەڵکی ئەو شوێنانەی کە ماڵەکانیان لەدەستداوە و ئاوار و بێسەرپەنابوون.

٣/٤/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان