فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لوقمان غەفوور

ڕۆژنامە و سایت و تەلەفزیۆنەکانی ئەمریکا رۆژی ١٨ی ئۆکتۆبەر، باسیان لە ئەگەری بەکارھێنانی چەکی فسفۆر و کیمیاویی دەکرد کە تورکیا لەم دوو ڕۆژەدا بەکاری ھێنابێت. ئەویش دوای ئەوەی پشکنینی پسپۆرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێو سوریاوە ڕاپۆرتێکی لەو ڕووەوە پێشکەش بە کۆشکی سپی کردووە و کۆشکی سپی - یش ڕادەستی دەسەڵاتی چوارەمی ئەمریکا و ئەوروپای کردووە.

تورکیا بەم کارە نامرۆییەی دەکەوێتە ناو قەفەزی تاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتی. دەکەوێتە بەر لێپێچینەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمەش وادەکات کاری ھێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا لەسەری قورس تر بێت.

مەسەلەی ساغبوونەوەی چەکی کیمیاوی لەسەر تورکیا ئەگەر لەئێستاشدا نەبێت بە کێشەیەکی گەورەی تاوانی جەنگ، ئەوا ئەمریکا ھەمووی بۆ کۆدەکاتەوە بۆ ئایندەیەکی نزیک. تورکیا زەحمەتە لەم گێژاوە ڕزگاری بێت، چونکە ئەندامی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوییە کە ژمارەیان ١٨٩ ئەندامە.

ئەگەر ململانێ نێودەوڵەتییەکان کاری لێپێچینەوە تێکنەدات وەک ساڵی ٢٠١٧ کە بەرامبەر سوریا کراو و تۆمەتبارکرا بەوەی چەکی کیمیاوی بەکارھێناوە و دواتر روسیا ڤیتۆی کرد لە ئەنجومەنی ئاسایش، ئەوا پێدەچێت بڕیارێکیش دەربارەی تورکیا دەرکرێت. ئەوکات ئەو قسەیەی دیڤید فرۆم نووسەری گۆڤاری ئەتلەنتا کە ھەفتەی پێشوو لە وتارێکدا نووسی:"ساڵێکی تورکیا ئەبێت ئاوات بە دۆخی سوریا بخوازێت" دەبێت بە ئەگەرێکی ڕاست.

مانشێتی ئەو ڕاپۆرت و ھەواڵانەی ئەمڕۆ باسیان لە بەکارھێنانی چەکی فسفۆر و کیمیایی دەکرد:

ڕۆژنامەی زە تایم: ئەگەر ھەیە تورکیا چەکی فسفۆری دژ بە ھاوڵاتییە مەدەنییە کوردەکان بەکار ھێنابێت.

ڕۆژنامەی ھێڵ: ئەردۆغان بەھۆی چەکی قەدەغەکراوەوە وەک سەدامی لێدێت.

یو ئێس تودەی: دەشێت چەکە ترسناکەکەی بەکارھێنابێت.

تەلەفزیۆنی ئەی بی سی: تورکیا وادەرده‌کەوێت چەکی کیمیاوی بەکارھێنابێت بەرامبەر خەڵکی سێڤێل لە تورکیا.

فۆڕن پۆلسی: وادەرەکەوێت بەکرێگیراوەکانی تورکیا چەکی فسفۆریان بەکارھێنابێت بەرامبەر بە مەدەنی.

ناشناڵ ڕیڤیو: پشکنینیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخەن کە چەکی کیمیایی بەکارھاتبێت لەلایەن ھێزی تورکیاوە لە سوریا.

بزنس ئینسایدەر: تورکیا دەشێت چەکی کیمیاوی بەکارھێنابێت بەرامبەر کوردەکان.

نیوزویک: تورکیا تاوانبارە بە تاوانی جەنگ دوای ئەوەی گوماندەکرێت فسفۆڕی بەکارھێنابێت دژی کوردەکان لەسوریا.

26/10/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان