فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرێزان، ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستانlogoi yekyeti - komarixwazan

لەگەل ئاراستەکردنی سلاۆ و رێزمان

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی سەرکەوتوانەی چوارەمین کۆنگرەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، پیروزبایی گەرم ئاراستەی ئەنجومەنی بالای سیاسی،و ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی،و سەرجەم کادر و ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتی نیشتیمانی و خەلکی کوردستان، دەکات.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، مێژوویی خەباتی یەکیەتی نیشتیمانی و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێک، و رێبەری شۆرشی نوێ‌ی یەکیەتی، کە ٤٤ سال پێش لە پێناۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف، و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس دەستی پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.

بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاۆژینی بەئاشتی، وە هەروەها سەقامگیری ئاسایشی گشتی،و باشبژێویی و داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەموو کوردستان و ناۆچەکە، ئاواتەخوازە کە یەکییەتی نیشتیمانی کوردستان لەم قۆناغه هەستیارەشدا، واتە لە سەرەتای دەستپێکی سالی ٢٠٢٠، کە هاوکاتە دەگەل کۆتایهاتنی کۆنگرەی پر دەستکەوتتان، کە تێدا ساغکردنەوەی سەرکردایەتێکی نوێ و بەئازموونی دەستکەوتبوو، هەر وەک رابردووی درەۆشاوه و پر لەدەستکەوتی سەردەمی "مامی نەمر تالەبانی"، له گرتنەبەری ئیستراتێژی هاۆپەیمانی و سازانی نیشتیمانی، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایسته و گوونجاۆ، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی یەکیەتی و گەل و نیشتیمان‌دا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە رێگای گەێشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانتان ببرن.

هەر سەربەرز و پایەدار بن

د. مستەفا شەمامی

رێکخەری گشتی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

٢٨/١٢/٢٠١٩

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان