فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، به‌بۆنه‌ی جێژنی لەدایکبوونی عیسای مەسیح و نوێبوونەوەی ساڵ و دەستپێکی سالی تازەی ۲۰۲۱ی زایینی، پر بەدڵ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خەڵکی کوردستان و گشت مه‌سیحیانی کورد و سەرجەم پەیرەوانی ئاینی پێروزی مەسیحییەت، لە گشت جیهان دا دەکات. و هیوادارە ساڵی تازە، ساڵی ئاشتی، ئاسایش و پێکەوەژیانی بەئاشتی بێت بۆ گشت خەڵکی کوردستان ، ناوچەکە و جیهان. هەروەها ساڵی تازەی ۲۰۲۱ ساڵی تەبایی و سەرکەوتنی سیاسەتی تەعاموول و لێکتێگەیشتنی گشتگیرانە بێت، بەسەر ناتەبایی و سیاسەتی شەرانخوازی و تەقابووڵگەرایانە لە گشت کوردستان و جیهان، بەتایبەتی لە رۆژهەلاتی کوردستان دا کە پێویستی بە یەکگوتاری و دیالۆگی ناوماڵی کوردە.
وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازان: ئاواتە خوازین و لە بەرزەناوی ب ێ هاوتا داواکارین کە لە ساڵی ۲۰۲۱ دا پەتایی نەگریسی کرۆنا کە سێبەری شوومی بەسەر مرۆڤایەتی دا کێشاوە کۆتایی پێ بێت و بە یەکجاری ریشەکێش و بنبڕ بکرێت و دۆخی ژیان و گوزەران، گەشە و پێشکەوتن بۆ هەموو لایەک ئاسایی ببێتەوە.

هەر بژین بە ئاشتی و ئازادی و شادی و سەرفرازی

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

٣١/١٢/٢٠۲۰

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان