فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەبوبەکر کاروانى


کورتە فلیمەکەی ئەم دوواییەی ئێرانیەکان لەسەر رۆڵی سلێمانی لە پارێزگاریکردن لە ھەرێم بەرامبەر داعش و سوکایەتی بە بارزانی لەم کاتەدا، ھەڵگری زیاد لە ئاماژە و پەیامێکە، لەوانەش:

١- بوون و مانەوەی ئێوە بە ھەڵوێست و بڕیاری ئێمەوە بەندە، چونکە ناتوانن لەسەر پێی خۆتان بووەستن و بەرگری لە خۆتان بکەن.

٢- ھەر کاتێک بمانەوێت دەتوانین ھەڕەشەتان لەسەر دروست بکەین و ناچاری پەناھێنانتان بۆ ئێمە بکەین، لەبەر ئەوە بیرکردنەوەتان لە دەرچوون لە چوارچێوەی ستراتیژی ئێرانی بێ سودە؟

٣- ئێمە دۆستی راستەقینەتانین و لەکاتی پێویستدا فریاتان کەوتووین نەک تورکیاو ئەمەریکا، بۆیە لەسەرە پێچەکاندا بزانن ڕوودەکەنە کوێ و چاوەڕوانیتان لەکێیەو بەرژەوەندی کێ دەپارێزن.

٤- ھاوکاری کردنی تورکیا لەدەرەوەی دیدو بەرژەوەندی ئێرانی و تێگەیشتنی ئەو بۆ پەکەکەو سیاسەتی عێراقی باجی ھەیە.

٥- باس لەدۆستایەتی بایدن و بارزانی دادتان نادات، ئەوە ئێمەین چارەنوسی بارزانی دیاری دەکەین نەک بایدن.

٦- ڕەچاوکردنی دیدو بەرژەوەندی ئێران لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و گرێدراو بە مشت و مرەکانی سەر بودجە.

۷- توندکردنی جەنگی دەرونی ئێرانیەکان کە شارەزاییەکی
زۆریان تێیدا ھەیە بەرامبەر ھەرێم بۆ دوو مەبەست:

ئـ- زیاتر بێمتمانە بوونی گەلی ھەرێمەکە بەخۆی و قوڵکردنەوەی ئەو بێ ھودەییەی قەیرانەکان بەرامبەر ئێستاو ئایندەی خۆی بۆی دروست کردووە.

ب- قوڵکردنەوەی ململانێ حیزبی و دابەشبوونە نێو خۆییەکان.

لە راستیشدا دوای خوا و پێشمەرگە ئەوەی ھەرێمی لە وێرانی و بەموسڵبوونی شارەکانی پاراست، ھێزی ئاسمانی ئەمەریکاو قەناعەتپێکردنی خۆرئاوا بوو بە دەستێوەردان. دەنا لەبەردەم شۆکی سەرەتادا بەرگریکردن لەشارەکان ئاسان نەبوو.

ئەم فلیمە و بەچاودادانەوەی دەیانجاری ئێرانیەکانیش بۆ یارمەتیدانەکەیان، بۆ ئاستی زەلیل کردن، پێمان دەڵێت، ھەموو پێویستیەکمان بە وڵاتانی دراوسێ و چاوبەرەو ژێر بوونیان و یەکتر سوککردنمان لەناوەوە، باجی قورسی بەدواوەیە. ئەوەی ئێمەشی بێ ھەیبەت کردووە، دۆخی دابەشبوون و ناکۆکی نێو خۆیی و گەندەڵی و ناعەدالەتی و لەسەرپێ خۆنەوەستانی ئابوری و نەبوونی ستراتیژی نیشتمانیی ھاوبەشە. فھل انتم منتھون.

٢٩/١/٢٠٢١

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان