فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرهەد شێخە

رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێگەیەکی گرنگ و بەبایەخی ھەیە لەسەر ئاستی جیھان لەڕووی (سیاسی و ئابووری و سەربازی تەنانەت لەڕووی ئاینیش)
ھەر ئەمەش وای کردووە وڵاتانی زلھێز لە ھەوڵ و تەقەلادابن بۆ داگیرکردن یان ھەیمەنە کردن بەسەر وڵاتانی ئەم ناوچەیە.
لەو نێوەندەشدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدوای جەنگی دووەمی جیھان کەوتە ململانێیەکی قوڵ لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت کە بەشێکی کێشەکانیان لەم ناوچەبوو، سەرئەنجام توانی دەست بەسەر زۆرێک لەوڵاتانی ئەو ناوچەیەدا بگرێت ئەمەش وایکرد کە پلانێکی ستراتیجی دابنێت، کۆمەڵێک ئامانج لەم ناوچەیە دیاری بکات کە لای ئەمریکا ھێڵی سورن ئەوانیش خۆی دەبینێتەوە لە (پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوەی ووزە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر) لەگەڵ چەند ئامانجێکی تر.
دیارترین کێشە و گرفتەکانی ئەم ناوچەیە ململانێی ئەمریکایە لەگەڵ ڕوسیا و چین ئەمە جگە لە کێشەی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەمریکا و چەند وڵاتێکی تر کە وایکردووە ناوچەکە ئارامی و ئاسایش بەخۆیەوە نەبینێت لەگەڵ دەستبەکاربوونی سەرۆک بایدن وا چاوەڕێ دەکرێت بەشێک لەم کێشانە کە چارەسەریش نەکرێت جۆرێک ھێور بوونەوە بەخۆیەوە ببنێت کە سەرەتاکانی ھەندێکیان دەرکەوتوون وەک دانوستانەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەوروپا کە ناسراوە بە (٤+١) دەستی پێکردووە لەسەر گەڕانەوەی ئەمریکا و ئێران بۆ ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی کە لەساڵی ٢٠١٥ لە نێوان ئەمریکا و ئێران و چەند وڵاتی ئەوروپا واژۆکرا، ئەمە جگە لەڕێککەوتنامەی سەدە کە لە کۆتاییەکانی دەسەڵاتی ترامپ لە ساڵی ٢٠٢٠دا لەنێوان ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی واژۆکرا،لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی نێوان وڵاتانی عەرەب و ئیسرائیل.
ھۆکاری ئەم ھێوربوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ دوو ھۆکار یەکەم خودی کەسایەتی بایدن کە خاوەن ئەزموونێکی زۆرە، نزیکەی نیو سەدەیە لە ناو سیاسەتدا کار دەکات، دووەم ھۆکار سروشتی حزبی دێموکراتەکانە کە زیاتر ھێزی نەرم (Soft Power) لەسیاسەتی دەرەوەدا بەکاردەھێنن، بەھیوانین گەلانی ئەم ناوچەیە ھەناسەیەکی ئارامی خۆشگوزەرانی ھەڵبمژن.

٩/٤/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان