فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەروەر سەعدوڵڵا

ڕوانگە و دیدی هابرماس بۆ زمان پێڕەوبەندانەیە، دەکرێت بگوترێت سوسێریی و بونیادگەرانەیشە. هەر زوو بە ڕۆشنی دژایەتی خۆی لەگەڵ دژە بونیادگەرەکاندا دەستپێکرد. لە نەزییەی (کردە قسییەکان)ی خۆیدا، لەسەر یاسا و ڕێساکان و ڕێزمانی گفتوگۆ و ڕازیکردن جەختدەکاتەوە. دواتر ڕەخنەی (تام لیوتار)ی به دوای خۆیدا هێنا. لوتار بە شێوەیەکی سەرەکی هاوشێوەی (فۆکۆ، دۆڵۆز)، هەموو جۆرە پێڕەوبەندییەکی زمان ڕەتدەکاتەوە، لێرەیشەوە دەکەونه ژێر ڕکێف و بیروڕاکانی ڤنگشتاینی دووهەمەوە. ڤنگشتاین پێیوابوو زمان بێیاسا و ڕێسایە و وێناکردن و شکڵبەخشین بە زمان، تەواو کارێکی ئەستەمە. وێناکردنی هابرماس، بەجۆرێکە کە گوتار و گفتۆگۆکان دەتوانن ماهیەتی زمان دورستبکەن. لە کاتێکدا لیوتار پێیوابوو، ئەوە بارودۆخی کەسەکانە کە ماهیەتی زمان و جیهان دەخاتەڕوو. لێرەوە دەردەکەوێت کە ماهیەتی زمان و جیهان جێگر نین، ئەمەیش ڕێک بەو جۆرە بوو کە ڤنگشتاینی دووهەم دەربارەی زمان ڕایگەیاندبوو. لێره بە دواوە ڕۆشندەبێتەوە، که ڕوانگەی هابرماس بۆ بە سیستەمکردنی زمان، لەگەڵ لیوتار ناتەبا و دژە. لیوتار بە ئاشکرا دەڵێت:" هابرماس بە ئاشکرا بە دوای بە سیستەمکردنی گەمە زمانەوانییەکانەوەیە." ئەو ڕەخنە دیار و زەقەی کە لیوتار دەربارەی هابرماس هەیبوو، ئەوە بوو کە " هابرماس هەمەچەشنیی و نالێکچوونە زمانییەکان وێران دەکات." لیوتار پێیوابوو گەمە زمانییە زانستییەکان لەگەڵ گەمە زمانییەکانی کۆمەڵگه جیاوازن. لێرەوە بە سادەیی کرۆکی بۆچۆنەکانی هابرماس دەرباەی زمان دەخەمەڕوو: 1.ڕۆنانی زمان بەو جۆرەیە کە سەربەخۆیی و بەرپرسیارێتی پێبەخشیوین. 2. زمان ئامرازێکە بۆ قسەکردن و گفتوگۆ. 3.بۆ توانستی قسەکردن و بەرهەمهێنانی ڕسته، تەنیا بە ڕێزمانی مێشکی مرۆڤ قایلنابێت. 4.تێگەیشتن بەرانبەر بە هەلومەرجە ئامانجدارە زمانییەکان دەوەسێتەوە. 5.گرنگ نییە زمان چی دەڵێت، بەڵکو گرنگە زمان چی دەکات. 6. بە بەرکارهێنانه جۆربەجۆرەکانی زمان ملکەچە. 7. زمان و پەیوەندییەکانی، سەرچاوەی ژیریی و ڕەهایین. 8.مانا دروستکراوەکان پێکهێنەری سیستەمی زمانن، نەوەکو نیشانە تاکەکانی زمان. 9.هەر جۆره مانایەکی زمانی جودا لە گوزارەی واتایی نییه، بەڵکو هەموو جۆره مانایەک هەڵگری ڕۆنانێکی گوزارەییە.

16/4/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان