فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان و بێ هاوتا
خەڵکی موسڵمان و خۆراگری کوردستان !
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربان، واتە جێژنی عەهد و پەیمان و وەفاداری موسلمانان، کە خەلکی موسلمانی کوردستانیش هاوكات دەگەل گشت ولاتانی‌ ئیسلامی، به ‌رێزه‌وه‌ به‌ پێشوازی‌ ئه‌و جه‌ژنه پیرۆزەوە ‌ ده‌چن، پیرۆزبایی ئاراستەی گشت لایەک دەکات‌و ئاواتەخوازە تاعەت و خواپەرستی گشت خوشکان و برایانی موسڵمان، پەسندی پەروەردگاری بێهاوتا و بەخشەندە و میهرەبان بێت، بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیوادارە ئەم جێژنەش هەر وەک هەموو جێژنەکانی دیکە، سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ تەبایی و ئاشتی نەتەوەیی، و هەروها بکرێت بە جێژنی یەکانگیری و سازانی نیشتیمانی،و بەرخۆدانی هاووەڵاتیان‌و سه‌رجه‌م موسلمانانی‌ كوردستان، لەپێناو ئاشتی نەتەوەیی و ئازادکردنی خاک و نیشتیمانی کوردان لەدەست ستەمکاران، داگیرکاران و دژبەران، وە گرانەوەی ئاشتی و دیالۆگ و کۆتایی بە دامارگرژی و سەرۆیی و چەقبەستوویی بهێندرێت.
ئاشتی خوازان:
هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان به‌سه‌لامه‌تی‌ و لەشساغی، وە تەبەرووکەوە بگه‌رینه‌وه‌ كوردستان‌،و لەئەنجامی تەبەروکی جێژنی قوربانەوە، ئاشتی کۆمەڵایەتی و یەکێتی نەتەوەیی کوردان، لێکتێگەیشتن و پێکەوکارکردنی نێوان حیزبی، وە لە ئەنجام دا ئاسایش و ئارامیی‌ بال بكێشێت به‌سه‌ر بارودۆخی چوار بەشی كوردستاندا.
شووڕای هاوئاهەنگیی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
19/7/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان