فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئاسۆ عەبدوڵەتیف

ئێران بەدەر لە ڕەهەندە دینی و مەزهەبیەکەی حوکمڕانییەکی ڕاقی و ستراتیژیی قوڵی حەوزەی دەستەبژێر پەیڕەو دەکات لەسە ئەو توراس و ترادیسیۆنە کلاسیکە هەزار ساڵەی ڕابردوو، هیچ پێی شەرم نیەو بگرە ئەوە بە هێزو ماکی مانەوەی خۆی دەزانێت.


ئەمڕۆ ئیبراهیم رەئیسی وەک مۆدێلێکی نوێی سیاسەتکردن و حوکمڕانیی خۆی مانیفێست کرد کە گوزارشت بوو لەو ئێرانە قەدیمییە، ئەمریکاش خوازیاری ئەوەیە ئێران نەڕوخێ و میتۆدەکەی بگۆڕێت بەرەو ڕەچەڵەکە کلاسیکییە کۆنەکەی نەک ئێرانەکەی ئێستای شیعیزمیی نوێ، ئێران بەو هێزە میحوەرییەی کە هەیەتی لەناوچەکە یەك جولەكەو ئەوروپایی و کریستیانێک لەخۆی توڕە ناکات هەموو مەعبەدو پەرستگاو دێرەکان و کڵێساکانیشیان دەپارێزێت، هەموو وەزیرەکانی ئەم کابینەیە باکلاس و قسەزان و سەربە تەریقەت و کەلتوریی ڕۆژئاوایی و مەدرەسە هاوچەرخەکانن، ڕەنگە ئێران ئیتر خەریکی چاککردنەوەی هەموو پەیوەندیە دەرەکیە شکاوەکانیان بن و باشتر فۆڕمەڵەی خۆیان بکەنەوە کە بگونجێت لەگەڵ تیمی دانوستانکاری جۆبایدن.

تەنانەت ئێران ئەمرۆ سەنگ و پێگەی گەڕاندەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە بەرزکردنەوەی پەرچەم و ئاڵای کوردستان لە ئێستاو سەردەمی کۆماری مهابادو قازی محەمەد، دەی ئەوە گۆڕینی میتۆدەو ڕوانگەیەکی جدییە بەرەو تۆلێرانس و کرانەوەو گەڕانەوە بۆ ژێر چەتری ئیمپراتۆریەتی ئێرانی کۆن و دەستگرتن بە فرە کاڵچەریی و فرە نەتەوەیی و نەژادیی بۆیە هەرێمی کوردستان با بچوک و بێ دەوڵەت بێ ئەو وەک دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ دەکات دێتە پێشوازی پرۆتۆکۆلیی شەرەفیانەی سەرۆکەکەی، ئێران هەمیشە هەرەشە دەکات لێ هەڕەشەکان دەلالەتی زمانی و مەجازییان هەیەو میمبەری تەرخان کردوە بۆ گوتاریی زبری میدیایی و هەڕەشە و مەیدانەکانیش بۆ سیاسەتکردن و ئاهەنگ و گفتوگۆو دانوستانی ئاشنایان.

کاتی خۆی كۆتایی خێڵی بەنی قورەیزەی جولەكە لە ساڵی پێنجی كۆچی لەلایەن قورەیشییەكانەوە، شیعە نەك خۆی لێ بێ بەری دەكات بەڵكو تا ئێستاش ئەهلی سوننەو جەماعەی پێ تاوانبار دەکات، شیعە هەڕەشە دەکات وەلێ نایباتەسەر، ئەوەش عەقڵانیەت و ستراتیژیی حوکمڕانییە، سوننە بەبێ هەڕەشە ڕەشەکوژو چاوترسێنت دەکات، ئەوە جیاوازیەکەی شیعەی ئێرانییە لەگەڵ سوننەو شیعەکانی عێراق و ناوچەکە.

٦/٨/٢٠٢١

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان