فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەداخەوە هەواڵی دڵتەزێن و ناخ هەژێنی گیان لە دەست دانی سێ شاخەوانی خۆشناوی کورد بە ناوەکانی محەممەد ڕۆیان، رەزا کایشی، موحسین عەزیزی کە لە چیای ڕندۆڵەی ناوچەی شنۆ لە رۆژھەڵاتی کوردستان کە ماوەی چەند رۆژ پێش کەوتنە ژێر ڕنوی بەفر و دواتر بە هەوڵ و هیمەت و هەروەزی خۆبەخشانەی خەڵکی ناوچەکە و چالاکوانی مەدەنی و شاخەوانانی کورد تەرمەکانیان دۆزرانەوە، بۆوە بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان گیان لە دەستدانی ئەو سێ شاخەوانە خۆشەویستە بە خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوە دەنرخێنێت. بۆیە لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازان سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو ئازیزانە و سەرجەم گەلی کوردی سەربەرز دەکات و خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت،و لە خودای گەورە داواکارە، روحی بەرزی ئەو سێ شاخەوانە سەربەرز و خۆشەویستە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەزیزانیان لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان

٢٩ی بەفرانباری ٢٠٢٣ی کوردی

١٩ی ژانیوەی ٢٠٢٤

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان