فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

komarixwaz pjak

 

هاۆنیشتمانە بەرێزەکان

جەماوەری مافخوازی کوردستان

حیزب و لایەنە سیاسی و ئاینی و کۆمەلایەتیەکان

هەر وەکی ئاگادارن بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزرانیەوە، بەدوورەپەرێزی لە سوودوەرگرتنی دوکترینالی لە ئەندیشەی ئیستراتێژیکی سوونەتی شەرانخواز، و سوودوەرگرتن لە دوکترین و ئەندیشەی ئیستراتێژیکی مۆدێرن و ئاشتەوانخواز، و هەروەها بە لەبەرچاۆگرتنی سەردەمی هەنووکەیی و رەۆتی گۆرنکاریەکانی جیهانی، ناۆچەیی و کوردستانی، بۆ چارەسەری کێشەکان، سیاسەتی ئاشتەوyانی وەک ئیستراتێژی و پرینسیپێکی ئەخلاقی رەچاۆگرتووە و لەم راستایەشدا مکانیزمەکانی وەک دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشتەوایی بە بنەما داناوە، بۆیە بزووتنەوە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ کە پیشتیوانی لەهەر چەشنە رێگاچارەیەکی هاۆشێوە بکات، کە ئاشتیانە کۆتایی بەدەمارگرژی و تووند و تیژی بهێنێت و داخوازییەکانیش جێ‌بەجێ بکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان "سەرکوت و شەر" بە شیاویی سەردەمی نوێ‌ی مرۆفایەتی نازانێت و گشت لایەک ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە وە دەبێ کە خۆیان لە هەرچەشنە توندوتیژییەک بە دوور رابگرن و بەسوودوەرگرتن لە ئەندیشەی ئیستێراتیژیکی مۆدێرن، گووتار و کرداری سیاسیان رەنگاۆ و دەنگاۆ بە ئاشتی و ئاشتەوانخوازی بکەن.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان، لەراستای سیاسەتی ئاشتەوانخوازیی دا، هەر وەک پشتیوانی لەهەر هەۆلێکی ئاشتیخوازانە بۆ چارەسەری کێشەی نەتەوەی کورد دەکات، هەر بەۆ پێیەش پەیامی ئاشتەوایی پژاک بە پەیامێکی ئیجابی و شایانی پشتگیری و پشتیوانی دەنرخێنێ و خۆێ هاۆدەنگ دەگەل پەیامیان دەزانێ. دیارە هەر هەۆلێکی ئاشتیخوازانەی کورد بۆ چارەسەری کێشەکان، نەتەنیا پێش بە شەر و گرژی و ئاکار و گووتاری رادیکالی، وە هەوەها نەهامەت و مالوێرانی زیاتر دەگرێت، بەلکوو رەوایی زیاتر بەخەبات و داخوازییەکانی کوردان دەبەخشیت.


نامە سەرئاوەلەکەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بۆ رێبەری ئێران ئایەتوللا عەلی خامنەیی، سالەکانی ١٣٥٧/٥٨مان بیردەخاتەوە کە کورد چۆن داوای مافە رەواکانی لە ئایەتووللا خومەێنی کرد و زۆر بەداخەوە لەئەنجامی بێ ئازموونی لایەنەکانی دەخیل لە کێشەی کوردستان دا، نەک هەر ئاکامی پۆزیتیڤ و ئیجابی لێنەکەۆتەوە، بەلکوو بەدوور لە ئیرادەی خەلکی خاوەن مافی کوردستان، ئاگری شەرێکی خوێناویی و درێژخایەنی لێکەۆتەوە، کە ئێستاش و داهاتوشی دەگەلدا بیت، ئاسەوارە مادی و مەعنەوەیەکانی بەشێک لە لاپەرەکانی مێژوویی پردەکەنەوە. هەر بۆیەشە
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان ئاواتەخوازە کە گشت لایەک، دلسۆزانە و بەرپرسیارانە سەبارەت بەشجاعەتی سیاسی پارتی ئازادی کوردستان، هەلویست وەربگرن و نەهێلن رابردوویی تال و خوێناویی گەلەکەمان، لەئەنجامی بێمشووری و بێتەفاوەتی لایەنەکان دووپات و چەند پات بێتەوە.

هەر بژی ئاشتی و سیاسەتی ئاشتەوانخوازی

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

4/06/2913

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان