فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq

ئاواتی هەموو هاووڵاتییەك لە هەر وڵات و هەرێمێكی خاوەن سیستمی دیموكراسیدا، ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی (سپی)یە وەك ئاماژەیەك بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و ئاواتی هەموو دۆستێكی ژینگەش لەم پڕۆسەیەدا ئەنجامدانی بانگەشە و هەڵمەتێكی (سەوز)ە وەك ئاماژەیەك بۆ پاراستنی ژینگە لەكاتی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی هاووڵاتیان. دیارە لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا كە ساڵی 2005 نزیكەی 80%ی خەڵكی عێراق بە(بەڵێ) دەنگیان بۆ دا، لەوساوە ژینگە بۆ یەكەمجار لەدەستوورێكی هەمیشەیی و دەنگ بۆ دراو و پەسندكراو لەلایەن زۆرینەی گەلانی عێراقەوە، جێگەی خۆی كردووەتەوە لە ماددەی (33)داو بەمجۆرە:
(یەكەم: هەموو كەسێك مافی ژیانی هەیە لە ژینگەیەكی سەلامەتدا.
دووەم: دەوڵەت پاراستنی ژینگە و زیندە جۆرەكان و پاراستنیان لەئەستۆ دەگرێت).
كەواتە بۆ راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان دوو مافی دەستووریدا كە یەكەمیان دەنگدانە بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و دووەمیشیان مافی هەموو كەسێكە بۆ ژیان لەژینگەیەكی سەلامەتدا، پێویستە لایەن و قەوارە سیاسییەكان لەكاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا پابەندی ئەم بابەتە ژینگەییانە بن:
یەكەم: لەبەرنامەی هەڵبژاردندا:
1- پێویستە بابەتی پاراستن و چاككردنی ژینگە لەپەیڕەو و پڕۆگرامی هەڵبژاردنیاندا هەبێت.
2- بەڵێن بدەن كە بەشێك لە چالاكییەكانی ساڵیاد و بۆنەكانیان بۆ هۆشیاریی ژینگەیی تەرخان بكەن.
3- پشتگیری ئەو یاساو بڕیارانە بكەن كە لە بەرژەوەندی پاراستن و چاككردنی ژینگەدان.
4- چاودێریی وردی چالاكییەكانی هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت بكەن لەرووی ژینگەوە.
5- هەوڵ بدەن بۆ تەرخانكردنی بڕێكی باش لەبودجەی ساڵانە بۆ بواری ژینگەپارێزی.
دووەم: لەشێوازی هەڵمەتی هەڵبژاردندا
1- لافیتە و نووسینەكانیان لەسەر پەڕۆ و كاغەز بن، نەك لەسەر فلیكس و نایلۆن كە دواجار زۆر لەگیانەوەر و ئاژەڵەكان دەیخۆن و سەرئەنجام یان دەخنكێن یان مردار دەبنەوە.
2- بزمار بەكارنەهێنن بۆ داكوتینی لافیتە لەسەر درەختەكان، بەلافیتەش درەختەكان دانەپۆشن، چونكە بەم كارە زیان بە درەختەكان دەگات و كرداری رۆشنەپێكهاتنی درەختەكانیش كێشەی بۆ دروست دەبێت.
3- جوانبینی و پاراستنی هەستی بینین رەچاو بكەن لە هەڵبژاردنی شوێنی هەڵواسینی لافیتەكانیان، چونكە بەهەڕەمەكی هەڵواسین دەبێتە هۆی تێكدانی هەستی بینین.
4- زیادەڕەوی نەكەن لەبەهەدەردانی كاغەز و كارتۆن، چونكە هەر یەك تۆن لەكاغەز بەلای كەمەوە بەرهەمی بڕینەوەی نزیكەی (17) درەخت بووە.
5- ماددەی پلاستیكی و نایلۆنی نەدرێتە دەنگدەر وەك بانگەشەو لە حاڵەتی گردبوونەوەی جەماوەریشدا پێویستە هەڵسوڕاوانی هەمان لیست بوتڵی ئاو و پاشماوەی شتەكان كۆبكەنەوە، چونكە خاشاك زیان بە ژینگەو مرۆڤ دەگەیەنێت.
جا بۆ خۆ بواردن لەم دیاردانە و هی دیكەش ئەم پێشنیازانەی لای خوارەوە بەپێویست دەزانرێن:
یەكەم: دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بە هاریكاری لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی رێنمایی پێویست دەربكات بەپێی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2008ی پاراستن و چاككردنی ژینگە.
دووەم: كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، حیزبە سیاسییەكان ئاگادار بكاتەوە لەو سزا داراییانەی كە رووبەڕوویان دەبێتەوە لەحاڵەتی سەرپێچیكردنی یاساكانی ژینگە و شارەوانی.
سێیەم: هەوڵدانی لیستەكان بۆ زیاتر بەكارهێنانی سایتە ئەلیكترۆنی و پەیجەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا.
چوارەم: بەكارهێنانی شاشەی گەورەی ئەلیكترۆنی و تەلەفزیۆنیی لە شوێنە گونجاوەكاندا.
پێنجەم: كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ناوی ئەو لایەن و قەوارە سیاسییانە ئاشكرا بكات كە پابەندی یاساو رێنماییە ژینگەییەكان نابن.
شەشەم: گەڕانی لیژنەیەكی چاودێریی هاوبەش لەلایەنە پەیوەندیدارەكان بەسەر ئامراز و شوێنەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن و لابردن و لێكردنەوەی لافیتەی پاڵێوراوە پابەندنەبووەكان بە رێنماییەكانەوە.
حەوتەم: خۆ بەدوورگرتن لەدیاردەی بەڕێخستنی قافڵەی ئۆتۆمۆبێل وەك شێوازێكی بانگەشە، چونكە بەكارهێنانی هۆڕن زیان بەهەستی بیستن و باری دەروونی هاووڵاتی دەگەیەنێت و دووكەڵی ئەگزۆزیش زیان بەكۆئەندامی هەناسەی مرۆڤەكان دەگەیەنێت.
28/08/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان