فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رەزا شوانreza shwan

                                                                                              تورکیا هەمیشە دوژمانایەتی گەلی کوردی کردووە و ، هیچ کاتێک لەگەڵ ئەوەدا نەبووە و نییە ، کە ئێمەی کورد بە مافە رەواکانی خۆمان بگەین و ، لەسەر خاکی کوردستاندا ، کە زێدی هەزاران ساڵەی باب و باپیرانمانە ، بە ئاشتی و بە ئاسوودەیی بژین .. بەڵکو کورد وتەنی : " حەز ناکەن نينۆکیشمان هەبێت .. تا خۆمانی پێ بخورێنین .. "         تورکیا تا ئەمڕۆش وەک نەتەوەیەکی دێرینی خاوەن ماف لە ئێمەی کورد ناڕوانێت و ، خۆیان بە ئاغا و ئێمە بە سەپان دەزانن  .. ئەگەرچی ئێمەی کورد ، ئەگەر لەوان زیاتر نەبین ، ئەوا لەوان خۆمان بە کەمتر نازانین . تورکیا لە سوڵتان و مۆڵتانەکانی ئیمبریالێزمی عوسمانییەوە و ، لە کەمال ئەتاتۆرکی رەگەزپەرستی خوێنڕێژەوە ، تا دەگاتە رەجەب ئۆردوگانی دووڕووی خۆپۆش بە عەبای ئسلامییەوە .. بەبێ شەرمانە ئەوەیان دووپات کردۆتەوە،کە لە ( ئەفریکا ) دا ، بەڵکو لەسەر ( مەریخ ) یشدا، دەوڵەتێکی کوردی دروست ببێت ، ئەوان دژایەتی دەکەن .

گومانی تێدا نییە ، تورکیا پاڵپشت و هاندەر و یارمەتیدەری راستەوخۆی ، ئەو گرووپە چەکدارە ئیسلامییە توندڕەوانەیە ، کە زۆر نامەردانە هێڕش دەکەنە سەر دانیشتوانی سڤیل و بێ تاوانی گەلی کوردی ئازاریخوازمان لە رۆژئاوای کوردستاندا .. بە تایبەتیش ( چەتە بێڕەوشتەکانی بەرەی نوسرە ) کە بەکرێگیراو و جاشی تورکیان .. تورکیا بە چەکی قورس و بە پارە یارمەتیان دەدات و .. یارمەتی لۆجستی و سیخوریشیان دەدات .. هەر تورکیاش مەشقی سەربازیان پێ دەکات و ، فێری کوردکوژیان دەکات ، داوایان لێدەکات کە دەست لە مناڵ و ئافرەت و پیر و پەکەوتەش نەپارێزن و ، سەر و ماڵ و کچ و ژنی کورد بە حەڵاڵی خۆیان بزانن .. چونکە ئەمە پێشەی تورکیایە و ، لەم ڕووەوە مێژوویەکی قێزەوەن و بۆگەنیان هەیە .. لە ساڵی ( ١٩١٥) ی زایینیدا زیاتر لە ملیۆن و نیوێک منداڵ و ئافرەت و گەنجی ئەرمەنیان سەربڕی .. بە هەزاران منداڵ و ئافرەت و گەنجی کوردیان لە دێرسیم و ئاگری داغ و دۆڵی زیلان و ئامێد و وان و تا دەگاتە دێی رۆبسکی سەربڕی و کوشتیانن .. ئەوەی نەکراوە  و ناکرێت .. ئەوان بە گەلی  بێتاوان و ئازادیخوازی کوردیان کرد .. سەرەڕای ئەم هەموو تاوانانەشیان .. ئۆردوگانی دووڕوو لەم رۆژانەدا وتی : " کێشەیەک لە تورکیادا نییە کە ناوی کێشەی کورد بێت "

تورکیا بەم تاوانانەشەوە نەوەستاوە .. خەریکی دروستکردنی دیوارێکی کۆنکریتیە ، لە نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستاندا .. ئەم زەلامە بیرتەسکە بە هەموو ئەقڵێکییەوە  نیازی وایە کە بە پراکتیکی ، ئەم دوو بەشە لێکدابڕێنراوەی کوردستان ، لەیەک بکات و نەتوانن بە ئاسانی پەیوەندیان هەبێت .. یا بە دەنگی یەکترییەوە بچن .. رەنگە بۆ ئەم نیازەگڵاوەیان سوودیان لە ئیسرائیلی هاوپەیمانیان وەرگرتبێت ، یا راوێژیان پێیان کردووبێت .. یان بیانەوێت لاسایی دیواری بەرلین بکەنەوە .
ئیسرائیل بۆ دروستکردنی دیوارێکی کۆنکریتیی چەند کیلۆمەتری ، لە نێوان دانیشتوانی شوێنی ئسرائیلییەکان و فەلەستینییەکاندا ..  بە ملیۆنەها پارەی لەم دیوارەدا خەرج کرد .. بابڵێین فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان دووگەلی جیاوازی نەتەوەیی و ئایینین و ، لە شەڕ و ململانێدان .. بەڵام بەرزی و سەختیی ئەم دیوارە و بازگە زۆرەکانی پاسەوانی ئەم دیوارە .. نەبوونەتە بەربەست لە رێی چالاکی و پەلامار وهێڕشەکانی شۆڕشگێڕە فەلەستینییەکان .

بەڵام دیوارەکەی تورکیا ، دیوارێکە لە کوردستانی داگیرکراوماندا ، کە خاکی ئەوان نییە ، دیوارێكە لە نێوان یەک نەتەوەدا کە نەتەوەی کوردمانە .. ئێمە هەموومان کوردین و لە ئەوپەڕی باکوورەوە ، تا ئەوپەڕی باشوور .. لە ئەوپەڕی رۆژهەڵاتيشەوە ، تا ئەوپەڕی رۆژئاوای کوردستان .. هەموومان نەوەی باوە کوردە و دایە کوردەین .

وا دیارە ئۆردوگان ، زۆر نابەڵەد و نەزان و کۆڵەوار و بێ ئاگایە لە مێژووەی ئەم سەردەمەدا  .. ئەگینا پەندی لە هەرەسهێنانی دیواری بەرلین وەردەگرت .. دیواری بەرلین لە ساڵی ( ١٩٦١) دا دروست کرا ، دیوارێکی کۆنکریتی و بەردینی بەرزبوو  ، لە سەر خاکی یەک نەتەوە و یەک وڵاتی دووبەشکراودا ، کە شاری ( بەرلین ) ی پایتەختی ئەڵمانیای کردە دوو بەشەوە .. بەڵام سەرەڕای سەختی و بەرزی دیوارەکە و ، بوونی بە سەدان پاسەوان و ، تازەترین ئامێری چاودێری کردن .. نەیان توانی رێ لە سۆزی نەتەوەیی ئەڵمانییەکان و ئیرادە و بڕیاری یەکگرتنەوەیان بگرن .. چونکە لە فەرهەنگی گەلی ئەڵمانییەکاندا ، ئەڵمانیای رۆژهەڵات و ئەڵمانیای رۆژئاوا بوونیان نەبوو ، دانیان بە دابەشکردنی ئەڵمانیادا نەنا ، لای ئەوان هەر یەک ئەڵمانیا هەبوو .. هەرەسهێنانی ئەو دیوارە لە ساڵی ( ١٩٨٩) دا .. بوو بە مایەی شەرمەزاری بوو مێژووی ئیمپریالزمی جیهانی و ، بووش بە سیمبولێکی کۆتایی هاتنی شەڕی سارد .. رووخاندنی دیواری بەرلین ، ئەو راستییەی سەلماند ، کە بەهێزتین هێز و ، سەخترین و قایمترین دیوار و بەربەست .. ناتوانن لە بەردەم خواست و ئیرادەی پۆڵایینی گەلاندا خۆیان بگرن .. ناتوانن تووڕەبوون و شەپۆڵی راپەڕینی گەلان بوەستێنن .

با ئۆردوگان باش ئەوەش بزانێت ، کە ئێمەی کورد گەلێکی ستەملێکراوی مێژووین و ،  قوربانیی بەرژەوەندی و دەم چەورکردنی ئیمپریالیزمی جیهانین .. کە زۆر بە ناڕەوا کوردستانیان دابەش کرد .. ئەم ستەمە گەورەیەیان لە کورد کرد .. بەڵام دەبێت ئەوەش بزانن کە منداڵێکی ناو لانکیشمان ، دان بەم دابەشکردنەی کوردستاندا نانێت و ، ئەو سنوورانەی ئێوە ناوتان لێناوە سنوور .. لای هیچ کوردێک سنوورنین .. ئەمڕۆ هەستی کوردایەتی و سۆز و خۆشەویستی بۆ کوردستانی گەورە .. هەرەسی بە هەموو ئەو سنوورە وەهمییانەتان هێناوە .. وەکو چۆن ئەڵمانییەکان هەرەسیان بە دیواری بەرلین هێنا .. دڵنیا و گەشبینم ، کە ئەو رۆژەش بۆ ئێمەی کورد دێتەدی ، کە هەرەس بە هەموو سنوورە وەهمییەکانی ئێوەی داگیرکەری کوردستان بهێنیین .. ئەمڕۆبێت یا سبەی ، زووبێت یا درەنگ ، لە سایەی خەبات و کۆڵنەدان و بەرخودانیی گەلە خۆڕاگر و دلێرەکەماندا .. لە سایەی یەکگرتن و یەکڕیزیماندا .. مافە رەواکانمان وەردەگرین و ، جاڕی جارەنووس و سەربەخۆیی کوردستان دەدەین .

نەرویـج :  ١٩/ ١٠/ ٢٠١٣     

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان