فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

حەسیب رۆژبەیانیrojbayani habis

بانگەوازێک بۆ خەڵک و سەرکردە سیاسیەکانی هەر 4 پارچەی کوردستان

ئێستا خاڵی هاوبەش لە هەموو کاتێکی تر زیاترە و زەمینەکانیش زیاتر رەخساوە لەنیوان هەر 4 پارچەی کوردستان، وەک خاک،یەک میللەت، سنوورەکان لە هەموو کاتێ زیاتر واڵاترە، ئینتما و هەستی نەتەوەیی لای تاکی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بۆ یەکتر زۆر بەرزترە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ کورد لە ناوچەکەدا لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، لە رووی سەربازیەوە خاڵی هاوبەش زۆر لەبارترە بەراورد لەگەڵ قۆناخەکانی رابوردوو، هەڵکەوتەی جیۆپولتیکی کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لەم بارودۆخە دژوارەدا کە پرە لە بەرژەوەندی دژ بەیەکەکان و دەبێ ئاراستەکەی لە بەرژەوەندی گەلانی کوردستان بشکێتەوە. ئەگەر رێکەوتنێکی تایبەتیش بێت، لەم قۆناخەدا وائەخوازێ ئەم بەرەیە پێکبهێنرێت.   پێگەی ئابووری کوردستان و بەتایبەتی لە رووی وزەوە لە باشوور و رۆئاوای کوردستان بووەتە جێی تێروانینی ووڵاتانی ناوچەکە و جیهان بۆ ئێستا و لە داهاتوودا. کوردستان یەکێکە لە گەورەترین بازاری وەبەرهێنان و بەکاربەر بۆ ووڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریکا، لە بەرژەوەندیان نیە لە دەستی بدەن، چونکە هەماهەنگی لە بەرژەوەندی هەردوو لامانە.
لە ساڵی 2003 وە ئەزموونێکی بەرژەوەندی بەتین و هاوبەشمان لە نیوان کوردستانی باشوور و ووڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریکا بۆ رەخساوە و نابێت لەبەرچاو نەگیرێت و بەڵکو ئەو بەرژەوەندیەش سنووری باشووری کوردستانیش ببەزێنێ و لەم ساتەوەختەدا کوردستانی رۆژئاواش لەخۆ بکرێت.

بۆیە دەبێ ئەم دەرفەتە زێرینە لەدەست نەدرێ و پەرەی پێ بدرێ و هەر لە ئێستاوە بەردی بناخەی بۆ دانرێ بۆ زامنکردنی ئایندەی نەتەوەکەمان. ئەرکی سەرەکی هەموو لایەکە کە یەک ریز و یەک وتار و یەک هەڵوێست بین و نەهێڵین بە هیچ شێوەیەک درز یان کەلێن بخرێتە ناو ریزی گەلەکەمانەوە. نابێ خەڵکی کوردستان رێ بە هیچ لایەنێکی کوردستانی بدات کە ووڵاتانی ناوچەکە دەستتێوەردانی دەرەکی بکەن لە چارەنووسی گەلانی کوردستان.

هەر بۆ دلنیابوون لە سەرکەوتنی ئەم ستراتیژیە، ووزەیەکی بێ هاوتا بوونی هەیە لە نێو هەموو تاکێکی کوردستانی گەورە بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە مێژووییە.

با سەرکردە سیاسیەکانمان درکی تەواو بەم هەلە مێژووییە بکەن و ئەگینا فاکتەرە زۆرە دژ بەیەکەکان مەرج نیە لە بەرژەوەندی ئێمەدا بشکێنەوە و با گوێ لە دەنگی زیندووی گەلەکەمان بگرین، ئەگینا هاوکێشەکە بە پێچەوانەی خواستی هەموو هاووڵاتیانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەبێت و بەتایبەتی ئەم کیانە زیندوەی باشووری کوردستان و کوبانێ . نا بۆ جینۆسایتێکی تر.

خەندان

29/10/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان