فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

نزار کوێستانیnzar kwestani

پێشمەرگە پیرۆزی


کۆبانیەکانی کۆبانێ، بوونەتە رەمزی بەرخۆدانێ جیهانێ، ئەوەتانێ بوونە دانپێدا هێنانی دوژمنانیش ودۆستانێ !

ئەی پاڵەوانی پارێزەرەی نەتەوەی بێ وڵات و نیشتمانی داگیرکراو، ئەمرۆ لە سەرتاسەری جیهانی دیمۆکرتدا بۆیەتە ئەفسانەی ئازادی و ئاڵا پیرۆزەکەت دەروات تا لە سەر بالیخانەی نەتەوەیەکگرتوەکان، لە پاڵ ئاڵاکانی هاوسەنگەرانی هێزە بە هێزەکانی ئێستاتدا بچەقێندرێ و بۆ هەمیشە بشەکێتەوە.
کەوایە مایەی فەخر و سەرفرازی نە تەنیا بۆ کوردانی تینووی سەربەستی بەڵکوو بۆ هەموو هۆگرانی مافی مرۆڤ بۆ سەربە خۆ بوونی مرۆڤایەتی لە پانتایی ئەم دونیا ئاڵۆزەماندا.


لە ئانسیکلوپدیای دونیادا ناوە پیرۆزەکەت چوە پاڵ پیرۆزیەکانی دیکەمان وەک کورد وکوردستان و خۆری ئاڵاکەت چەشنی خۆری ئاسمان سنوورەکانی دەسکردی بڕی و بە تینی تیشکی لەیزەری کۆنە قاقزی رزیوی سایکس پیکۆی لە پێش چاوی پیسی داگیرکەردا دڕی.


هێزت هە بوو رێزت هەیە، مەگەر نیە سەدان ساڵە قارەمانانی قەڵاکانی بەرخودان و سەرهەڵدان خوێنیان نەخشاندوویەتی تیشە شاخەکانی قەڵاکانی کوردستان، مەگەر نیە خوێنی خانی قەڵای دەمدمەکەی رەنگاند، شیخ رەزامان رادەپەرێ و حەماسەی دێرسیمی خولقاند، بارزانیمان دەس دەداتێ و سنووری رەشی شای گۆر بە گۆڕی چەندین جار، بڕی وبەزاند . قازی مەزنمان هات و بوو بەو ئستوورەیە کە تلیسمی سێدارەی بیدادی شکاند.


ئەی کوردستان !


سەرزەوی حەماسە وداستان، قەڵەم کولە چی دی ناتوانی بکا باستان، تەنیا ئەوە نەبێ بڵێم کە کاروانی ئەمجارەمان رێگەکەی خۆش ولەبارە، مەقسەدی بە روونی دیارە، ناوەستێ و ناپریگێتەوە لە هیچ کەمینێکی نەیار ،وەکوو دڵدار هەتا گەیشتنی بە یار دەروا ودەروا تا بارگەوبنەی دادەنێ لە نێو ماڵەکەی سەربەستان

1/11/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان