فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

محه‌ممه‌د گه‌ڵاڵه‌ییmohamad galalai 

لەم رۆژانەدا مەسەلەی دروستكردنی كانتۆن لە شنگال، لە نێوان بەرپرسانی باشوور و باكووری وڵات بۆتە مەسەلەیەكی زۆر گرینگ، لێدوانی جیا جیا لە نێو ماسمێیدیای كوردی دەخوێنینەوە،بەڵام هاولاتیانی باشوور و پارچەكانی تری وڵات پێویستیان بە ئارامی و خۆشگوزەرانی و سەرفرازی لە چوارچێوەی بە دامەزراوەبوونی یاسایی لەگشت شێوە حكومەت و خۆ بەرێوەبردنێك هەیە، نەك ململانێی نەبڕاوەی نێوان لایەنەكان لە سەر باڵادەستی لەسەر ناوچەیەكی دیاریكراو، هەر لەسەردەمی شاخ بۆ شار، ئێمەی كورد لە باشووری كوردستان لە ناوخۆدا بەچەندەها پارچەبوونی سیاسی و دەستووری دەناڵێنین، چ ئەوانەی بەخۆمان كردوومانە لە سێ دەیەی ڕابردوو، چ ئەوەی بە دەستووری عێراقی لە مادەی سەدوچل لە سەدا پەنجای تر لە خاكی باشووری كوردستان دابڕاێنراوە..!

من وەك كوردێكی باشوور، داوا لە بەرپرسانی پ.ك.ك دەكەم، ئەگەر ئەوان خوازیار و ئارەزوومەندی یەكێتیی نەتەوەیین، ئەوا دەبێت پێش هەموو كەسێك ڕێ‌ لە جیاكردنەوەی گوندێكی كوردستان بگرن، نەك قەزایەكی نیو ملیۆن كەسی، لە باشووری كوردستان سەرەڕای تێبیینی هەموو لایەك، دامەزراوەیی یاسایی دیموكراسی هەیە، كە هەڵبژاردن دایمەزراندوون لە ساڵی 1992 و ئێستایش بۆ چوار ساڵ جارێك بەردەوامیان پێدەدات. بۆیە برایانی ئازیزی شنگالیش دوای ئازادبوونی تەواوی خاكی باشوور لە تیرۆریستانی داعش و ئارامبوونەوەی بارودۆخی دەڤەرەكەیان و هاتنەپێشی هەڵبژاردن بۆ پارلەمانی كوردستان و عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان، دەتوانن نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و هاوپەیمانیەتی لەگەڵ كام لایەن دروستبكەن. و بڕیاری خۆیان وەربگرن.

من بەبیر برادەرانی پ.ك.ك. دەهێنمەوە، ئەوەتا ناوچەی قەندیل وبنارەكەی كە لە ساڵی 2001 لە ژێر دەستی ئێوەدایە..چ لایەنێك و حكومەتێك رێگا سەرەكییەكانی چاككردەوە و جارێكی تر ژیانی هاتوچۆكۆدنی نوێكردەوە..؟ چ دامەزراوەییەك كارەبای نیشتیمانی گەیاندە گوندەكانی بناری قەندیل..؟چ وەزارەتێك مامۆستای بنەڕەتی و ئامادەیی ناردە خوێندنگاكانی قەندیل و بنار و دەوروبەرەكەی..؟چ وەزارەتێك بنكە تەندروستییەكانی ئاوەدانكردەوە و جارێكی تر خەڵك لە دڵنیایی تەندروستی موژدەبەخشكرا..؟ چ حكومەتێك خەڵكی ئاسایی و بڕوانامەدارانی ناوچەكەی و دەرەوەی كردە خاوەن وەزیفە لە دام و دەزگاكانی بناری قەندیل دا..؟ چ وەزارەتێك و دەزگاییەك پێش هاتنی هێڵی كارەبای نیشتیمانی مۆلیدەی كارەبا و گازی دایە هاوڵاتیانی ناوچەی قەندیل..؟ بە وەڵامدانەوەی ئەم چەند پرسیارە سادەیە..چاكەی باشوور دەردەكەوێت..ڕاستە خاكی وڵات بۆ كەس میوانخانە نییە..! بەڵام پەندێكی كوردیش هەیە كە بۆ كوردیش وتراوە(ئەگەر لە كانییەك ئاوت خواردەوە بەردیشی تێمەگرە).. ئەم پەندەش جوانە:(ئەگەر گوڵ نیت، دركیش مەبە)

هێشتا زووە بۆ ڕاستكردنەوەی بارودۆخەكە و وازهێنان لە كارێك كە هەڵەی گەورەتری بەدوا دابێت.

20/1/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان