فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

بەختیار شاخیbaxtiyar shaxi 

بە تێپەڕبوونی كات، بەربەرییەت و دڕندەیی داعش زیاتر دەردەكەوێت. دوای سەربڕین، فڕێدان لە شوێنی بەرزەوە و زیندەبەچاڵکردن، داعش دەستی بۆ زیندەسووتاندنی بارمتە و دیلەكانی كرد. داعش دەیەوێ دڕندەیی بكاتە نەریتێكی ئاسایی و بۆ ئەوەش بە باشترین شێوە كەڵك لە میدیا و تەكنۆلۆژیای گەیاندنی زانیاری وەردەگرێت. ئەوان دەزانن لای میدیا، بەتایبەتی میدیای كوردی، پێشەنگبوون لە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک، گرینگە نەک لێکدانەوەی کاریگەرییە خراپەکانی ئەو هەواڵە لە سەر ژیانی خەڵک. داعش، تێ گەیشتووە کە لای میدیا، مرۆڤ وەک ڕۆبۆتێک دەبیندرێت و هیچ گرینگییەک بە هەستی نادرێت. ڕەنگە بۆ هەموومان ئەو پرسیارانە بێنە پێش، داعش چۆن دەتوانێ ئاوا بە ئازادی و بێ کۆنتڕۆڵ هەواڵەکانی بگەیەنێتە میدیای جیهان؟ چۆن دەتوانێ چی دەوێ و کەی دەیەوێ بڵاوی بکاتەوە و هیچ کۆسپێک لەبەردەمیدا نەبێت؟ بۆچی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، هیچ ڕێگرییەک بۆ پێوەندییەکانی داعش و تۆڕی گەیاندنی خێرای ئەو تیرۆریستانە چێ ناکات؟

داعش دەیەوێ دوابڕاو نەبێت. ئەگەر لە داهاتوویەکی نزیک یان دووریشدا داعش لە ڕووی سەربازییەوە شکا و نەما، بەڵام تۆوێکی وای چاندووە کە ئیدی جیهان هەزاران شێوەی داعش دەبینێت. داعش توانی بینەری هەموو کەناڵەکانی جیهان، بیسەری هەموو ڕادیۆکان، بەشدارانی هەموو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و خوێنەری هەموو سایت و ڕۆژنامەکان، لەگەڵ دیمەنی کوشتن و سووتاندن و سەربڕین ڕابهێنێت و زەینیان بۆ دووبارە و سەدبارە بوونەوەی ئەو ڕووداوانە ئامادە بکات. داعش، گەمەی منداڵانی کۆڵانی لە دووگۆڵی و هەڵماتێن و چاوشارکێوە بۆ شەڕی نێوان بەرەی ڕەش و سپی گۆڕی و حەزی لەناوبردنی بەرانبەرەکانی کردە خوولیای ڕکەبەرەکان.

داعش کارێکی کرد کە کوردی ناسراو بە لێبوردەیی و ئاشتیخوازی، بکەوێتە تەڵەکەوە و دەست بۆ سەربڕینی لاشەی کوژراوانی دوژمنەکەی ببات. کەواتە داعش توانی تۆوی پڕ لە ڕق و کینەی خۆی لە دڵی دوژمنەکانیدا بچێنێت و لەوەدا سەرکەوت کە خودی بێزراوی خۆی لە دڵی پاکی دوژمنەکەیدا کۆپی بکات، تا ئیتر بۆ داهاتوو، هیچ بەخشندەیی و ئارامییەک نەمێنێت، ئەوەش هەڕەشە گەورەکەی بەردەم داهاتووی مرۆڤایەتییە.

ئایا میدیا، بەتایبەتی میدیای کوردستان، بڕیار دەدات چیتر نەبێتە کەناڵێک بۆ گواستنەوەی پەیامەکانی داعش و چاندنی تۆوی داعشیزم؟

5/2/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان