فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

بەکر شوانیbakr shwanii

بەدێژایی سەردەمەکانی پێش هاتنی ئیسلام، کورد لە ئاکامی هێرش و پەلاماری نەتەوە و ئیمپراتۆریاکانی جیهانی کۆندا، خاکی زۆری لەدەست داوە و لەبەرەوە لە تەختایی و دەشتەکانی کەناری کەنداو و دەریای سپییەوە بەرەو چیایەکانی ناوەڕاستی میزۆپۆتامیا کشاوەتەوە. بەڵام لە دوای هەموو گۆڕانکارییە مێژوویییەکان، لەسەر ئایینی خۆی ماوەتەوە کە وەک مێژوو پێمان دەڵێت، زۆرینەی کورد لەسەر ئایینی زەردەشتی بوون. کەچی لەگەڵ کشانی سوپای عەرەبیی ئیسلامیدا بۆ سەرەوە بەرەو میزۆپۆتامیا، گۆڕانێکی ڕیشەیی ڕوو دەدات… ئێستا دیمەنی دوو نەتەوە بهێننە بەرچاوی خۆتان کە لە سەردەمی پێش هاتنی ئیسلامدا لە دوو سەرزەمینی نزیک لە یەکدا دەژین؛ کورد لە میزۆپۆتامیا و عەرەب لە نیوەدوورگەی عەرەب… بە گەڕانەوە بۆ سەرچاوە مێژوویییەکان، بۆمان دەردەکەوێت: کوردەکان ئاژەڵداری و کشتوکاڵییان کردووە، لەنێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕی ئابوورییان کردووە، میوانپەروەر بوون و نان و خواردنیان بە ڕێبوار و بێگانە داوە، ئاییندار بوون، باوەڕیان بە یەزدان هەبووە و دوژمنایەتیی درێژخایەن لە نێوانیاندا نەبووە…

بەڵام عەرەبەکانی نیوەدوورگەی عەرەبی ژیانیان لەسەر شەڕ و ڕووتاندنەوەی یەکدی بووە، هۆزەکان کاروان و ڕانە ئاژەڵی یەکتریان بە تاڵان بردووە، یازدە مانگ لە ساڵدا لە دژی یەکدی شەڕیان کردووە، مانگێکیش بە ئاشتی ژیاون و دەستکەوتەکانی جەنگیان لە بازاڕدا ساغ کردووەتەوە، لە ڕووی ئایینەوە بتپەرست بوون و هەر هۆزێک بتێکی لە تەختە، بەرد، یان تەنانەت خوورما دروستکراوی پەرستووە… دواتر ئایینی ئیسلام دێت و هێزێکی تۆکمە لەو هێزە دژبەرانەی هۆزە عەرەبەکان پێکەوە دەنێت، بە بەشێك لە نەریتەکانی سەردەمی پێش هاتنی ئیسلام موتووربەی دەکات و ئاڕاستەی دەرەوەی سەرزەمینی عەرەبی دەکات.

بەو جۆرە، ئەو کولتوورە لای خوارەوە دێت و لە دەیەی پێنجەمی سەدەی حەوتەمدا لە میزۆپۆتامیا خۆی بە کولتوورە تۆکمە و ڕیشەدارەکەی لای سەرەوەدا دەکێشێت. لە ئاکامی ئەم بەریەککەوتنەدا، بەشێکی زۆر لە کوردەکان ئایینی ئیسلام پەسەند دەکەن، بەڵام بە پێچەوانەی میللەتانی شام و باکوری ئەفریقیاوە، لە بۆتەی کولتووری عەرەبدا ناتوێنەوە و دەست بە کولتوور و دابونەریتی دێرینی خۆیانەوە دەگرن. کولتوورەکەی تر ئەمە پەسەند ناکات و بیرۆکەی بەچۆکداهێنانی کورد و داگیرکردنی خاکەکەی و لەناوبردنی کولتوورەکەی، وەک ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەیی لە هزری توندڕەواندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە. هەڵگرانی ئەو هزرە، هەرکاتێك بۆیان بڕەخسێت، وەک ئەوەی ئێستا لەئارادایە، هەوڵ بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئامانجه‌ دەدەن. ئەو شەڕەی ئەمڕۆ لەلایەن عەرەبەوە بە کورد دەفرۆشرێت، هەوڵێکی ترە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە. ئەمەیش ڕێك ئەو خاڵەیە کە پێویستە کورد لە داڕشتنەوەی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ عەرەبدا فەرامۆشی نەکات!.

27/2/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان