فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رەزا شوانreza shwan11 

ماوەیەکە چەند لایەنێک، کە دژی خواستەکانی کوردن، داوای ئەوە دەکەن کە کەرکوک بکرێت بە ( هەرێمی سەربەخـۆی کەرکـوک) و لە کوردسـتان دایببـڕن .. بە تایبەتیش ( بەرەی تورکمانی ) ئەوەبوو . كە پەڕلەمانتاری تورکمان ( حەسەن تۆران ) ئەم باسەی ورووژاند و چەند لایەنێکی عەرەبی شۆڤێنیش هاوپشتیانن .. مەبەستیشیان ئەوەیە کە نکووڵی لە کوردستانییەتی کەرکوک دەکەن و، دژی ئەوەن کە کەرکوک بگەڕێتەوە سەر کوردستان .. ئەم هەڵوێست و داوایەی بەرەی تورکمانی تازە و سەیر نییە بە لامانەوە .. چونکە بەرەی تورکمانی لە سەرەتایی دروست بوونییەوە تا ئەمڕۆ بەرەیەیەکی دەماگیرن .. چاویانبە ئازادی و بە پێشکەوتن و بەئاوەدانی کوردستاندا هەڵنایات .. ئەوان تا ئەمڕۆش بە فەرمی لە میدیا و لە لێدوان و لە راگەیاندنەکانیاندا، لە جیاتی ناوی ( هەرێمی کوردستان ) دەستەواژەی (شمال العراق ) بەکـاردەهێنن .. لە جیاتی ناوی (حکوومەتی هەرێمی کوردستان) دەستەواژەی ( حکومة أربیل المحلیة ) بەکاردەهێنن .. ئەوان نەک هەر کەرکوک بەڵکو ( هەولێر وخانەقین و کفری ) ش بە تورکمانی دەزانن .. بەرەی تورکمانی زیادەرۆیی دەکەن و .. لە بەڕەکەی ژێریان زیاتر پێیان رادەکێشن .. خۆئەگەر هەموویان کۆبکەینەەوە ، لە پڕی سێ چارۆکە زیاتر دەرناچن ..  کوردیش لە چاکە زیاتر هیچ خراپەیەکیانبۆیان نەبووە .. بێگومان ئەوان گوزارشت لە را و بۆچوون و هەڵوێستی هەموو برا تورکمانەکانمان ناکەن.. زۆر لە برایانی تورکمان هەڵوێستەکانی بەرەی تورکمانیان بە دڵ نین .

بەڵام ئەوەی ئێمەی نیگەران کردووەو، جێی داخە، ئەوەیە کەهەندێ لە بەرپرسان و کاربەدەستانی بەڕێوەبەر  لە کەرکوکدا، لە پێناوی مانەوەیان لەسەر کورسی و لە دەسەڵاتدا، مەخابین، کە چوونەتە پاڵ نەیارانی کورد و، بە نهێنی و بە ئاشکرا لەگەڵ ئەم پیلان و داوا گڵاوەدا کە ( هەرێمی سەربەخۆی کەرکوک ) دابمەزرێت، لە پێناوی بەرژەوەندی و لە دەستنەدانی پایە و کورسییەکانیان، ئامادەن دەنگ و داوایان بخەنە پاڵ ناحەزان و نەیارانیکورد و، لەگەڵ پەسەندکردنی ئەم پیلانەدابن .. ئەم بەرپرسانە سەر بە پارتێکیکوردستانین .. ئێمەناویان نابەین .. "' دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە " دڵنیام نەک هەر من بەڵکو بەشێکی زۆری کورد هەستیان بە هەڵوێستی ئەم بەرپرسە هەلپەرستانە کردووە و دەیانسان .. بە دووری نازانم کە بەم زوانە ئاشکرا ببن و .. پەڵەیەکی رەشی ناپاکی و شەرمەزاریش بە خۆیانەوە بنێن .. جاپێش ئەوەی ئەمەیان بەسەربێت .. باشتر وایە  بەخۆیاندا بچنەوە و پاشەگەزببنەوە .. ئەگینا رسوادەکرێن.
هەر ئەمانەش هێزی( الحشد الشعبي ) یان هێنایە سنووری کەرکوکەوە .. ئەمانە لە سەرەوە قسەی زل دەکەن و لە ژێرەوش کردەوەکانیان بە پێچەوانەی قسەکانیانەوەن، مەرای و مامە حەمەیی دەکەن و، ماستاو بۆ کاربەدەستانی بەغدا دەکەن .

کەرکوک بەشێکە لە کوردستان .. زۆبێت یا درەنگ دەیگەڕێنێنەوە بۆ سەر کوردستانی شیرینمان . لەم پێناوەشدا بە سەدان شەهیدمان داوە .. بە سەدان شەهیدی تریش بدەین دەست لە کوردستانییەتی کەرکوک هەڵناگرین،سازشکردن لەسەر کەرکوک گەورەترین ناپاکی و هێڵی سوورە و، لە کەسی قبوڵ ناکەین .. با هەلپەرست و کورسی پەرست و خۆپەرست و بەرژەوەندیپەرستەکان،  ئەوە باش بزانن .. کە ئەوە ئەستە کورد بەوە رازی بێت کە کەرکوک بکرێت بە هەرێمێکی سەربەخۆ و لە کوردستان دایببڕن .
نەفرەت لەو دەسەڵاتدارە کوردانەی کە دەیانەوێت کەرکوک بە کورسییەکانیان بگۆڕنەوە .. ئەمە ناپاکییە و، ناپاکیش لێبووردنی نییە .. کورد وتەنیش :  "  هەزار ساڵ بکەیت بێگانە پەرستی .. هەردەبێ بهێنن نووشستی .."

رەزا شوان / نەرویج

11/5/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان