فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

بێرون عومەر فەتاحberun umar fatah

بەوپێیەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە بەردەم گەردەلولی شەڕێکی بەھێزدایە و زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەی گرتۆتەوە کوردستانیش بەدەر نیە لە و شەڕ و مەترسیانە و تا ئێستا بەردەوامە و ئەنجامەکەشی دیار نیە لەبەر ئەو ھۆکارانەی کە ئەو شەڕە چارەنوس سازە .پێویستە کوردخۆی بۆ دوای نیشتنەوەی دوکەڵ وتەپو تۆزی شەڕەکە ئامادە بکات ھەوڵ بدات دەسکەوتی گەورەی نەتەوەی دەست بکەوێت . لەلایەکی تر حکومەتی عێراق بە شێوازێکی تر شەڕی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە لە شێوەی شەڕی دەرونی و دەستپێکی ئەو شەڕەش بڕینی موچەی خەڵک و میزانییەی حکومەتی ھەرێم و بوارە خزمەتگوزاریەکان. ئەم جۆرە شەڕەی حکومەتی بەغداد بە مەبەستی لاواز کردن و بێ ھێزکردنی ھەرێمی کوردستانە کە لە ئایندەدا بتوانێت سیاسەتەکانی خۆی بەسەر ھەرێمی کوردستاندا بسەپێنێت کە لە ڕاستیدا دەبوو ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەغداد بەو پێیەی لە یەک بەرەی شەڕدان پشتیوان و ھاوکاری حکومەتی ھەرێم بوایە و ئەرکە سیاسی و سەربازی و ئابوری ومرۆییەکانی لەسەرشانی ھەرێم سوک بکردایە.

بەڵام پیلان و سیناریۆ جۆربەجۆرەکانی بەغداد ھیچی کەمتر نیە لە شەڕێکی نەگریسی دوژمنکارانە .. ھەروەھا قەیرانە ئابوری و خزمەت گوزاریەکانی ناوخۆ بە شێوەیەکی بەردەوام و ھێندەی تر و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ جەماوەر و خەڵکی کوردستان ھیلاک تر دەکات .. لەسەر دەسەڵات و حزبە دەسەڵاتدارەکان پێویستە بیر لە ڕێگا چارەی بەپەلە بکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانە بەڵام لە ھەمان کاتدا قەیرانی سیاسی و دەستوری و حزبیش ھاتە سەر قەیرانەکانی تر .

کەواتە مەترسیەکان لەسەر گەلی کوردستان زیاتر دەبێت بە پێی ھەموو پێوەرەکان و شەڕی ناوچەی و ھەرێمی و کێشەو قەیرانە ناوخۆیەکان ھەرێمی کوردستان لە بەردەم مەترسی گەورەدایە ھەربۆیە لە ڕوانگەی ھەست بە بەرپرسیارێتی کردنی نیشتمانی و نەتەوەیی و مێژووی.

دەبیت ھەموو لایەک ھەوڵەکان بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان و پێش خستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی کوردستان بێت .بۆ ئەو مەبەستەش سازان و سازشی دەوێت سازان و گونجان لەسەر پرسە جیا جیا کان و یەکتر خوێندنەوە و یەکتر قبوڵ کردن و سازش لەپێناوی چەسپاندنی سازانی نیشتمانی بە لەبەرچاوگرتنی ھەموو ئەو مەترسیانەی لەسەر خاک و گەلی کوردستان ھەیە بەلەبەرچاو گرتنی ھەموو قەیرانە ناوخۆییە وەڕسکەرەکانی ژیان وباری گوزەران و پێداویستیە سەرەتاییەکانی خەڵک چونکە بەرپرسیارێتی گەورە لەسەر شانی ھەموو لایەکە و سەرکەوتنی وڵاتەکەمان لە ھەر دەستکەوتێکی تر گرنگترە ….

basnews

1/7/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان