فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

بێرون عومەر فەتاحberun umar fatah

… دەوڵەتی تورکیا مێژوویەکی دورودرێژی ھەیە لەشەڕو کوشتارو چەوساندنەوەو قەتڵوعامکردنی گەلی کورد لەمێژووی تورکیای نوێدا نزیکە ی سەدساڵێک دەبێت و پاشخانی مێژوویی دەوڵەتی عوسمانیشی بخرێتە سەر لە و مێژوە درێژەدا ھەموو شێوازەکانی چەوساندنەوەوکۆمەڵکوژی و ڕاگواستن و لەناوبردن تاقیکرایەوە لە پێناوی لەڕەگەوە دەرھێنانی بنج وبێخی نەتەوەیەک . گەرچی کوردستان وێرانکرا، ڕۆڵەکانی کوردستان قەتڵوعامکران ھاونیشتمانیەکانی ڕاگوێزران و ئاوارە و دەربەدەرکران . بەڵام گەلی کورد، نەتەوەو خاکی کورد زمان و جل وبەرگ و عادات و تەقالیدی کورد ھەر بە پیرۆزی مایەوە ھەر بە زیندوێتی و نەمری مایەوە . دە وڵەتی تورکیاش بە کۆن ونوێیەوە ھەمیشە لەباری نائاسایی (سیاسی و ئەمنی و سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا ) بووە ھەمیشە لەژێرباری ھەژاری و بێکاری و بێئیمکانیەتی دابووە . کەواتە دەبێت ئەزموون لەومێژووە پڕجەورو ستەمە وەربگرێت و سود لەگۆڕانکاریە خێراکانی دونیاو ناوچەکە وەربگرێت لە پێناوی ئارامی و ئاسایش و پێشکەوتنی وڵاتەکەی.

دەبێت باش ئەزمونی تاڵی شەڕی سەد ساڵەی کورد ھەڵبسەنگێنێت وبەراوردی بکات بەو چەند ساڵە کەمەی ئاشتی و ئاگربڕی نێوان دەوڵەتەکەیان و کورد و پارتی کرێکارانی کوردستان .ھەرچەندە ھەوڵەکانی بەناو چارەسەری ئەگەر لە کەشێکی تاکتیکیشدا بوبێت دەوڵەتی تورکیا زۆر سودمەندبوو لە ھەموو بوارەکانی ژیاری دەوڵەتدا بەتایبەتی لە ڕووی ئابووری و ئەمنی و کۆمەڵایەتیەوە .

بەڵام ئێستاو لەم دۆخەدا کە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و ناوچەکە بەتایبەتی لەبەردەم گەردەلولێکی بەھێزی شەڕدایە بە چ پاساوێک تورکیا (پەکەکە دێنێتە پای شەڕو گێچەڵی سیاسی بە ھەدەپە دەکات و ئیمرالی کپ دەکات ) ئەوانەش ھۆکاری داخستنی دەروازەکانی ئاشتی و چارەسەرین و کەڕەنا لێدانی جەنگێکی تری ترسناکە کە ئەنجامەکەی ڕون و ئاشکرایە و ھیچ لایەک لە ناوناچێت . یان ئەو سیناریۆیەی کە زلھێزەکان دایانناوە ھەردەبێت جێ بەجێ ببێت و ڕەسمی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ . نوێ بکرێتەوەو تورکیاش بەدەر نیە لە وسیناریۆیە . چونکە جگە لەکێشەی کورد تورکیا دەیان کێشەی ناوخۆیی تری ھەیە و باڵ وجەمسەری بەھێزی ناوخۆیی و خاوەن لۆبی دەرەوەیی بونیان ھەیەو وەک کارەکتەری بەھێز خۆیاندەنوێنن .

بەردەوامبوونی دۆخەکە بە وشێوەیە و لێکترازانی شەقام و نەتەوەو مەزھەبەکان کۆنترۆڵی زۆر سەخت دەبێت . بۆیە پێویستە تورکیا ئاشتی نەگۆڕێتەوە بە شە ڕ… بە ئە زموون وەرگرتن لە سەد ساڵ شەڕی ڕابردوو وە چەند ساڵێکی کەمی ئاگربڕو ئاشتی .

4/8/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان