فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ئاكۆ محەممەدako mohamad

 لە چەند ساڵی رابردوودا ئەوە نەكرا كە هەرێمی كوردستان بە پێشمەرگە ، ئاسایش ، بانكی هەرێم و دامەزراوەكانی دیكەی بەشێوەیەكی راستەقینە یەكبخرێتەوە ، ئەوەش رێگر بووە لە زۆر كار ، ئێستاش رێگرە لە بوونی سەرۆكێكی سەرتاسەریی قسەڕیشتوو لە هەموو هەرێمی كوردستان . بەڵام ئەو نەسازانەی ئێستا هەڕەشەیەكی جیدییە لە خراپتربوونی دۆخی دوو ئیدارەییەكە ، رەنگە كەس حەزی لێنەكات یان كەم كەسیش بیەوێت باسیبكات ، بەڵام ئەنجامێكی سروشتیی ئەو نەسازانە بەوشێوە بەربڵاوییەی ئێستا ، بەداخەوە سەر دەكێشێتەوە سەر دوو ئیدارەییەكی دیكەی زەقتر . چەند ساڵی رابردووی پێكەوەبوونی هەرێمی كوردستان بەكردەوە زیاتر وەك پێكەوەبوونێكی فیدرالیی بووە، لەوەی لە یەك هەرێمی یەكگرتوو بچێت . دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، لە سلێمانی زیاتر شتێكی سیمبوولی بووە ، هەروەهاش دەسەڵاتی سەرۆكی حكومەت. ئەگەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان یاخود سەرۆكی كابینەكانی حكومەت ، خاوەن كەسایەتییەكی كاریزمایی نەبوونایە ، بەپێی واقیعی یەكنەبووی بوارە جیاجیاكان ، ئەو دەسەڵاتە رەمزییەی ئێستاشیان نەدەبوو .

بەڵام هەولێر ببووە نیشانەی ئەو یەك ئیدارەییە ، واتە ناونیشانی یەكبوونەكە پایتەختی هەرێمی كوردستان بووە ، ئەوانەی لە سلێمانی دەستڕۆیشتووی حكومەت بوونە یان لە هەولێر و دهۆك ، هەموویان پێكەوە ئەدرێسە فەرمییەكەیان هەولێر بووە .

گەلی كوردستان بە حوكمی دۆزە نەتەوەیی و نیشتمانییەكەی ، كە خاوەنی گەورەترین دۆزی نەتەوەیی و نیشتمانییە ، میللەتێكی خاوەن وشیاری سیاسییە ، بۆیەش زۆرباش لە هەموو هەنگاوە سیاسی و یاساییەكان تێدەگات . كەس نییە رێز لە خواستە یاساییەكان نەگرێت ، بەڵام هەموو یاساكانیش لە فەلسەفە و فكرەوە هەڵدەقوڵێن ، بۆیەش هەموو یاساكان لە فكر و سیاسەتەوە دێن . لەبەرئەوەی دابەشبوونی سیاسی كوردستان ، بووەتە دابەشبوونێكی جوگرافی ، لەبەرئەوە دەبێ زۆر بە وشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەو هەنگاوانەدا بكرێت كە پەرتبوونی ئەو وڵاتەیان لێدەكەوێتەوە . لەبەرئەوەشە كە خەڵك پێیوایە كە یاری پەرلەمانیش دەبێ سەرنەكێشێت بۆ ئەو لەتبوونە ، هەر لەبەرئەوەش بوو خەڵك ئەو دەستەواژەیەی پێخۆشبوو كە دەیگوت دەبێ ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتمانیان هەیە ، سازانیان لەسەر بكرێت . هەر لەبەرئەوەشە ئێستا دراوسێ و وڵاتانی خاوەن پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە بۆ خێری كورد قسە دەكەن ، دەڵێن دەبێ پێكبێن و دەزانن كارەكە هەمووی لە یاریی پەرلەمانیدا كورتنابێتەوە.

ئەو پێگیركردنەی لایەنەكان لە شوێنی خۆیان لە هەرێمی كوردستان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و هەر پرسێكی دیكەی هەستیاری لەوشێوەیە ، مەترسییەكەی بەشێوەیەكە هەموو لایەنەكان بەتەواوی هەستی پێدەكەن ، ئەگەر واشنەبووایە ئەو پێنج لایەنەی كە زۆرترین و تووندترین ململانێی یەكتریان كرد ، بەلایانەوە زۆر پێویست نەدەبوو لە یەك حكومەتدا كۆببنەوە .

خەتاكە زیاتر لە ئەستۆی پارتە زۆر دەسەڵاتدارەكان بێت یان لە ئەستۆی هەمووان بێت ، بەڵام واقیعەكە ئەوەیە هێزی پێشمەرگە ، ئاسایش ، دارایی لە كوردستان یەكنەخراوەتەوە بەشێوەیەكی راستەقینە . ئەگەر بەبێ هەڵچوون ئەو واقیعە بخوێنینەوە ئەوەیە ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێ لە هەولێر پشتگیری لێكراوبێت ، چونكە دەبێ لە هەولێر بێت چونكە پایتەختی هەرێمی كوردستانە ، بەڵام پێشمەرگە و ئاسایش و دارایی هەولێریش لە ناوچەی دەسەڵاتی پارتی و زیاتر بەدەست پارتییەوەیە ، كەواتە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتێك ئەگەر بیەوێت لە هەولێربێت و پارتی نەبێت لەو دۆخەی ئێستادا سەركەوتوو نابێت . ئەوە بۆ پاساو هێنانەوە نییە ، بەڵكو واقیعەكەیە . ئەگەر باسی نموونەیەكی لەوە بچووكتر بكەین ، دەتوانین باسی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بكەین . پارێزگاری سلێمانی ئەگەر دوای ساڵێكی دیكە بدرێتە گۆڕان و بەڕێوەبەری ئاسایش و پۆلیس و بانك و دەزگا و فەرمانگەكانی سلێمانی لە دەست یەكێتیدا بمێننەوە ، هەرچەندە ناوچەی نفوزی گۆڕانیشە ، بەڵام حوكمكردنەكەی زۆر سەخت دەبێت .

چەند ساڵە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەیە، واتە كێشەی نەبوونی یاسا نییە ، گۆڕینەكەی ئەگەر ئەمڕۆ بووبێتە كێشە ، لە كەشێكی ئارامدا شتێكی ئاسایی دەبێت ، ئەگەر لایەنەكانیش نەیانتوانی ئەوا خەڵك دەتوانێ لە راپرسییەكدا زۆر بە ئاسانی یەكلایی بكاتەوە . بۆیەش ئەوەی ئێستا دەبێ كاری بۆ بكرێت رێككەوتنە لەسەر یەكخستنەوەیەكی راستەقینە ، نەك درێژەدان بەوبارەی ئێستا كە لەوانەیە ئەو یەكگرتووییە ناتەواوەی ئێستاش تێكبداتەوە.
12/8/2015

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان