فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

komarixwaz logo 1هاۆنیشتیمانە بەرێزەکان

خەلکی بەشەرەفی کوردستان

حیزب و لایەن و کەسایەتیە سیاسی، ئاینی و کۆمەلاییەتیەکان

هەروەک ئاگادارن لەم چەند رۆژەی رابردوودا، مێدیای کوردی و بەشێک لە مێدیا و مێدیاکارانی ناۆچەیی و جیهانی سەرقالی روومالینی هەوال و وردەکاریەکانی پەیوەندیدار بە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان بوون، هەروەکی دەبینرێ و دەبیسترێ لەۆنێوەشدا زوومی کامارای میدیاکاران و کانالەکانی تلویزیونی کوردی و غەیری کوردی لەسەر لێکەۆتە سەلبییەکانی خۆپێشاندانەکانی چەند شار و ناۆچە جێوازەکانی هەرێم کوردستان، ئینفۆکە کرابوون.

بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێوایە، بە تێرامانێکی واقیعگەرایانە لە رەۆتی خۆپێشاندانەکان، بە ئاشکرا دەردەکەوێت کە دەگەل ئەوەی دەستور، مافی خۆپێشاندان و ئازادییە بنەرەتییەکان بۆ تاک تاکی هاۆوەلاتیانی هەرێمی کوردستان کەفالەت دەکات و بەۆپێیەش هاوەلاتی لەۆپەری ئازادی و سەربەستی‌دا بۆی هەیە لە گشت ئاکسیۆن و  کردار، وە ئامرازە یاساییەکان بۆ دەربرینی ئازادانەی بیرورا، و هەروەها ئاراستەکردنی داخواز و داواکارییە سەرەکییەکانی سوود وەربگرێت، بەلام بەداخەوە هەروەکی بینرا جەهەت و دروشمی خۆپێشاندانەکان ئاراستەیەکی دیکە بەخۆیاندەگرن و لەئەنجامدا گرژی و ئاور و خوێن، وەک ئاکامی سەلبی و لێکەۆتەیەکی نالۆژیک و نەخوازراۆ بەرهەم دێنن.

ئاشکرایە رەۆت و جەهەتی خۆپێشاندانەکان لەپێناۆ ئاراستە کردنی ماف و داخوازییەکانی هاوەلاتیان، دەبوو روو لە نیهاد و دەستگا ئیداری و حوکمییەکانی حکومەتی ئیتیلافی هەرێمی کوردستان کرابایان، نەک روو ل بارەگای پارتی دێمۆکرات، وە یان هەر لایەنێکی سیاسی دیکە. وەک ئاشکراشە کە حکومەت بەرپرسە لەئاست دابینکردنی ماف و داخوازییەکانی هاوەلاتیان و مووچەوەرگرانی هەرێمی کوردستان،  بۆیە دەکرێ وە دەنگوونجێ ئەۆ شەک و گومانەی وەک هۆکاری خولقاندنی گرژی، و ئاۆر و خوێن، لێدەرهاویشتە بکرێ کە خۆپێشاندانەکان لەژێر کارتێکەری مەبەستی سیاسی و ململانی نێوانحیزبی و نێوانگروپی، تەندروستی سروشتی و یاسایی خۆیان لەدەستدابوو هەر بۆیەشە کوژران و برینداربوونی چەندین گەنج و هاوەلاتی وەک ئاکام لێکەۆتەوە، و لەئەنجامدا بۆتە هۆ و هۆکاری غەمباری هاوەلاتیان و نیگەرانی گشت خەلکی کوردستان لەئاست ئەگەری دەستپێکی شەری براکوژی و ناۆخۆیی لە کوردستاندا.

بزووتنەوە پێوایە، حکومەتی ئیتیلافی هەرێمی کوردستان کە حکومەتێکی پلورال و تەوافووقی، وە لەسەر ئاستی بەشداری و مشارکەتی پێنج لایەنی سیاسی و سەرەکی کوردستان پێکهاتووە، بە ئەرکی مودیریت و کۆنترۆلی قەیران، و بەکارهێنانی دەسەلات و قورسایی سەبارەت بە دابینکردنی مووچەی خەلک هەلنەستاوە، ناکرێت وەلاتێک کە هەرشەی شەری داعەش و داعەشکارانی داوێنگیری بووە و بە نوێنەرایەتی وەلاتانی ناۆچەیی و جیهانی، "پێشمەرگە" واتە رۆلە بە جەرگ و قارەمانەکانی ئەم خەلکە برسییەی وەک قەلغانێکی پۆلایین، قوتی ماشێنی شەری مالوێرانکەری داعشەکان کردووە، لەحالەتی نەداری و برسیبووندا رابگرێت، بۆیە حکومەت دەبوو بۆ پێشگیری لە روودانی قەیران و قەیرانەکان، بەئاگادری خەلک و گشت لایەنەکانی دەخیل لە دیاریکردنی چارەنووسی وەلات، وە لەسەر حیسابی خەلک و خاک و نیشتیمان، "وەک لە وەلاتانی تووش‌هاتوو بە نەخۆشی قەیران باوە"، بەنیسبەت وەرگرتنی قەرزی دەرەکی بۆ دابینکردنی مووچەی خەلک و تێروتەسەل راگرتنی هاوەلاتیان ئیقدامی کردبایە، بۆ ئەوەی لەئەنجامی ئەم کەمتەرخەمییە شاهیدی هەنووکەیی گرژی رەوشی خۆپێشاندان، ئاۆرتێبەردانی نالۆژیکی بارگاکان و خوێن رشتنی گنجان و هاوەلاتیان نەبوایین. ئەوەی راستی بێت دۆستان و وەلاتانی یار و هاۆپەیمانی ئیستراتێژیکی کورد زۆر بەئاشکرا دەزانن برینی پشکی بوودجەی هەرێمی کوردستان مەبەستی سیاسی نەیارانی کوردی لەبەغدا لەپشت بووە، کەوایە ئەم وەلاتانە بۆچ؟! لەئاست ئەم پرسە گرینگ و حەیاتییە کەمتەرخەمییان نواندووە، لەحالێکدا شاهیدی هەبوونی قەیرانی مالی و کەمی بودجە بۆ دابینکردنی قوتی ژیانی خەلکی کوردستانن، ئایا چ حیکمەتێکی نەزانراۆ لەم بێ مشوورییەی یارانی کورد دا، لەئارادایە/وبووە.

لێرەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازان دەگەل ئاراستەکردنی سەرخۆشی لە بنەمالەی کووژراوان و هێواخوازی بۆ چاکبوونەوەی بریندارەکان، بە پێویستی دەزانێ، روو لە لایەنەکانی حیزبی، رەۆشنبیران، کەسایەتیە سیاسی، کۆمەلایەتی و ئاینیەکان، و گشت ئەۆ کەس و کەسایەتیانەی کە دلیان بۆ ئاشتی و ئازادی، وە پاراستنی ئازموونی دەسەلاتداری هەرێمی کوردستان لێدەدات، دەکات و رادەگەێنێت: کە بارودۆخی هەنووکەیی زۆر هەستیارە و ئەم دۆخەش پێویستی بە هوشیاری لەرادەبەدەر بۆ بەرپرچدانەوەی هەرشەکان و قۆستنەوەی دەرفەتەکان هەیە، بۆیە لەم پەیوەندیەدا بزووتنەوە داوای لە گشت لایەک ئەوەیە، کە بە مەبەستی مشارەکەت و دەخیل کردنی لایەنەکان و خەلکی کوردستان، لە پرۆسێسی "سازانی نیشتیمانی"، مشاوەرە و بریاروەرگرتنی سیاسی لەئاست هەرپرسێک کە پەیوەندی بە چارەنووسی خۆیان وخەلکەوە هەیە، بێ‌تەفاوەت و پاسیڤ دانەنیشن و بۆ قۆستنەوەی دەرفەتەکان لەپێناۆ دەستخستن و چەسپاندنی مافە رەواکانی هاۆەلاتیان، بە دوور لە شەرم و تەعاروفات و خۆدزینەوە، قۆلی هیمەت و هەلمەت هەلمالن و چالاکانە هەلس‌وکەۆت بکەن، و هەلویست وەربگرن و نەهێلن لەژێرکارتێکەری پاشماوەکانی کولتوری شەری براکوژی و بەرۆژکرنەوەی گووتار وکردەوەی گرژ و رادیکالی و پەیرەۆکردنی سیاسەتی تەسەسولیی "تۆلەی دوای تۆلە" دیسان شاهیدی خوولقاندنی درامای شەری براکووژی بینەوە و یاران دلگەران و گریان، بەلام نەیاران خەندان و دلخۆش بکەیین. بزووتنەوە پێوایە پێویستە وە دەبێ گشت لایەک بەرپرسانە خاوەنداریەتی لە چارەنووس و کەیسی کورد بکات، و لەم پەیوەندییەدا هەۆلی بەتێکرابدرێت تاکوو بە رەخساندنی زەمینەی گوونجاۆ بۆ مشارکەتی گشت لایەنی، کۆنسێپتگەلی دیالۆگ و دانوستاندنی ئاشتەوایی لە پێناۆ ساغکردنەوەی ئیجماعی نێوانحیزبی و چەسپاندنی ئەسلی سازانی نیشتیمانی، دووبارە جێگیر و زەق و بەرجەستە بکرێنەوە،و لە ئەنجامی "سازانی نیشتیمانی" گشت پرسە قەیران خوولقێنەرەکانی سیاسی، ئابووری و کۆمەلایەتی و،،،،،،،،، چارەسەر بکرێن، و سەرئەنجام هەموولایکمان شاهیدی دەربازبوون لە گشت گرفت و قەیرانەکانی هەنووکەیی بین، کە بوونەتە هەرشە لەسەر تەندروستی ژیانی سیاسی و لێکەۆتە گشت رەهەندیی و سەلبییەکانی، خەلکی کوردستان.

بژی کورد و کوردستان

شورای هەماهەنگی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

١١/١٠/٢٠١٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان