فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵڵا

بەرەو بەهار دەچین و دیسان باسی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان گەرمبووەتەوە. نوێترین شت لێدوانەكەی بەڕێز مەلا بەختیارە كە لە دیبەیتێكی راستەوخۆدا لە رووداو بۆ رەنجی ئاشكرا كرد و گوتی جارێ پارتی و یەكێتی لەسەر شێوازی ریفراندۆمیش رێكنەكەوتوون نەك راگەیاندنی دەوڵەت. پرسیاری یەكێك لە ئامادەبووان لە دیبەیتەكەدا سەرنجڕاكێش بوو كە گوتی: "ئەی ئەگەر پارتی رایگەیاند؟" وەڵامەكەی كاك مەلا بەختیاریش لەو سەرنجڕاكێشتر بوو كە گوتی: "دەوڵەت بە 38 كورسی راناگەیەندرێت".  
 
لە گوتاری سەركردە باڵاكان و جەماوەری پارتیدا هەمیشە ئەوە دەخوێندرێتەوە كە ئەو قەیرانانەی لە كوردستان رۆژ بە رۆژ زۆرتر دەبن، ژانی بەر لە جاڕدانی دەوڵەتن. بەپێچەوانەی ئەو گوتارەوە، لەم رۆژانەدا لە سلێمانی، كە پایتەختی شانشینییەكەی شێخ مەحموود و شاری دەستگرتن بە كوردایەتی و رەتكردنەوەی عێراقچێتی بووە، گوتاری ئومێدەواربوون بە راگەیاندنی دەوڵەت لە ئایندەیەكی نزیكدا بە دەنگی زوڵاڵ نابیسترێ. راستییەكەشی ئەوەیە كە هەم ئومێدەواربوونە لە رادەبەدەرەكەی پارتییەكان و هەم ئومێدەوارنەبوونی یەكێتییەكان و گۆڕانەكان لە سلێمانی بە راگەیاندنی دەوڵەت، هیچیان لەجێی خۆیاندا نین. هۆیەكەشی لە قسەكەی كاك مەلا بەختیاردا وەڵامی وەرگرتووە: مادام هێشتا لەسەر ریفراندۆمیش رێككەوتن نەكرابێت، چۆن دەكرێ ئومێدەواری یان نائومێدی سەبارەت بە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان دروستبێت؟ شتێك بەجدی نەهاتبێتە سەر مێزی گفتوگۆ، ناكرێ پێی ئومێدەوار یان نائومێد بیت.  
 
ئەگەر دابەزینی دراماتیكیی نرخی نەوتی لێدەركەین، هەموو گۆڕانكارییەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهانیش بە قازانجی زووتر وەدیهاتنی خەونی دروستكردنی دەوڵەتی كوردستانن. بەڵام لە نێوخۆدا هێشتا بۆی ئامادە نین. خەڵكی تیموور و كۆسۆڤۆ و باشووری سوودان بەم دواییە تامی سەربەخۆییان چەشت، بەڵام هەرسێ دەوڵەتی تازە راگەیەندراو وەكو دەوڵەتی شكستخواردوو (فێیڵد ستەیتس) ناویان دەهێنرێت. باشووری كوردستان بەو رەوشە نێوخۆییەوە كە ئێستا هەیەتی، زۆرتر ئەو پەندەمان بیردەهێنێتەوە كە دەڵێت: "منداڵی بە دەرمانان ناگاتە چ سەربانان".  
 
شەڕی داعش و قەیرانی دارایی تاقیكردنەوەی گرنگن بۆ تێگەیشتن لەوەی كوردستان دەتوانێ ئەگەر بووە دەوڵەت لەسەر پێی خۆی بوەستێت یان وەكو سۆماڵ و ئەفغانستان و زۆر شوێنی دیكەی جیهانی لێدێت و سەروەریی خاك و هەبوونی ئاڵا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ناتوانن گەرەنتیی ئەوەی بۆ دروستبكەن كە چیدی خەڵكەكەی جینۆساید نەكرێت و بە سەری بڵندەوە بتوانێت بژیت. لەوانەش گرنگتر ئەوەیە لەم ماوەیەدا هۆشمان بێتەوە بەر و بزانین لەجیاتی ئەوەی بۆ گەرەنتیی پاراستنی وڵات و گەلەكەمان لە دەرگای ئەمریكا و وڵاتانی دیكە بدەین، دەبێ یەكەمجار لە دەرگای ئەو دەوڵەتانە بدەین كە لە ناوچەكەدا لەگەڵیان دەژین و تەنیا ئەوان دەتوانن ئارامی یان نائارامی لە كوردستاندا دروستبكەن. چونكە ئەمجارە، بەپێچەوانەی ساڵانی حەفتاوە، نابێ بهێڵێن هێلكەكانمان لە سەبەتەكەی مام سامدا مار بیانخوات. 

13/1/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان