رێبوار مەعروف‌زادە
مرۆڤ و گڵۆباڵیزم، ئه‌قڵانییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و کێشه‌ی بان‌نه‌ته‌وه‌یی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌رانسه به سه‌رکه‌وتنی فرانسوا هولاند به‌ربژێری حیزبی سۆسیاڵیست کۆتایی پێهات. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه فه‌زایه‌کی ره‌خساند که تێیدا نه ته‌نیا کێشه‌کانی نێوخۆیی فه‌رانسه، به‌ڵکوو کێشه‌کانی نێوان فه‌رانسه و یه‌کیه‌تی ئوروپاش به‌رجه‌سته بووه. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا خه‌ڵکی فه‌رانسه، به هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی که له ساڵی 2008وه ده‌ستیپێکردوه، ده‌نگیان به گۆرینی نیکۆلا سارکۆزی دا و فرانسوا هوڵاندیان نه‌ک وه‌ک ئاڵترناتیوێک له به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی راست دا، به‌ڵکوو وه‌ک ئاڵترناتیوێک له به‌رامبه‌ر شه‌خسی سارکۆزی‌دا هه‌ڵبژارد.
پێویسته سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و بابه‌ته که له دوای ده‌ستپێکردنی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه ئاکامی زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئوروپا بریتی بووه له‌وه که له نێوان ئۆپۆزیسیۆن و پۆزیسیۆن جێگورکێ کراوه. سۆسیالیسته‌کانی سوئێد که زیاتر له 65 ساڵ حکوومه‌تیان به ده‌سته‌وه بوو له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2006 دا دۆراندیان و له هه‌ڵبژاردنی پارلمانی 2010شدا شکستێکی گه‌و‌ره‌تریان خوارد، حیزبی کرێکاری بریتانیا که حیزبێکی چه‌په پاش 13 ساڵ حکوومه‌تکردن (2010_1997) جێگای خۆی به حکوومه‌تێکی هاوبه‌شی حیزبی کۆنه‌پارێزه‌کان و حیزبی ڵیبراڵ دێموکرات دا. هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنی پارڵمانی یوناندا که له 6ی مه‌ی ئه‌مساڵدا به‌رێوه چوو، دوو حیزبی سه‌ره‌کی ئه‌و وڵاته که له دوای دیکتاتۆری نیزامی ساڵی 1974 وه هه‌تاکوو ئێستا به نۆره حکوومه‌تیان له ده‌ستدا بووه هه‌نووکه به هه‌ر دووک حیزبه‌وه‌ش، به هۆی ئه‌وه‌ی له کۆی 300 کۆرسی پارڵمان ته‌نیا 149 کۆرسیان به ده‌ست هێناوه، ناتوانن حکوومه‌ت پێک‌بێنن. هه‌موو ئه‌و نموونانه هه‌ڵگری راستییه‌کی گه‌وره‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که دێمۆکراسی پارڵمانی واته دیمۆکراسی له جۆغرا‌فیای وڵاتێک‌دا ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و کێشانه نایه‌ت که کێشه‌ی سه‌رتر له جۆغرا‌فیای هه‌ر یه‌ک له‌و وڵاتانه‌ن. به واتایه‌کی دیکه جۆغرا‌فیای کێشه‌کان زۆر به‌رفراوانتره له جۆغرا‌فیای دێموکراسییه‌کان.
هه‌روه‌ها ره‌وته تووندره‌وه‌کان له زۆربه‌ی وڵاتانی ئوروپایی‌دا جه‌ماوه‌ریان په‌یدا کردوه. بۆ نموونه له سوئێد که سه‌مبۆڵی ده‌وڵه‌تی خۆشبژێو و کۆمه‌ڵگه‌ی فره‌کڵتوورییه حیزبی دێموکراته‌کان، که سیاسه‌تی سه‌ره‌کی دژایه‌تی له گه‌ڵ بیانییه‌کان و به تایبه‌ت دژایه‌تی له گه‌ڵ موسڵمانه‌کانه، بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا له ساڵی 2010 دا به ده‌سته‌به‌رکردنی 20 کورسی چووه پارڵمان. مارین لوپن کاندیدی سه‌رۆک کۆماری حیزبی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی فه‌رانسه له خۆڵی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا 17.9 % ده‌نگه‌کانی هیناوه. ئه‌وه له حالێک‌دا مارین لوپن به تووندی دژی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران و به‌ستنی په‌یمانی نێوان فه‌رانسه و یه‌کیه‌تی ئوروپا بوو. له‌و چه‌ند میڵیۆنه‌ی که به مارین لوپن ده‌نگیان داوه به‌شێکی به‌رچاویان له نێو بێکاران و کرێکارانی فه‌رانسه‌ویدا بوون. ئه‌وانه هه‌موو ئاماژه‌یه‌کن بۆ په‌ره‌گرتنی تووندره‌وی له ئوروپا، به‌ڵام ئه‌و په‌ره‌گرتنه ته‌نیا له ئاستی هاتنه مه‌یدانی کۆمه‌لێک حیزبی تووندره‌ودا به‌رجه‌سته نه‌بۆته، به‌ڵکوو له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی و له کرده‌وه تاکه‌که‌سییه‌کانیشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. بۆ نموونه ئاندرێس برینگ بروئیکی نوروژی له مانگی جووڵای 2011 دا له دژکرده‌وه به‌رامبه‌ر به بوونی بیانییه‌کان و موسڵمانان ده‌یان هاووڵاتی نوروژی کوشت. له مارسی ئه‌مساڵیشدا موحه‌ممه‌د مه‌راح، که گه‌نجێکی مو‌سڵمانی ئه‌ڵجه‌زایری بوو، له تۆڵوزی فه‌رانسه‌دا ده‌ستی دایه کوشتنی سێ مناڵی یه‌هودی و سێ سه‌ربازی فه‌رانسه‌وی. ئه‌وه له حالێژدایه که له فه‌رانسه‌دا زیاتر له پێنج میڵیۆن موسڵمان ده‌ژین و ئایینی ئێسڵام دوای مه‌سیحییه‌ت دووهه‌مین ئایینی فه‌رانسه‌یه. ده‌رکه‌وتنی تووندره‌وی له ئاستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که وڵاتانی ئورووپایی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه گرفتێک رووبه‌ڕون که یان چاره‌سه‌رێکیان بۆ ئه‌و کێشانه نییه یان چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به دژوار ده‌زانن چونکه تووندره‌وی له کاتێکدایه که ئه‌قڵانییه‌ت و هزر و توانای مرۆڤ له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانیدا تووشی ده‌سته‌وه‌ستان ببێ.
هه‌ر بۆیه هه‌ڵبژاردنه‌کان و کرده‌وه تووندره‌وه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ئوروپا کۆمه‌ڵێک پرسیاری جیددی هێناوه‌ته ئاراوه. ئه‌و پرسیارانه بریتین له‌وه که ئایا پلۆراڵیسمی سیاسی له ئاستی جیهان و به تایبه‌تی له ئاستی ئوروپا تووشی قه‌یران بووه؟ ئایا خه‌ڵک، له ده‌ره‌وه‌ی چه‌پ و راست، له نه‌بوونی رێگه چاره‌یه‌کی روون ده‌نگ به "گۆڕان" ده‌دا ؟ ئایا گه‌وره‌تر له قه‌یرانی ئابووری جیهان قه‌یرانێکی سیاسی و فه‌ڵسه‌فی له ئارا دایه؟ ئایا سه‌رتر له گرفتی دابه‌زینی توانایی کرینی خه‌ڵک توانایی هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵکیش دابه‌زیوه؟
زۆربه‌ی بیرمه‌ندان له سه‌ر هه‌بوونی ئه‌م پرسیارانه کۆکن، به‌ڵام توانای وڵامدانه‌وه به‌و پرسیارانه‌شیان نییه. وڵامی ئه‌و پرسیارانه نه‌ک زۆر دشواره، به‌لکوو ئه‌و پرسیارانه له پرسیاره بێ وڵامه‌کانی ئێستای جیهانه. له ره‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌رانسه‌دا، گه‌نجێکی فه‌رانسه‌وی پرسیاری ده‌کرد که بۆ ده‌بێ ئێمه به‌های قه‌یرانی ئابووری یوونان بده‌ین؟ له ره‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی یوونانیشدا گه‌نجێکی یوونانی پرسیاری ده‌کرد که کومیسیۆنی ئوروپا بۆ رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ بێ‌کاری ئه‌وان نادۆزێته‌وه؟ ئه‌و پرسیارانه ئاماژه به راستییه‌کی گه‌وره ده‌که‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئابووری فه‌رانسه و یوونان ئابوورییه‌کی لێکگرێدراوه، به‌ڵام کۆمه‌ڵگه‌ی یوونان و فه‌رانسه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هاوپێوه‌ند نییه. به واتایه‌کی دیکه ره‌وتی لێکگرێدرانی وڵاتانی یه‌کیه‌تی ئوروپا له سه‌ر بنه‌مایه‌کی تاک ره‌هه‌ندی ئابوورییه‌وه ئه‌نجامی گرتووه، به‌ڵام به کۆمه‌ڵگابوونی یه‌کیه‌تی ئوروپا یان شۆناسێکی هاوبه‌شی ئوروپایی شکڵی نه‌گرتووه.
له راستیدا بۆ وڵاتانی یه‌کیه‌تی ئورووپا هه‌بوونی شۆناسێکی هاوبه‌ش پێویستییه‌کی سه‌ره‌کییه. سه‌رنج بده‌نه ئه‌و وێنه‌یه که وڵاتێک هه‌یه 27 پارێزگای به ناوه‌کانی ئاڵمان، فه‌رانسه، یوونان، ئێسپانیا و ... هه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌و وڵاته‌دا پارێزگای یوونان تووشی قه‌یرانی ئابووری بێ، ئایا ئه‌رکی هه‌موو وڵات نییه که یارمه‌تیده‌ری باشتربوونی دۆخه‌که بێ و قه‌یرانی ئه‌و پارێزگایه به قه‌یرانی خۆی و قه‌یرانی وڵاته‌که‌ی بزانێ؟ دیاره ئه‌و وێنه‌یه نه ته‌نیا گرفت و چاره‌سه‌ری یه‌کیه‌تی ئوروپا نیشان ده‌دا، به‌ڵکوو له ئاستێکی سه‌ر‌تردا گرفت و چاره‌سه‌ری جیهانیش نیشان ده‌دا. به واتایه‌کی دیکه پرۆسه‌ی به‌جیهانیبوون جۆغرا‌فیای جیهانی لێکگرێداوه، لێک‌گرێدانی جۆغرا‌فیای جیهانیش جۆغرا‌فیای وڵاته‌کان واته به‌ستێنه ئابووری، کڵتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وڵاته‌کانی لێگرێداوه، هه‌ر بۆیه زۆرێک له کێشه‌کانی ئێستای وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان کێشه‌ی بان‌نه‌ته‌وه‌یین، به‌ڵام سیستمی ئێداری، سیستمی هه‌ڵبژاردن، سیستمی یاسادانان، بکه‌ره سیاسییه‌کان واته ده‌وڵه‌ته‌کان و... هه‌روا نه‌ته‌وه‌یین. سیستمی پارڵمانی، سیستمی ئێداری، ده‌وڵه‌ته‌کان و ...هێزی مرۆڤ له به‌رامبه‌ر ته‌کنۆلۆژی و ژینگه‌ی مرۆڤ‌دا نمایش ده‌که‌ن. به‌و پێیه خۆدی مرۆڤ له پرۆسه‌ی به‌جیهانیبوون دا دواکه‌وتوه و مرۆڤ له جیهانێکی له ده‌ست ده‌رچوو ده‌ژێ. مرۆڤ به دامه‌زراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی له جۆغرافیایه‌کی بان نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌ژێ، هه‌ر بۆیه له نێوان توانایی مرۆڤ، گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژی و به‌رفراوانبوونی شوێنی ژیاندا ناهاوسه‌نگی و ناته‌باییه‌کی گه‌وه‌ره دروست بووه.
وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئورووپا له دوایین دانیشتنی خۆیاندا که له 2ی مارسی ئه‌مساڵدا به‌رێوه چوو په‌یمانێکی مالی تازه‌یان واژۆ کرد. ئه‌و په‌یمانه که جێگه له بریتانیا و چێک له لایه‌ن هه‌ر 25 ئه‌ندامی دیکه‌وه واژۆ کراوه باس له‌وه ده‌کا که پێویسته ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌ندام رێگه نه‌ده‌ن راده‌ی قه‌رزه‌کانیان له راده‌یه‌کی دیاریکراو زیاتر بێ. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تێک که ئه‌و دیسپلینه مالی‌یه به‌رێوه نه‌با له لایه‌ن دیوانی ئورووپاوه دادگایی و سزا ده‌درێ. به‌و شێوه‌یه زۆرێک له رێوشوێنه‌کان پێشتر دیاری کراون و فه‌رانسه ناچاره به‌رێوه‌یان به‌رێ. فرانسوا هولاندیش ته‌نیا ده‌توانێ له چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چوونی ئه‌و په‌یمانه‌دا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ. به‌و پێیه بۆ فه‌رانسه‌یه‌ک که ئه‌ندامێکی گرینگی یه‌کیه‌تی ئورووپا و ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی شوورای ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه هه‌ڵبژاردنی فرانسوا هوڵاند چاره‌سه‌رێکی ئێستراتژیک نییه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای کێشه‌کانی یه‌کیه‌تی ئورووپا و جیهان بکه‌ین توانایی بچووکی هه‌ڵبژاردنی فه‌رانسه‌مان چاکتر بۆ ده‌رده‌که‌وێ.
1) کێشه و چاره‌سه‌ری یه‌کیه‌تی ئوروپا: یەكیەتیی ئورووپا لە ساڵی 1951 لە قاڵبی «كۆمەڵگەی خەڵووز و ئاسن» دا لەلایەن 6 وڵاتی فەرانسە، ئاڵمان، ئیتالیا، لوكزامبورگ، هولەند و بلژیك لە پاریس پێكهات. دواتر لە ساڵی 1991 بە پەسند كردنی پەیمانی ماستریخت یەكیەتیی ئورووپا جێگەی كۆمەڵگەی ئورووپای گرتەوە. رەوتی گەشەی یەكیەتیی ئورووپا لە دوای رووخانی بلۆكی یەكیەتیی سوڤییەت و لاچوونی دیواری برلین خێراتر بووە هەتاكوو لە ساڵی 2004 دا دە وڵاتی دیكە بەو یەكیەتییە پەیوەست بوون و ئەو یەكیەتییە بوو بە 25 وڵات.
لە ساڵی 2004 دا وڵاتانی نێو یەكیەتیی ئورووپا لە قاڵبی پەیمانی لیسبون لە سەر ئەوە رێككەوتن كە سەرجەم ئایین نامە و پەسند كراوەكان كۆ بكەنەوە و دواتر لە قاڵبی یاسای بنەڕەتیی یەكیەتیی ئورووپادا پەسندی بكەن. دیارە رەوتی پەسند كرانی یاسای بنەڕەتیی ئامادەكراو دوابەدوای دەنگی نەرێنیی خەڵكی فەرانسە راوەستا. هەروەها بریتانیا لەگەڵ لابردنی ئاڵا و سروودی وڵاتەكان و دەستنیشانكردنی كەسێك وەك وەزیری دەرەوەی یەكیەتیی ئورووپا لە نێو یاسای بنەڕەتی ئامادەكراودا دژایەتی هەبوو. بەو پێیە چارەسەری گرفتی خێرا نەبوون و ناسەقامگیریی یەكیەتیی ئورووپا پێویستی بە یاسایەكی بنەڕەتیی هاوبەش هەبوو، بەڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که ئەو یاسایە دەبێ لەسەر بنەمای شوناسی نەتەوەكان یان شوناسێكی ئورووپایی بنیات بنرێ؟
سێ وڵاتی ئاڵمان، فەرانسە و بریتانیا سێ وڵاتی سەرەكیی نێو یەكیەتیی ئورووپان. ئەو سێ وڵاتە خاوەنی مێژوو، ئابووری، زمان، فەرهەنگ و... دواجار بەرژەوەندی تایبەت بە خۆیانن. هەروەها لە نێوان مێژوو، ئابووری، فەرهەنگ و بەرژەوەندی ئەو سێ وڵاتەدا بەستراوەیی و بە نێو یەكداچوونێك هەیە. دیارە هەر سێ وڵات بەرژەوەندی تایبەت بە خۆیان لە هەبوونی یەكیەتیی ئورووپادا هەیە بەڵام خاڵە جیاوازەكانیان رێگرە لەوەی که ئەو یەكیەتییە ببێتە یەكه‌یەكی سیاسی، ئابووری، نیزامی و... (دەوڵەتێكی مەزن). هەنووكە ئاماژە بەو شوناسە جیاوازە و بەرژەوەندییە هاوبەشەی ئەو سێ وڵاتە لە نێو یەكیەتیی ئورووپا دا دەكەین.
بریتانیا لە نێو یەكیەتیی ئورووپادا: بریتانیا لە وڵاتانی دامەزرێنەری یەكیەتیی ئورووپا نەبووە. ئەو وڵاتە بە دوای شكڵگرتنی كۆمەڵگەی ئورووپا و بازاری هاوبەش لە پێناو وەچنگ خستنی بەرژەوەندی ئابووریی زیاتر لە ساڵی 1961 داوای ئەندامەتی دەكا بەڵام ئەو داواكارییە رووبەڕووی دژایەتی توندی ژێنراڵ دۆگۆل و فەرانسە دەبێتەوە. ژێنراڵ دۆگۆل لە پێوەندی لەگەڵ بریتانیادا دەیگوت «بریتانیا ئەسبی تێرۆوای ئەمریكایە لە ئورووپادا». دیارە هەتاكوو ئێستاكەش ئەو وتەیەی دۆگۆل هەر راستە. لە راستیدا لە دوای شەڕی دووهەمی جیهانییەوە هێزی ئابووری، سیاسی و نیزامیی بریتانیا لە نێوان ئەمریكا و یەكیەتیی ئورووپادا دابەش بووه. ئەو هەڵكەوتنەی بریتانیا لە نێو ئەمریكا و یەكیەتیی ئورووپادا لە ساڵی 2003 دا بە روونی دەركەوت كاتێك ئەو وڵاتە بە پێچەوانەی هەڵوێستی یەكیەتیی ئورووپا و بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریكادا هێرشیان كردە سەر عێراق. هەروەها بریتانیا هەتاكوو ئێستاكە پەیماننامەی شێنگێنی (لابردنی سنووری نێوان وڵاتانی ئورووپایی) واژۆ نەكردوەو نەچۆتە نێو ناوچەی یۆرۆ. له دوایین په‌یمانی مالی یه‌کیه‌تی ئورووپاشدا ته‌نیا دوو وڵات په‌یمانه‌که‌یان واژۆ نه‌کردوه که ئه‌و دوو وڵاته وڵاتی بریتانیا و چێکه. لە راستیدا روانینی بریتانیا بۆ یەكیەتیی ئورووپا روانینێكی ئابووری یانەی تاكە رەهەندییە، بەم هۆیەوە ئەو وڵاتە نەیتوانیوە رۆڵێكی داهێنەرانە لە نێو ئەو یەكیەتییە دا بگێڕێ. هەروەها گرتنەبەری ئەو ئیستراتیژییە تاك رەهەندییە وایكردوە ئامادەیی بریتانیاییەكان بۆ تێپەڕین لە دەمارگیری نەتەوەیی بەرەو شۆناسێکی هاوبه‌شی ئورووپایی نەك زیاد نەكا بەڵكوو بەردەوام كەم بێتەوە. سەلمێنەری ئەم راستییە ئەوەیەكە ساڵی پێشوو 122 هەزار هاووڵاتی بریتانیایی بە واژۆكردنی نامەیەك داوایان لە پارلمان كردوە كە بۆ هاتنە دەرەوە یان مانەوەی بریتانیا لە نێو یەكیەتیی ئورووپادا رێفراندۆم بەڕێوە بچێ.
ئاڵمان لە نێو یەكیەتیی ئورووپادا: یەكێك لە فاكتەرەكانی بوون بە هێزێكی جیهانی هەبوونی هێزی نیزامییە. ئاڵمان نە چەكی ئەتۆمی و نە هێزی نیزامی هەیە. بەم پێیە ئەو وڵاتە بۆ بەرەوپێشبردنی دیپلۆماسییەكەی لە ئاستی جیهاندا ناتوانێ لە پشتگیری هێزی نیزامی كەڵك وەربگرێ. هەروەها ئاڵمان لە نێو شوورای ئەمنیەتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەندامی هەمیشەیی نییە و مافی وێتۆی نییە. دەرئەنجام ئاڵمان لە پێناوی بوون بە هێزێكی جیهانی، یەكیەتیی ئورووپا وەك پێویستییەكی ئیستراتیژیكی نیزامی ـ یاسایی لە قەڵەم دەدا. ئاڵمان له ئێستادا گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین ئابووری یه‌کیه‌تی ئوروپایه. روودانی قه‌یرانی ئابووری به جورێکیش ده‌رفه‌تێکی بۆ ئاڵمان ره‌خساندوه تا به پشبه‌ستن به توانایی ئابووریی خۆی رێبه‌ری ئوروپا بکا و له رێبه‌ری جیهانیشدا رۆلێکی گه‌وره‌تری هه‌بێ.
فەرانسه لە نێو یەكیەتیی ئورووپادا: ئەو وڵاتە لە ساڵی 1966 بەملاوە لە ناتۆ دا بەشداریی نیزامی نەكردوە. دیارە هۆكاری بەشداری نەكردنی نیزامیی فەرانسە لە ناتۆدا بۆ ئەوە دەگەڕاوە كە ئەو وڵاتە داوای فەرماندەیی بەشێك لە هێزەكانی ناتۆی دەكرد، بەڵام ئەمریكا لەگەڵ ئەو بابەتە دژایەتی هەبوو. فەرانسەوییەكان رۆڵی فیكری ـ سیاسیی خۆیان لە جیهاندا لەگەڵ ئەمریكادا بەراوەرد دەكەن. ترۆپكی ئەو بەراوردكردنە لە بەراوردی شۆڕشی فەرانسە و شۆڕشی ئەمریكادا دەبینرێ. بەو پێیە فەرانسە لە پێناوی بوون بە هێزێكی جیهانی، یەكیەتیی ئورووپا وەك پێویستییەكی ستراتژیكی سیاسی ـ نیزامی تەماشا دەكا. له لایه‌ک روانین و پێگەی جیهانیی جیاوازی ئاڵمان، فەرانسە و بریتانیا وایكردوە كە ئەو وڵاتانە نەتوانن ستراتێژییەکی فرە رەهەند و هەمەلایەنە لە هەمبەر گەشەی یەكیەتیی ئورووپا بگرنەبەر تا ئەو یەكیەتییه ببێ بە دەوڵەتێكی مەزن لە ئاستی جیهاندا، له لایه‌کی دیکه هه‌بوونی ستراتێژییه‌کی فره‌ره‌هه‌ند و هه‌مه‌لایه‌نه پێویستییه‌کی سه‌ره‌کی جیهانی ئێستایه.
2) کێشه و چاره‌سه‌ری جیهان: به هۆی شۆرشی پێوه‌ندییه‌کان هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی جیهانی مۆدێرن هاوکات ئاوێته‌ی یه‌کتربوون، گه‌شه‌یان کرد و گۆڕانیان به سه‌ردا هات. له راستیدا شۆڕشی پێوه‌ندییه‌کان و گڵۆباڵیزم پێکه‌وه له دایک بوون. ته‌ڵه‌فۆن، ماهواره، کامپیۆتێر و ئینتێرنێت و فه‌یس بووک نه ته‌نیا پێوه‌ندییه فێکری، کڵتووری، ئابووری و سیاسییه‌کانی مرۆڤی خسته نێو جۆغرافیا و نیشتمانێکی گه‌وره‌تر و سه‌رتر له ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌کانی مۆدێرن به تایبه‌تی سه‌رتر له ده‌سه‌ڵاتی "ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه"کان، به‌ڵکوو گرفته مرۆییه‌کانیشی زۆرتر و ئاڵۆزتر کردووه. دیاره ته‌کنۆڵۆژی و ئابووری به هۆی ئه‌وه‌ی که نه شۆناسیان هه‌یه نه ئایین زیاتر و خێراتر له ره‌هه‌نده‌کانی دیکه‌ی مۆدێرنه په‌ڕه‌یان ئه‌ستاند و به‌جیهانی بوون. ئه‌مرۆکه له لایه‌ک به پێکهاتنی کۆمپانیا بان نه‌ته‌وه‌یییه‌کان، سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، بانکی جیهانی، گرووپی G20، که‌ڵک وه‌رگرتن له یۆرۆ و... به ته‌واوه‌تی هه‌ست به به‌جیهانیبوونی ئابووری ده‌که‌ین. له لایه‌کی دیکه کۆمپانیا بان نه‌ته‌وه‌یییه‌کان ده‌سه‌ڵات و کاریگه‌ریان به سه‌ر به‌ستێن و پرسه گشتییه‌کان، ئه‌و پرسانه‌ی که پێوه‌ندیداره به هه‌مووی هاووڵاتیان وه‌ک سیستمی ته‌ندروستی و خزمه‌تگۆزاری، هه‌یه به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک بن. له‌و پێوه‌ندییه‌دا خه‌ڵک له وڵاتانی جۆراوجۆر ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌برن، به‌ڵام چاره‌سه‌رکردنی پڕسه‌که له توانا و ده‌ره‌قه‌تی "ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه"یه‌ک به‌ده‌ره. به‌و پێیه پرۆسه‌ی گڵۆباڵیزم به جۆرێک پرۆسه‌ی به‌جیهانیبوونی سه‌رمایه‌دارییه.
هه‌روه‌ها به جیهانیبوون له ریگه‌ی به جیهانیکردنی به‌رهه‌مهێنان و به جیهانیکردنی دراو، ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی لاواز کردوه و سیستمی بانکداریی جیهانی به‌هێز کردوه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه فلانه بانک یا سه‌رمایه‌دار بخاته ژێر گوشاره‌وه و هه‌وڵ بدا ماڵیاتێکی زیاتر له‌و سه‌رمایه‌داره یا بانکه بستێنێ، ئه‌وان ده‌چن بۆ شوێنیکی دیکه وه‌ک هیند، چین، ئه‌فریقا و...
که‌وایه هه‌ر ده‌وڵه‌تێک له جوغرافیای حوکمڕانیی خۆی دا ده‌توانێ کاریگه‌ریی له سه‌ر بازار و ئابووری هه‌بێ به‌ڵام ئه‌و کاریگه‌رییه به چه‌شنێک نییه که بتوانێ پارێزگاری له خزمه‌تگوزار بوون یا خۆشبژیوبوونی ده‌وڵه‌ت بکا. به‌م شێوه‌یه نه‌بوونی هاوپێوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌کان ده‌بێته هۆی ده‌ره‌قه‌ت نه‌هاتنی دیموکراسیی پارڵمانی (دیموکراسی سنووردار له باری جوغرافیایی‌یه‌وه) له به‌رامبه‌ر سیستمی بانکداریی جیهانی دا. دواجار دیموکراسیی پارڵمانی به هۆی به‌جیهانیبوونی ئابووری و به تایبه‌تی به هۆی سیستمی بانکداریی جیهانی ناتوانێ پارێزگاری له خۆشبژیویی هاووڵاتان بکا.
ئه‌و بابه‌ته به واتای ده‌ستبه‌رداربوونی مرۆڤ له دێموکراسی پارڵمانی نییه، به‌ڵکوو به واتای تێگه‌یشتن له پێویستی دێموکراسییه‌کی جیهانییه. له راستیدا له گه‌ڵ به‌رفراوانبوونی جۆغرافیاکان ئه‌قڵانییه‌تی مرۆڤه‌کانیش ده‌بێ گه‌وره‌تر بێ. یه‌کیه‌تی ئورووپا سه‌ره‌رای هه‌موو گرفته‌کانی پێویستییه‌کی ئورووپایه هه‌ر وه‌ک چۆن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌ره‌رای هه‌موو گرفته‌کانی پێویسیتییه‌کی جیهانه چونکه یه‌کیه‌تی ئورووپا گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی دیالۆگی ئورووپا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی دیالۆگی جیهانه. دواجار لێک‌گرێدانی جۆغرافیاکان ناچارمان ده‌کا فه‌زاکانی هاووڵاتیبوون، دیالۆگکردن و هاوکاریکردنیش به‌رفراوان بکه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه‌کان :
1- زوال طبقه متوسط، خطری برای اینده دموکراسی_ فرانسیس فوکویاما
2- ئاسۆ جیهانییه‌کان، ئانتۆنی گیدێنز _ وه‌رگێر: عه‌تا جه‌ماڵی
3- ناتۆ، مطالعات اروپا و امریکا، غلامرضا خادمی
4- تجدد و تشخص، انتونی گیدنز، ترجمه : ناصر موفقیان
5- گفتگوی شهلا بهاردوست با جلال ایجادی و جمشید اسدی
6- قه‌یرانی یه‌کیه‌تی ئورووپا له نێو جیهانێکی"له ده‌ست ده‌رچوو" ، رێبوار مه‌عروف زاده
7- مسئله‌ی چپ در ایران و جهان، گفتگو با شیدان وثیق