فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ئاریان فەرەج

بەپێی ئەو ئاماژەی جیددیانەی لەئارادان، پێدەچێ ململانێکانی ناوچەکە بە شەڕی داعش و ململانێی مەزھەبی و کێبرکێی میحوەربەندییەکانیشەوە، بەرەو یەکلابوونەوەی خێراتر لەوەی پێشبینی دەکرا، بچێتە پێش. رووسیا بەرژەوەندییەکانی خۆی تەئمین کرد و لە سووریا و ناوچەکە بە گشتی کشایەوە، بەو کشانەوەیە میحوەربەندییەک کە رووسیا و ئیران و کۆمەڵێ ھێزی لۆکاڵی کۆ کردبۆوە، بەرەو ھەڵوەشانەوە ئاڕاستەی گرت. گرەوی ھێزگەلێک لەسەر ئەو میحوەربەندییە و حیساب لەسەرکردنی وەک مونافسی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژەداعش، کورتی ھێنا. ھاوکات نزیکبوونەوەیەکی جیددیتر لەنێوان ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ئەو تەحالوفە عەرەبییەی کە سعوودیە و کەنداوییەکان پێکیان ھێناوە ھەست پێ دەکرێت.ھەوڵەکان بۆ حەسمی شەڕ لە سووریا و ئازادکردنەوەی مووسڵ و نابووتکردنی یەکجاریی دەوڵەتەکەی داعش لەلایەن ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە، بە رۆڵێکی کارا و میحوەریی کورد و پێشمەرگەوە، چڕتر بوونەتەوە.

لە یەمەن و سووریاو لوبنان و لە عێراقیش ئارَاستەی رووداوەکان بەرەو ھەژموونداربوونەوەی ئەمه‌ریکا و رۆژئاواییەکان بە گشتی و ھەماھەنگیی و ھاوھەڵوێستی لەگەڵ تەحالوفی عەرەبیی کەنداو مل دەنێ. ھێزە لۆکاڵییەکانی ھەماھەنگ لەگەڵ تەحالوفی پێشووی رووسیایی - ئێرانی لە ھەریەک لەو وڵاتانە کەوتوونە بن گوشارێکی سەخته‌وه‌. حیزبەڵڵا و رژێمی ئەسەد و حوسییەکانی یەمەن و حزبی دەعوا و ھاوشێوەکانیان، لە پاشەکشەدان. حکوومەتی عێراق لە قەیرانێکی سیاسیدایە، سەختتر لە ھەموو قەیرانەکانی رابردوو. ماڵی شیعە لە عێراق بە جۆرێک لێکترازاوە، پێکھێنانەوەی سەختە. بنەماکانی سازان و دەستوور لە عێراق بە تەواوی پێشێل کراون و ھێزە سەرەکییەکانی کورد (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) دەستەڵاتدارانی بەغدایان خستووه‌تە بەردەم وەڵامی پرسیارێکی راشکاو: ئایا چەمک و پرەنسیپی شەراکەت کە عێراقی نوێی لەسەر بنیات نراوە، ماوە یان کۆتایی ھاتووە، وەڵامی ئەو پرسیارە دواھەڵوێستی کورد لە بەغدا دیاری دەکات.

ئێستا لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و لە کۆی ململانێکاندا، ھەموو ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن کە ئەمه‌ریکا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، جیددیتر دێنەوە مەیدان و پاشەکشە بە فروانخوازیی ھێزە ئیقلیمییەکان دەکەن و وەک تاکە میحوەر و تاکە ھاوپەیمانیی بێ مونافیس، جڵەو دەگرنەوە دەست و ھەژموون و دیدگای خۆیان بۆ چارەسەر دەسەپێننەوە و، شەڕی داعش و کۆی ململانێکان بە یەکجاری یەکلا دەکەنەوە.
کورد لەم کەین و بەینەدا لە ھەرکات زیاتر پێویستی بە یەکدەنگی و یەکھەڵوێستیی ھێزە سەرەکییەکانێتی. بەردی بناغە و بنەمای ئەو یەکدەنگییەش یەکدەستی و پێکەوەیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، که‌ خۆشبەختانە لە کۆبوونەوە و ھەماھەنگی و یەکخستنی ھەڵوێست بەردەوامن و، سەرەتای ئەو یەکھەڵوێستییەش لەو پرسیارە جیددییەدا بەرجەستە بوو، کە پێکەوە و بە یەک دەنگ ئاڕاستەی بەغدایان کرد و دەرفەتێکیان بۆ نەھێشتەوە کە بتوانێ گەمە لەسەر ناتەبایی نێوماڵی کورد بکات.
ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە یەکلاکردنەوەی شەڕی داعش و ململانێکانی دیکە و گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، تەمایەکی زۆری بە کورد و ھێزی پێشمەرگەی کوردستانە، ھاوکات تەفەھومێکی روونیشی بۆ ھیوا و خواستەکانی کورد ھەیە کە بە بڕوای ھەموو لایەک ھاتنەدی، ئەو ئاواتەی کورد یەکێک دەبێ لە فاکتەرە سەرەکییەکانی سەقامگیریی ناوچەکە. ئەو سەقامگیرییەی دەرکەوت بۆ ئاشتیی جیھانی و بەرژەوەندییەکانی دونیا یەکجار پێویستە.
تیژڕەویی رووداوەکان و گۆڕانی باڵانسی ھێز و میحوەربەندییەکان و پێشھاتە نوێیە سیاسی و سەربازییەکان، بەرەو یەکلابوونەوەی ململانێکانی ناوچەکە و ھاتنەئارای گۆڕانکارییە گەورەکان، خۆکۆکردنەوەمان لێ دەخوازێ و، دەبێ دوو ھێزە بەرپرسیار و جیددی و سەرەکییەکەی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشڕەویی ئەو خۆکۆکردنەوە نیشتمانییە بکەن و، وەک ھەمیشە پێکەوە بچنەوە ژێر باری ئەرکی سەختی قۆناغەکە، تا لە ئاست رووداوەکاندا بین و گەلەکەمان دەستکەوتە مەزنەکە بچنێتەوە.
7/4/2016

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان