فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

دڵشاد مستەفا وەسانی

لە دەوڵەتی عێراقدا، كورد پۆستی لە سوپا و حكوومەتدا هەبووە، هەرچەندە تا هاتووە رێژەی ئەو بەشدارییە كەم بۆتەوە، ئەوانەی كە پۆست و پلە و پایەشیان وەرگرتووە، وەك نوێنەری گەل و لە لایەن حزب و گرووپی سیاسییەوە كاندید نەكرابوون، چونكە بەدرێژایی ئەو مێژووە، حزبی سیاسی یا نەبووە، یا ئەگەر لە قۆناغێكیشدا هەبووبێت، دەرفەتی كاركردنی نەبووە، پارتی لە چەند وێستگەیەكدا، كاندیدی هەبووە، بەڵام بە تێكچوونی پەیوەندیی شۆڕشی كوردستان و بەغدا، كاندیدەكانی لە حكوومەت كشاندۆتەوە.شۆڕش و راپەڕین و قوربانیدانی كورد، بۆ ئەوە نەبووە چەند كەسێك بچنە بەغدا و پۆست وەربگرن، ئەگەر هەر بۆ ئەوەبووبێت، ئەوا بۆ نموونە لە سەردەمی پاشایەتیدا، كورد كەسانی پلە باڵای لە سوپا هەبووە، كەچی ئێستا تا دێت رێژەی كورد لەو سوپایە كەم دەبێتەوە.ئەوەی ئێستا تێبینی دەكرێت، خەریكە مەسەلە سەرەكییەكەی خەڵكی كوردستان لە چەند وەزارەتێكدا كۆدەكرێتەوە، ئەمە بەلاڕێدابردنی ئامانجی گەلی كوردستانە. راستە لە سەرەتای 2003 قۆناغی نوێی عێراق، كورد شەڕی لەسەر دەستوور و وەرگرتنی پۆستی سیادی و وەزارەت كرد، بەڵام بۆ ئەوكات گرنگ بوو پێداگری لەسەر ئەو پۆستانە بكات، چونكە ئەوەی سەلماند كە نەتەوەی دووەمی عێراقەو نابێ چیدی بە هاووڵاتی پلە دوو سەیر بكرێت.
لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولیشدا، كە رێككەوتننامەی 11 ی ئاداری 1970 لەگەڵ بەغدا ئیمزا كرا، لە ساڵی یەكەمی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكەدا، بەغدا پێی لەسەر ئەوە داگرت ئیدریس بارزانی ببێتە جێگری سەرۆككۆمار، بەڵام بارزانیی نەمر قایل نەبوو هیچ یەكێك لە كوڕەكانی پلەیەك وەربگرێت و حەبیب محەمەدی دیاری كرد، لێ سەرانی بەغدا رازی نەبوون، بۆیە پۆستەكە هەر بە بەتاڵی هێڵرایەوە، تا دوای 1974 بەغدا تەها محیەدین مەعرووفی لەو پۆستە دانا، بۆیە نسكۆی شۆڕش لەپێناوی چارەنووس بوو.
كەواتە ئەوەی گرینگە چارەنووسی خەڵكی كوردستانە، نەك چەند وەزارەتێك، ئێستا كاتی ئەوەیە، بە بەغدا بگوترێت چارەنووسمان بەلاوە گرینگە و ناكرێت چیدی ماندووبوون و ئەو هەموو خوێنە ڕژاوە بكەینە قوربانی چەند پلە و پۆستێك، بۆ رتووشكردنی حكوومەتی عێراق.
17/4/2016
سەرچاوە: KDP.INFO

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان