فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

فریشتە یەزدانپەناfrishte

كۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونیەوە تا ئێستا، یەكێك لە سەرەكیترین سیاسەتەكانی بریتی لە دەستدرێژیكردن بۆسەر ماف و ئازادییەكانی گەلانی ئێران و گەلی كورد بە تایبەتبتر بووە. لەبیرمە كاتێك رژیمی پاشایەتی رووخا و كۆماری ئیسلامی هاتە سەر كار، یەكێك لە سەرەتاییترین مافەكانی هەر مرۆڤێك كە بریتی لە ئازادیی هەڵبژاردن بوو، بە خەڵكەكە نەدا.  لە 12 ی خاكەلێوەی 1979 دا زۆر بە ئاسانی ریفراندۆمێكی (بەڵێ و نا) ی بۆ كوێركردنی چاووڕای ناوەندە جیهانییەكان بەڕێوەبرد كە تێیدا هاتبوو: ئێوە دەبێ من هەڵبژێرن و ئەوەش نووزەی لێوە بێت، دەخنكێندرێت. هەر ئەوەش بوو، لەدوای ریفراندۆمەوە و بۆ چەسپاندنی بنەماكانی كۆماری ئیسلامی كە بریتی بوون لە زەوتكردنی مافەكانی مرۆڤ، ئاسیمیلەكردنی گەلانی بێجگە فارس و سڕینەوەی دەنگی هەر چەشنە سازێكی دژ بە ئاهەنگی گەشەی حەزیای كۆماری ئیسلامی و بە گشتی پاكتاوكردنی بیری ئازاد و جودابیری بوو بە سیاسەتی رۆژانەی كۆماری ئیسلامی.
ئاهەنگی گەشەی ئێرانی ئیسلامی بە دروستكردنی زیندانە سامناكەكان دەستی پێكرد. بە دانانی میرغەزەب و جەللادەكان لەسەر پۆستە حكوومییەكان دەستی بە چالاكییەكانی خۆی و دابەزاندنی سیاسەتەكانی خۆی بەسەر كۆمەڵگادا كرد. یانی هەر لە سەرەتاوە دەستدرێژیكردن بوو بە بنەمایەكی مافەكانی مرۆڤی كۆماری ئیسلامی لە ئێران.

ژنان و تەجاوز لە زیندانەكاندا تا ئەتككردنی ئاشكرایان لە رووداوەكانی بۆكان

ژنانی ئێران یەكێك لە توێژە هەژار و بێدەرەتانەكانی كۆمەڵگای بندەستی كۆماری ئیسلامین.
سەرەتای هاتنەسەر كاری كۆماری ئیسلامی بۆ ژنان پاشەكشەپێكردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازانە و یەكسانیخوازانەی ژنان بوو، بە تایبەت كاتێك لە یاسای كۆماری ئیسلامیدا و بە شێوەیەكی زەق و بەرچاو لە یاسای دابەشكردنی میراتدا بە هەردوو ژن مافی پیاوێكیان پێدرا ئیتر زۆر بە سانایی رێگایان بۆ بەزاندنی سنوورەكانی رێزگرتن لە ژنانی كۆمەڵگای ئێران و بە تایبەت ژنانی كوردستان دەست پێكرد.
لەبیرم دێت ئەو زیندانییە سیاسییانەی كە هێشتا كچ بوون و لە لایەن جەللادەكانی خومەینی یەوە سزای سێدارەیان بۆ بڕابووەوە بە گوێرەی حوكمێكی شەرعیی سازێندراوی دەستی كۆماری ئیسلامی نەدەبوا بە پەردەی كچێنی یانەوە بمرن و هەر بە زۆر لە زیندانەكاندا لە بەسیجییە پۆخڵەكانی خۆیان مارەیان دەبڕین و دەیانكردن بە ژن، بە بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەكی رازیبوونی خۆیان و بنەماڵەكەیانیان وەرگرتبێت. كە ئەمە بۆ خۆی هەر ئەو دەستدرێژییەیە كە بوو بە میرات بۆ نەوەی تازەی لۆمپەنە بەسیجییەكانی كۆماری ئیسلامی و لە كارەساتەكانی ئەمدواییەی بۆكاندا رەگیان دایەوە.
با ئەوەشمان لەبیر نەچێت كە ئەم ئەتكەئاشكرایەی كۆماری ئیسلامی تەنیا ژنانی نەگرتوەتەوە و پیاوانی ئەتككراویش لە ریزی ئەو مرۆڤانەدان كە كەرامەتی ئینسانییان شكاندوون و لە زیندانەكانی كوردستانەوە تا كەهریزەك دەستدرێژییان كراوەتە سەر.
ئیتر با ئەوەش بوەستێ، رۆژانە بە دەیان شێوەی جۆربەجۆری تازە بابەتەوە دێنە ناو ماڵەكانی خەڵك ز مافەكانیان لێ زەوت دەكەن.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان