فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رەحمان غەریب

بانگهێشتكردنی لایەنەكان بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە رێگەی گفتوگۆ و كاراكردنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنەوەی سەرۆكایەتییەكی تازە بۆی و، رێككەوتن بۆ دامەزراندنی حكومەتێكی نوێ، دەستنیشانكردنی كەسێك بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم هەتا كاتی هەڵبژاردن، گرنگترین خاڵەكانی پەیامەكەی بارزانی بوون. ئێ ئێستا تۆپەكە هەر لە گۆڕەپانی بارزانییە ؟

بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووە، دەكرێت پەیامەكەی سەرۆك بارزانی بكرێتە هەنگاو بۆ ئامادەكاری و سەرەتایەك بۆ بەستنی چەند كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاری و بیروبۆچوونەكانی تێدا نزیكبكرێنەوە، هەروەها ژینگەیەكی لەبار بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی پرۆسەی سیاسی بڕەخسێت. دە دانیشن لەسەر مێزی گفتوگۆ و كۆببنەوە، بەڵام كۆبوونەوەی كار نەك پرۆتۆكۆلی. با پەیامەكە بكرێتە فرسەتێك بۆ دەربازبوون لە قیرانەكان و نۆژەنكردنەوەی ماڵی كوردستانی، وەك هەنگاوێك بۆ كاراكردنەوەی دامەزراوە شەرعییەكانی لێكبدیەنەوە، سەرتایەكیش بێت بۆ پرۆسەی گواستنەوە لە قۆناغی دەستبادان و هەوڵی ملكەچكردنی ئەوی دی، بەرەو گفتوگۆی بنیاتنەرانە، تەنانەت بۆ ئاشتبوونەوەی نیشتمانیش. بۆ نا؟

ئەی ئەزموونی دەوڵەمەندی گەلان لە دابڕانیان لە قۆناغی شەڕ و ململانێی ناڕەواو بێ ئەنجام، نەیبردنە سەر راستەڕێی گەڕانەوەی ئاشتی كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیری سیاسی و یەكڕیزی نیشتمانی، ئەی ئەمە نەكەین؟ دانیشین بەدیار رابردوو هەر ناكۆكییەكانمان قوڵبكەینەوە و رەنجی كوردستانیان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی بدەین بەدەم (با) دا ؟

ئێستا لەم بارودۆخە سیاسییەدا، پرسی گفتوگۆی لایەنەكان بە ئاراستەی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی و گرنگی ئێجگار گەوروەی هەیە، بەڵكو لە پێشەوەی ئەركە هەنووكییەكانمانە، بەڵام گفتوگۆی بەرپرسانەو بنیاتنەرانە. كۆبوونەوەیەك بۆ لێبوردەیی نەك سزادان و تۆڵەكردنەوە.

ئامرازی گرنگ بۆ  یەكێتی نیشتمانی و رووبەڕووبوونەوەی داعش و شێوازەكانی دیكەی ئیرهاب و مەترسییە كۆن و تازەكانی بەردەم ئەزموونی دیموكراتی گەلەكەمان، دانوستاندن و گفتوگۆیە، هەمووتان وادەڵێن، ئەی بۆ كاری پێناكەن ؟

ئایا خەڵكی برسی و بێ مووچە و رەشوڕووتی وڵاتەكەمان حەزی لە گفتوگۆی لایەنەكانە بۆ چارەسەر، یان قسەكردنی لایەنەكان لەڕێی میدیا و لێدوانی ئاگرین؟

بێگومان بۆ ساڕێژكردنەوەی برینەكانی رابردوومان تەنیا ئەم رێگایەمان لەبەردەستدایە، خۆتان دڵنیان پاش سەدەیەكیش ناكۆكی هەر دەچنەوە سەر مێزی گفتوگۆ، ئیدی چاوەڕوانی چین ؟

نەخشەڕێگای ئەم پرۆسەیە بە لووتبەرزی و دۆگما ناگاتە مەقصەد، بەڵكو بە رێوشوێنی سیاسی روون، ئامادەكاری جددی و بەرپرسانە نەك بە بەیاننامە و لێدوانی كەموكورت و نەزۆك و بێ ئەنجام و نمایشی سەر كەناڵەكانی راگەیاندن. جەماوەری ئاشتیخواز چاوی بڕیوەتە ئێوە، بۆ دەستپێناكەن؟

با لەم قۆناغە لاپەڕەیەكی نوێی پەیوەندییەكانی لایەنە سیاسییەكان بكرێتەوە بە پشتبەستن بە چەمكی لێبوردەیی و رێزگرتن لە یاساو دامەزراوە شەرعییەكان، بە راستگۆیی و رۆحی بەرپرسیارێتی، نەك دەستبادان و دەستشكاندن و ملشكاندن و ملكەچكردنی ئەویدی بۆ ئەجێندای یەك لایەن.

نەك ئێستا، چارەكە سەدەیەكی پاش راپەڕین، سەرباری دەسكەوتەكان، كوردستانەكەمان بە ململانێی سیاسی و گرفت و ئاستەنگی ناوخۆیی ئێجگار گەورەدا تێپەڕی، بەڵام بوون بە رووداوێك لە رابردوو، ئەمەش تێدەپەڕێ، بۆ نا؟
23/11/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان