فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵڵا

ئەنجامی گشتپرسییەكەی توركیا پەكەكە دەخاتە بەردەم دووڕیانێكی قورس: بەردەوامبوون لەسەر ململانێ لەگەڵ ئەردۆغان، بەبێئەوەی ئەڵتەرناتیڤێكی باشتر لە ئەردۆغانی هەبێ یان داننان بە واقیعی ئەوەی بەر لە گشتپرسی لەگەڵ ئەردۆغان و ئاكەپە بە مانگێك وەدیدەهات، ئەمجارە بە ساڵێك وەدینایەت، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە كە باكووری كوردستان ئەردۆغان دەخاتە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورستر: ئەویش ئەوەیە كە كێشەی ئەردۆغان لەگەڵ پەكەكەیە كە قەدری كرانەوەكەی ئەوی نەزانی، یان هێندەی دیكە لووتبەرز دەبێت و كوردی باش لەلای، ئەو كوردە دەبێت كە ملكەچی دەبێت؟

كەس حاشا لەوە ناكات كە ئەردۆغان باشتر لە هەر كەسێكی دیكە لە دەیەی رابردوودا عەقڵی دەنگدەری توركیایی ناسیوە و زانیویەتی بەقازانجی خۆی لەسەر سندوقەكان بیجوڵێنێ. هەمان ئەو ئەردۆغانەی لە هەڵبژاردنێكدا بە پشتیوانیی گیولەن سەردەكەوت، تا هەڵبژاردنی دواتر گیولەنی دەبوغزاند و دەیكردە خائین. هەر هەمان ئەو ئەردۆغانەش كە وەك سیاسییەكی بێ زیان بۆ عەسكەر و سیستمی لائیكی توركیا دەردەكەوت، جاری دواتر كەیسی ئەرگەنەكۆنی بۆ دەكردنەوە و عەسكەری لە زیندانان توند دەكرد.

هەر هەمان ئەو ئەردۆغانەش بوو كە رۆژێك "پرۆسەی كرانەوە"ی لەگەڵ پەكەكە دەستپێدەكرد و دژی هەموو حیزبەكانی دیكەی نێوەوەی توركیا و رای گشتیی ئەو وڵاتەش دەوەستایەوە، كەچی ماوەیەك دواتر خوێنی پەكەكەلییەكانی حەڵاڵ دەكرد. لە هەموو ئەو حاڵەتانەشدا دەنگدەری توركیایی بە رێژەیەكی كەم بە نەرێنی یان ئەرێنی رایان لەسەر ئەردۆغان و پارتەكەی دەگۆڕا. هێزی ئەردۆغان لە قایلكردنی شەقامی توركی لەوكاتەشدا دەركەوت كە بە فەیستایمێك خەڵكی هێنایە سەرشەقام و شكستی بە كودەتایەكی نیوەسەركەوتوو هێنا.

هەمان ئەو ئەردۆغانە، لەپاش تورگوت ئۆزال، دووەمین سەرۆك و سەرۆكوەزیرانی توركیا بوو كە بە بوێرییەوە دەرگای بۆ هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد لە باكووری كوردستان كردەوە، بەڵام پەكەكە ئەمەی نەقۆستەوە و لەجیاتی ئەوەی سوودی لێوەربگرێت، بە زاڵبوونی عەقڵیەتی چەپی توركی لەنێو ئەو حیزبەدا، دەرفەتی گەورەی لەكیس تەڤگەری باكووری كوردستان دا.

ئەردۆغان جاران منەتی بە هەدەپە و پەكەكە هەبوو، دەیەویست هاوپەیمانیان بێت بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی، بەڵام پەكەكە بە هەشتا كورسییەوە لە پەرلەمانی توركیا، لەجیاتی ئەوەی ئەردۆغان ناچار بكات زۆرتر مافی كورد بدات و ئۆجەلان ئازاد بكات و كوردیش بۆ یەكەمجار لە كۆماری توركیادا بكاتە شەریكی حوكمڕانی، دۆزی كوردی گەڕاندەوە بۆ شەڕی خەندەق و كوشتنی پۆلیسێك لەوێ و سەربازێكی دیكە لەوسەر.

كاتێك ئەم گۆشەیە بڵاودەبێتەوە، توركیا چووەتە قۆناخێكی نوێوە. قۆناخی ئەردۆغانێكی بەهێزتر و بێمنەتتر لە پەكەكە. ئەردۆغانێك كە هێندە دەسەڵاتی زۆرە، دەتوانێ یان توركیا سەربخات یان بیدات بە داری گۆڵەكەدا. لەبەرامبەریشدا باكووری كوردستان دەچێتە قۆناخێكی نوێوە كە تێیدا رەنگە ئەگەر ئەردۆغان ئارەزووی كرد و پێڤاژۆیەكی نوێی ئاشتیی دەستپێكردەوە، چیدیكە تەنیا پەكەكە بە موخاتەب نەگیرێت و لایەنی دیكەی كوردیش ببنە شەریكی ئەو كێكەی جاران پەكەكە دەیتوانی بەتەنیا بیخوات. لەو نێوانەدا قسەی كوردێك كە دەنگی بە (ئەرێ) دابوو بە دەستووری توركیا، بۆ من زۆر سەرنجڕاكێش بوو: "بۆ باكووری كوردستان ئەردۆغانێكی خۆشحاڵ بە ئەنجامەكانی گشتپرسی، قازانجی زیاترە لە ئەردۆغانێكی تووڕە لەو ئەنجامانە"!

17/4/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان