فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەیاننامەی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، سەبارەت بە ئازادیی تێکۆشەر و ماف پەروەری گەلەکەمان محەمەد سەدیقی کبودوەند

کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

ئاشتیخوازان و ماف پەروەرانی وڵات؛

ئەمرۆ بەخۆشیەوە دوای تەواوبوونی دە ساڵ حوکم و سزای بە ناحەق سەپاۆ، بەسەر سەرۆکی ڕێکخراویی مافی مرۆڤی کوردستاندا، سەرئەنجام تێکۆشەر و ماندوونەناسی گەلەکەمان محەمەد سەدیقی کبودوەند لە زیندان ئازاد کرا.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوشان لە گەڵ گشت نیشتمانپەروەران و چالاکوانانی رەوتی خەباتی مەدەنی و مافی مرۆڤ، پر بەدڵ پیرۆزبایی لە بنەماڵەی کبودوەند و سەرجەم تێکۆشەرانی رێگای رزگاری خەلکی کوردستان دەکات، و هاۆکاتیش بزووتنەوەی کۆماریخوازان ئاواتەخوازە کە خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان بەدوور لە زەبر و زەنگ،و هەروەها بە بێ تووشهاتن بە سیاسەتی سەرکووت و گووشاری دەسەلاتی فەرمانرەوا، بەئاشتی و ئازادی بگات،و لەئەنجامدا گشت چالاکوانانی گۆرەپانی خەباتی مافخوازی و شووناسخوازی کورد، لەزیندان ئازاد بکرێن،و رەوانەی ناوەندی گەرمی بنەمالەیی،و باوەشی دایکی گەورەی نیشتیمان، بکرێنەوە.

شووڕای هەماهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کورستان

٢٢ی بانەمەڕی ٢٧١٧ی کوردی

١٢مەی ٢٠١٧ زایینی

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان