فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

wenai shandi bzutnewa u sentari miri

کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەولێر: سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممه 07/06/2017 شانذێک له چالاکوانانی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بە سەرپەرشتی کاک هێما سۆفی ئەندامی شوورای هەماهەنگی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی بزووتنەوە، بەیاوەری چالاکوانان: کاک ئەنوەر مینەزادە ئەندامی شوورای هەماهەنگی و بەرپرسی مێدیا و کۆمار تی‌ڤی،و خووشکە ئەسرین محمدزادە ئەندامی شوورا و لێپرسراویی شوورای ژنانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، و کاک ژیلوان شەمامی کارگێری بەشی پەیوەندییەکان، سەردانی بارەگای سەنتەری ئینستیتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تووێژینەوە، "میر"یان کرد، و لە لایەن دوکتور دلاوەر علاالدین بەرێوەبەری گشتی سەنتەری میر پێشوازی گەرمیان لێکرا.

لەسەرەتای دیدارەکەدا، سەڕەرای ئاڵوگۆری بیرورای دووقۆلی، دوولایەن سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی کوردستانی رۆژهەلات درێژەیان بەئاخفتن دا، و لەم پەیوەندییەدا زۆر بە ووردی بەستێن و شێوازەکانی خەباتی گشت رەهەندی کوردستانی رۆژهەلاتیان، چ لە ڕابردوو، و ئێستا و داهاتوودا، خەستە بەرباس و تووێژینەی خەسارناسانە.

لەدرێژەی ئەم دیدار و دانیشتنەیەدا، زۆر بەووردی باس لە چۆنیەتی هاوکاری و لێک تێگەییشتنی سیاسی نێوانحیزبی و ئامانجە نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە ڕۆهەڵات کرا، کە لەم پەیوەندییەشدا سەبارەت بە پەیویستی بەشداری چالاکانە و ڕۆڵی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، لە کۆر و سیمناری پەیوەندیدار بە پرسەکانی تایبەت بە ئێران و کوردستانی رۆژهەلات و چۆنیەتی کارکردن و پەیوەندی نێوان هێزەکانی ڕۆژهەڵاتدا کرا.
بەپرسی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لەدرێژەی باس و ئاخفتنەکاندا، سەبارەت بە ئیستراتێژی بزووتنەوە و شێواز و مێتۆدی خەبات بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجی ئیستراتێژیکی کۆماریخوازان و، هەروەها مکانیزمەکانی گوونجاۆ بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوایی بزووتنەوە و هه‌ۆلدان بۆ ده‌خیلکردنی لایەنەکانی رۆژهەلاتی له‌ پرۆسێسی ئاشته‌وایی کەیسی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستاندا، روو لە شاندی رێکخراویی میری روونکردنەوەی پێویستی ئاراستەکرد، کە لەم پەیوەندیەدا شاندی خانه‌خوێ، ئیستراتێژی و پەیامی ئاشتەوائی و مێتۆدی خەبات و مکانیزمەکانی پێرەۆکراۆ لەلایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستانی، زۆر گوونجاۆ و ئیجابی و سەردەمیانە، وە پرۆژەی ئاشتەوایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی، له‌مه‌ر به‌ ئاشتیکردنی پرسی کورد له‌ رێگای دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشته‌وائی له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستاندا، شایانی پشتگیری و هاریکاری گشت ره‌هه‌ندی نرخاند.

له کوتایی دیداره‌کەدا، دوکتور دلاوەر علاالدین بەرێوەبەری گشتی سەنتەری میر هێوای سەرکەوتنی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی، له خەباتی سیاسی و سەرخستنی پروژەی ئاشتەوایی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەلاتی کوردستان دووپاتکردە،و دوولایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و قایمکردنی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد.

9/6/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان