فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq 

 

راوێژكاری پرۆسەی پێشكەشكردنی ئەزموونێكی تەواوكارییە بۆ جێبەجێكاران و خاوەن پۆستە كارگێڕییەكان، نەك ئەڵتەرناتیڤی ئەوان و فەرمانبەرەكانیان بێت.

كاری سەرەكی راوێژكارانیش لەكاتی پێویستدا بریتییە لە:

یەكەم : پێدانی زانیاری و وەڵامی ورد بە دروستكارانی بڕیار.

دووەم : خستنەڕووی زیاد لە ئەگەرێك بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر بابەت و باسێكدا.

سێیەم: گەیاندنی هەست و كاردانەوەی كۆمەڵگە بۆ خاوەن بڕیار لەبارەی بڕیارەكانییەوە.

سەبارەت بەو پڕۆژەو پێشنیازانەش كە پێشكەشی خاوەن بڕیاری دەكەن ، پێویستە :

یەكەم : روون بن ، بەجۆرێك دارێژڕابن كە تێگەیشتن لێیان ئاسان بێت.

دووەم: وردبن ، دووربن لە گشتیبوون و زیادەڕۆیی.

سێیەم: خۆماڵی بن ، یان خۆماڵی كرابن ئەگەر لە دەرەوەش وەرگیرابن.

چوارەم: توانا مرۆیی و ماددییە بەردەستەكانی رەچاو كردبێت.

هەروەها لەسەر دەزگاكانی خاوەن بڕیار و لایەنی پەیوەندیداریش پێویستە :

یەكەم : جیاوازی بكەن لەنێوان راوێژكار و ئەو خاوەن پۆستە جێبەجێكارانەی كە بە پلەی راوێژكار دامەزراون.

دووەم: جیاوازی بكەن لەنێوان كاری راوێژكاری و كاری سكرتێری.

سێیەم : ژمارەی راوێژكارانی هەر دەزگایەك دیار بكەن ، نەك كراوەبێ و زیاد لەپێویست بن.

ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و وەزارەتەكان ژمارەیەكی زۆر راوێژكاریان هەیە ، كە هەندێكیان تەنها بۆ راوێژكاری دامەزرێنراون و ، هەندێكیشیان كاری جێبەجێكردنیان هەیە و پلەی راوێژكاریان هەیە.

هەندێك لەم راوێژكارانە لەوانەیە دەوام نەكەن، هەندێكیشیان لەوانەیە لە دەرەوەی وڵات بن ، هەندێكیشیان لەوانەیە وەك خەڵاتكردنی خەباتیان دانرابن، هەندێكیشیان كاری دیكە دەكەن ، ژمارەیەك لەوانە دەمێننەوە كە دەیانەوێ راوێژیان پێبكرێت ، بەڵام وەك زۆربەیان لەدیدارەكانیاندا ئاماژەی بۆ دەكەن هەستدەكەن وەك پێویست گوێیان لێناگیریت .

بۆ ئەم راوێژكارانە كە وادیارە بەتەنها ناتوانن كاری بەرچاو ئەنجامبدەن ، واچاكە لە هەر سەرۆكایەتییەكدا كۆبكرێنەوە لە دەستەیەكدا و سەرۆكێكیان بۆ دابنرێت، دەستەیەكیان هەبێ بەناوی (دەستەی راوێژكاری)، كە ئەم دەستەیە سوودی زۆری دەبێت ، لەوانە :

یەكەم : بەدامەزراوەییكردنی كاری راوێژكاران.

دووەم : خستنەگەڕی تواناكانی راوێژكاران.

سێیەم : كۆكردنەوەی كار و چالاكییەكان و كاركردن بەگیانی كۆكاری و یەك تیمی.

چوارەم : گێڕانەوەی پێگەی شایان بۆ كاری راوێژكاری.

ئەگەر (ئەنجوومەنی وەزیران) بە نموونە وەربگرین ، ئەوا دەتوانرێ راوێژكاران لە دەستەیەكی راوێژكارییدا پەیڕەوێكی ناوخۆیی كاركردنیان هەبێ لەم چەشنەی لای خوارەوە:

ناوی دەستە: دەستەی راوێژكاریی ئەنجوومەنی وەزیران.

پێناسە:

پێكدێت لە سەرۆك و ژمارەیەكی دیاریكراو لە راوێژكاران كە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیار دەكرێن و، لە بوارێكی دیاریكراودا شارەزایی پێویستییان هەیەو یەكلابوونەتەوە بۆ كاری راوێژكاری و پڕۆژەو پێشنیاز پێشكەش دەكەن ، یان ئەو بابەت و پڕۆژانە تاوتوێ دەكەن كە لەلایەن ئەنجوومەنەوە بۆیان رەوانە دەكرێن.

ئامانجەكانی دەستە :

یەكەم : بەشداربوون لە دانانی پلان و ستراتیژییەتی نیشتمانی .

دووەم : بەشداربوون لە ئامادەكردنی ئەو باس و توێژینەوانەی كە ئەنجوومەن داوایان دەكات.

سێیەم : بەشداربوون لە دۆزینەوەی میكانیزمی نوێ بۆ دەزگاكانی كار راپەڕاندنی دەوڵەت.

چوارەم : بەشداربوون لە خستنەڕووی راو پێشنیازی بەسوود بۆ باشتر جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی حكومەت.

میكانیزمی كاركردنی دەستە :

یەكەم : كۆبوونەوە بەتەواوی ئەندامەكانییەوە بۆ تاوتوێكردنی بابەتێكی نێو كارنامەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەن.

دووەم : رێكخستنی كۆڕ و سەمینار و وۆركشۆپ بۆ تاوتوێكردنی ئەو بابەتەی كە ئەندامانی دەستە بە پێویستیی دەزانن.

سێیەم : پێكهێنانی تیمی توێژینەوەی تایبەت بە تاوتوێكردنی بابەتێكی تایبەت.

چوارەم : راسپاردنی یەكێك یان زیاتر لە ئەندامێكی دەستە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی تایبەت.

گرووپەكانی دەستە:

گرووپی ئابووری: بۆ راوێژكارانی بواری نەوت و دارایی و وەبەرهێنان و گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و پیشەسازی.

گرووپی خزمەتگوزاری: بۆ راوێژكارانی بواری سەرچاوەكانی وزە و ئاو و كارەبا و تەندروستی و ژینگە و كارگێڕی و ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و تەكنەلۆژیای زانیارییەكان.

گرووپی گەشەپێدانی مرۆیی: بۆ راوێژكارانی بواری ئایینی و رۆشنبیری و لاوان و وەرزش و ئافرەتان و پەروەردەو خوێندنی باڵا.

گرووپی پەرەپێدانی سیاسی: بۆ راوێژكارانی بواری بەرگریی و ناوخۆو پەیوەندییە دەرەكییەكان و سیستمی فەرمانڕەوایی و یاسادانان .

كۆبوونەوەكانی دەستەو گرووپەكان ، كۆبوونەوەكان دوو جۆر دەبن:

یەكەم : كۆبوونەوەی ئاسایی دەستە كە مانگی جارێكەو كۆبوونەوەی نائاساییش لەكاتی پێویستدا.

دووەم : كۆبوونەوەی گرووپەكان لەكاتی پێویستدا .

www.abdulrahmansidiq.com

www.prdek.com

 نووسەرو توێژەر، یەكەم وەزیری ژینگەی عێراق دوای رووخاندنی رژێمی سەدام

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان