فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان


بێستون هەورامی 

38ساڵ بەر لەئەمڕۆ هەڵەی وڵاتانی ئەمەریکاو ئەوروپا بۆ بەرەنگاربونەوەو دانانی سنورێک لەبەردەم هەژمونی سۆڤیەتدا ئیسلامی سیاسیان بەهەردوو مەزهەبی سونە و شیعەوە لەئەفغانستان و ئێران هەڵبژاردو لەماوەی ئەم زیاتر لەم 30ساڵەدا هەردوو وڵات زۆرترین دژبەری خۆیان بۆ وڵاتانی ناوبراو ئەنجامداوە . لەسەرەتای شۆڕشی ئیسلامیدا گەلی کورد سەرەتا ئومێدێکی هەبوو لەچوارچێوەی حکومەتی نوێی ئێراندا بەمافە سیاسی و کلتوریەکانی خۆی بگات ، بەڵام بەجێگیربونی شۆڕشی ئیسلامی لەو وڵاتەدا تەواوی ئەو هێزانەی هاوکارو هاوڕای شۆڕش بون لە(28/گەلاوێژ )ڕێکەوتی 1980/8/18 بەفەر مانی جیهادی ئیمام( خومەینی )کەوتنەبەر پەلاماری سوپای پاسداران و هێزە ئەمنیەکانەوە !؟ .لەوهێرش و پەلامارانەی هێزەکانی ڕژێمی ئیسلامی بەتایبەت بۆسەر شاروشارۆچکەکانی کوردستان زۆرترین و دڕندانەترین تاوانیان لەدژی هاوڵاتیانی سڤیلی کورد ئەنجامداو لەوچوار چێوەیەدا هێزە کوردیەکان لەپێناو ڕێگیریکردن لەو هێرشە ناڕەواییانە بەرگریکردنێکی قارەمانانەیان ڕاگەیاندو بەم هۆیەوە سەدان پێشمەرگە شەهیدو برینداربون !؟ .

ئەمڕۆ کە38ساڵ بەسەر شۆڕشی ئیسلامیدا تێدەپەڕێ دۆخی تەواوی پێکهاتەکانی ئێران بەتایبەت لەڕوی سیاسی و ئازادی و مافەکانی مرۆڤ دیموکراسی لەهەموو سەردەمانی ڕژێمە کانی دیکەی ڕابردوی ئەم وڵاتە خرابترەو لەئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیشدا ئەگەرچی لەسایەی بەرژەوەندی هاوبەشی لەگەڵ ڕوسیا بەجبەخانەی سەربازی دەوڵەمەند گەیشتووە ، بەڵام کەمترین متمانەی هاوڵاتیانی بەدەستەوەیەو لەهەر ئەگەرێکی بەکارهێنانی هێزی سەربازی نێودەوڵەتی لەبەرا نبەریدا کەمترین توانای ڕوبەڕوبونەوەی دەبێ .

ڕژێمی ئیسلامی ئێران بەجیاواز لەتەواوی ئەو پیلانگێڕیانە لە ماوەی 38ساڵ فەرمانڕەوای بەزۆر سەپێنراوی بەسەر گەلانی ئێراندا لەدژی نەیارو هێزە دیموکراسی خوازەکان بەتایبەت لەنێویشیاندا پارتە کوردیەکان گرتویەتەبەر ، ئەمڕۆ بەناوبیا نوی جۆراوجۆرەوە دەزگا ئەمنی و سوپایەکانی بەفەرمانی ڕاستەوخۆی ڕابەری شۆڕش لەوڵاتی( یەمەن تا لوبنان ) و تەواوی ناوچەکەدا گەورەترین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام ئەدەن و لەلایەکی دیکەوە بۆ یەکجار لاوازکردنی مەزهەب و ئەهلی سونە لەیەمەن ئێراق و سوریا و لوبناندا بەناوی هاو ڕابونی لەگەڵ هاوپەیمانی دژە تیرۆر لەبەرگێکی بەرگیرکا رانەدا خۆی نیشان کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەدا .

بەڵام پێموایە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەروەها پێکهاتەکانی ناوخۆی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە زۆر بەباشی دوا ڕۆژەکانی ڕژێمی ئیسلامی لەم دوو ساڵەی داهاتودا کۆتای دەبینن و لە هەر ئەگەرێکی مانەوەی ڕژێمی ئێران بەقەوارەو هێزەوە تەواوی بەرژەوەندیە سیاسی ئابوری سەربازی وڵاتانی ئەمەریکاو ئەوروپاو بەتایبەتی ئیسرائیل و هەروەها وڵاتانی عەرەبی دەخاتەبەر گەورەترین مەترسیەوە 

بۆیە لەم کاتانەدا تەواوی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕژێمی ئیسلامی لەهەموو سەردەمانێکی زووترو زیاتر پێویستیان بەگرێدانی چەند کۆنفراس و بەرەیەکی یەکگرتووە لەدژی ئەو ڕژێمەو لەم نێوەندەدا بەتایبەتتر پارتەکوردیەکان کە زۆرترین ئەزمونی تاڵ و خوێناویان لەگەڵ ڕژێمی ئیسلامی ئێران هەیەو لەکۆتایی دا فتوای جیهادی 28/گەلاوێژی ڕێکەوتی1980/8/18مەحکوم ڕیسوادەکەم و سەری ڕێزو نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی برا کوردەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەوی دەکەم .

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان