فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

بێستون هەورامی 

لە17/نۆڤەمبەری/1918سێ ساڵ بەرلەوەی فیسەڵ کوڕی شەریفی مەککە لەلایەن بەریتانیەکانەوە بهێنرێ و بکرێتە شای ئێراقێکی بەزۆر دروستکراو ، بەهۆی کاریگەری شۆڕشی شێخ( محمود )ەوە بۆیەکەمجار لەمێژودا( مێجەر نۆئێل ) مەندوبی سامی بەریتانی لەبەغدا جاڕی بەمەلیک بونی شێخ( محمود )یدا . بەڵام دواتر بەهۆی بەرژەوەندخوازی بەریتانیا لەئێراق و ناوچەکەداو هەروەها دۆزینەوەی نەوت لەکورد ستاندا ولایەتی موسڵ بەهەموو پارێزگاکانی کوردستانی دەگرتەوە لە23/ئاب/1921 گرێدرا بەئێراقەوە.

لەدوای تێپەڕبونی 9ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی دروست کردنی ئێراقدا لە6/سێپتەمبەری/1930 ڕاپەڕینی بەردەرکی سەرای سلێمانی لەدژی پێشێلکاری مافەکانی گەلی کورد لەلایەن حکومەت پادشای ئێراق و دەسەڵاتدارانی بەریتانیا بەرپاکرا . لەماوە چل ساڵ تەمەنی ئێراقدا گەلی کورد زۆر ڕێگاو دانبە خۆدا گرتنی لەگەڵ باڵادەستی بەریتانیاو ڕژێمی مەلەکی و کۆماری تاقی کردەوە ، لەغەیری سەرکوتکاری و ڕاگواستنی لەوناوچانەی بەسامانی سروشتی ناوبانگیان هەبوو هیچ دەسکەو تێکی ئەوتۆی لێنەکەوتەوە ، هەرچەندە فاکتەرەکانی ئەم ئاماژەیە زۆرن و باسکردنیان کاتێکی زیاتری دەوێ.
بەڵام لەدوای تێپەڕبونی 15ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی پارتی و خەباتی مەدەنیانەی دواجار لە11/سێپتەمبەری/1961پارتی شۆڕشی چەکداری( ئەیلول )ی ڕاگەیاندو یەکێک لەجیاوازیە کانی ئەم شۆڕشە بەبەراورد لەگەڵ شۆڕشەکانی ڕابردوی گەلەکەمان سەراپاگیری بوو ، ئەم شۆڕشەی گەلی کورد کاردانەوەو کاریگەریێکی وەهای لەسەر دۆزی گەلی کورد لەئاستی ئێراق و ناوچەکەو جیهان دروست کرد کەدوژمنانی پێیان پێشبینی نەدەکراو .
هەرئەم ئاماژەیەش وایکرد لەدوای چەند ساڵێک ڕوبەڕوبو نەوەو دانوستانی نێوان شۆڕش و ڕژێمەکانی بەغدا ، هەندێک بەکرێگیراوی کورد بە هاوکاری تاران و بەغدا هەوڵگەلێکی زۆر یان لەمەڕ بەئامانج نەگەیشتنی شۆڕشی11/سێپتەمبەردا بەڵام سەرئەنجام بەرژەوەندی هابەشی بەغداو تاران شۆڕشی 11/سێپتەمبەر دوچاری گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی کرایەوە .
ئەمڕۆ لەدوای تێپەڕبونی 42 ساڵ بەسەر ئەم ئاماژەیەدا گەلی کورد بەدواین ڕۆژگارەکانی تەمەنی لەگەڵ ئێراقدا گەیشتووەو بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆی لە25/سێپتەمبەر/2017 بەسەرکردایەتی بارزانی داوە .
هەرچەندە کاردانەوە دەرەکیەکان بەهۆی گەورەیی و کار یگەری ئەم بڕیارەوە بەتایبەت لەلایەن ئێراق ئێران تورکیاو هەروەها جۆرێکیش لەودژبەریە ناوخۆییە لەلایەن چەند لایەن و کەسێکەوە بەهاوشێوەی ڕۆژگارەکانی شۆڕشی11/سێپتەمبەر/1961وە چاوەڕوان کراوبون .
بەڵام خۆشبەختانە ڕۆژی 25/سێپتەمبەر/2017 ئەبێتە مێژوی سەرکەوتنی ئیرادەی گەلی کورد بەسەر ئەجندای دەرەکی و دوا ڕۆژەکانی پێکەوەژیانی زۆرە ملێمان لەگەڵ ئێراقێکی عەرەبی .

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان