فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

پەیڕەو ئەنوەر

دەکرێت ئەم جووڵە سیاسییەی باشووری کوردستان وەک ئەزموونێکی ئیمپریکاڵی ببینین. ئیمپریکاڵ واتە چۆن واقیع و ستاتۆی ئێستا پیشانی دونیا دەدەیت! ئەم جووڵە تازەیە مەسەلەی سەربەخۆیی کوردی لە نۆرمەتیڤەوە دەرباز کرد. دۆخی نۆرمەتیڤ دۆخێکی خەیاڵی و چوارچێوەیەکە لە خەیاڵ بۆ خۆت دروستی دەکەیت و لەگەڵیدا دەژیت. هەرێمی کوردستان هەر هیچ نەبێت وڵاتانی گەورە و ناوەند و ڕووبەرە نێودەوڵەتییەکانی دونیای ئەمڕۆی هێنایە قسە و ناچاری کردن بۆ یەکەمجار قسە لەسەر کارت و فشاری کورد بکەن لەسەر مێزی گفتوگۆکاندا. ئەمە مانای وایە ئەو هێزانەی کە ئەمڕۆ دونیا بەڕێوە دەبەن لە ڕووی دبلۆماسییەوە کورد دەناسن و کورد دەخوێننەوە و گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەن. جاران کورد ڕێگەی پێ نەدەدرا بچێتە ژوورە دبلۆماسییەکان و لەگەڵ دونیادا دابنیشێت (شەریف پاشای خەندان و کۆنگرەی ئاشتیی ١٩١٨). ئەمڕۆ مەسەلەکە شتێکی ترە، هێزە گەورەکانی دونیا لای ئێمەن و لەگەڵ کورددا لە دۆخێکی پێکەوەییدان.

کورد چۆن پەیوەندیی بە دونیاوە دەکات!

ئێمە چۆن دەمانەوێت لە پەیوەندیدابین بە دونیاوە؟ دونیا لێرە وەک چەمکێکی یونیڤێرساڵ دەردەکەوێت، چەمکێک هەموو کایە و هێزەکان لەخۆ دەگرێت. جاران ئەم پەیوەندییە بۆ کورد سەخت و ئاڵۆز بوو! لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا (هێنری کیسینجەر) کورد لە دونیا دوور دەخاتەوە یا دای دەبڕێنێت. ئەمەریکییەکان حەزیان بە مۆدێڵی دابڕینی ئەوانیترە بە ناوەندەوە. وەها دەبینرێت کە ئەمەریکا هێزێکی لیبڕاڵە و زیاتر قوتابخانەی (ڕیاڵ پۆڵەتیک) بەسەریدا زاڵە لە شێوازی پەیوەندیکردندا.

کورد و ئەمەریکا هەمیشە لەپەیوەندیدان! ئەمەریکا لە ڕێگەی هێزەوە (سۆفت پاوەر، سمارت پاوەر و هارد پاوەر) لە ڕێگەی ماکدۆناڵد و میوزیکی جاز و ڕاپ و ئەپڵەوە! ئەم میتۆدە بۆ ئەمەریکییەکان زیاتر مەبەستیەتی سنوور ببڕێت و ئەمەریکا لەدەرەوەی خۆیشی ئامادەیی هەبێت یا بژی و زیندوو دەرکەوێت.

بۆ کورد دۆخەکە شتێکی ترە! کوردیش هێزە و دەیەوێت پەیوەندی بە دونیاوە بکات. دەکرێت بڵێین پەیوەندییەکە بۆ بەدەستهێنانەوەی شوناسە. لە هەشتاکاندا دونیا وەها کوردی دەبینی کە خاوەن ئەنفال و جینۆسایدە. جینۆساید واتە هێزێکی باڵا دەیەوێت لە ڕووی بایەلۆژی و شوناسەوە هێزێکی تر بسڕێتەوە. ئەم مەسەلەیە دەمانباتەوە بۆ چەمکی بایۆ- پۆڵەتیکس لای فۆکۆ، بەڵام لێرە دەرفەتی باسکردنی نییە.

لە نەوەدەکاندا دونیا وەها کوردی دەبینی کە ماڵ و جێگەی نییە و لەسەر سنوور دەژی! واتە دابڕینی کورد ئەمجارە لە خاک و شوێن. وەها دەبینرێت کە کورد بۆیە ئاوارە کراوە بۆ ئەوەی ببێ بە هێزێکی (بێ شوێن و ناشوێن) ئەمە لە ڕووی فەلسەفییەوە زۆر هەڵدەگرێت!

ئێستا ئێمە/ کورد، بە شێوازێکی تر دەیەوێت لەگەڵ دونیادا لە پەیوەندیدابێت. لەم سێ ساڵەی جەنگی داعشدا کورد تا ڕادەیەکی زۆرباش لەگەڵ هێزە گەورەکانی دونیادا مایەوە و لەپەیوەندیدا بوو! وا دەردەکەوێت وەرچەرخان بووبێت. لەم سێ ساڵەدا دونیا یارمەتیی کوردی دا، چونکە پێی وابوو کورد شەڕکەر و جەنگاوەرێکی باشە. چەمکی جەنگاوەر چەمکێکی کلاسیکە و پەیوەستە بە کایەی جەنگ و شەڕەوە، ناتوانێت شوناس بۆ کورد دابڕێژێتەوە.

وا دەردەکەوێت ئەمجارە کورد دیدێکی تری هەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەوانی تردا لە پەیوەندیدا بێت. ئەم دیدە دەرچوونە لە جوگرافیا و دونیای عەرەبی، لە ڕێگەی ڕیفراندۆمەوە. ڕیفراندۆم وەک ڕووبەرێک بۆ بەرهەمهێنانی شوناس و پەیوەندیی تازە. ئەم میتۆدە کورد دەباتە دۆخی ئاگایی و لە یەکە ورد و درشتەکانی دونیای نزیک دەکاتەوە. ڕیفراندۆم وەک دبلۆماسیەت و قسەکردن لەگەڵ دونیا. دەکرێت بڵێین ئەم دیدە گرنگییەکەی لەوەدایە کورد ڕیفراندۆم بە ماف و پانتاییەکی شەرعی دەزانێت و دەیەوێت لە ڕێگەی یاسا و تێکستە نێودەوڵەتییەکانەوە لەگەڵ دونیادا لەپەیوەندیدا بێت و چیتر کورد بە چاوی سۆز و بوونەوەرێکی غەریب سەیر نەکرێت و نەخوێندرێتەوە. کورد وەک بوون سەیر بکرێت، وەها بخوێندرێتەوە کە دەیەوێت لەگەڵ هەموواندا بژێت و وەک ئەوانی تریش شوناس و سنوور و ئۆردەری تایبەت بە خۆی هەبێت.

4/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان