فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بێستون هەورامی  
72 ساڵ بەر لەئەمڕۆ ڕەخساوی سەقای سیاسی لەئێران و بە هێزی ناسونالیزمی کوردی و یەکگرتویی وایکرد پێشەوا(قازی محمد)لە1946/1/22کەسەرەتای دەستپێکی جەنگی سارد بوو بەهاوکاری سۆڤیەت کۆماری کوردستانی لەمهاباد ڕاگەیاند .

دوای 11مانگ لەتەمەنی کۆماری کوردستان حکومەتی ئەو کاتی سۆڤیەت لەبەرانبەر وەرگرتنی نەوتی باکوری ئێران و هەروەها گەف و داواکاریەکانی(هاری ترۆمان)ی سەرۆکی ئەو ئەمەریکا تەواوی هێزەکانی خۆی کشانەوەو دەستبەر داری هەموو هاوکاریێکی کۆمار بوو .

بەم هۆیەوە سوپای ئێران بەهاوکاری چەند هێزێکی بەکر ێگێراو هێرشێکی بەربڵاوی کردە سەر کۆمارو سەرئەنجام لەماوەی چەند ڕۆژێک شەڕو پێکدادان کۆماری کوردستان دوچاری ڕوخاندن و هەروەها پێشەوا ڕوبەڕوی سزای لە سێدارەدان کرایەوە .

٭- لەدوای تێپەڕینی29ساڵ بەسەر ڕوخاندنی کۆماری کورد ستان و هەمان ساڵ بۆ بەرپابونی شۆڕشی ئەیلول کاتێک ئەم شۆڕشە لەڕێگەی گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی بەغدا گەلی کوردی بەدوا مەزڵگەی مافەکانی خۆی دەگەیاند وێڕای هاوپەیمانی و هاوڕاییەکانی بۆ سەرخستنی سیاسەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەیەکی هەرێمی ونێودەوڵەتی و بەهاوبەش ئەمەریکاو بەئاگاداری وڵاتانی ڕۆژئاوا (جەزائیر)دا دوچاری نسکۆ کرایەوە .

٭- لەدوای تێپەڕبونی71ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی کۆماری کورد ستان و هەروەها 25ساڵ خۆبەڕێوەبەری و پەیوەندیە کانی هەرێم و زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاواو ئەمەریکاو ناوچەکە و شەڕی تیرۆرو هتد..لە2017/9/25دا گەلی کورد لەهەرێم وەک مافێکی دەستوری و دیموکراسی ڕیفراندۆمی ئەنجام داو بەهۆی ئەو ڕێککەوتنە هەرێمیەوە لەنێوان بەغدا تاران ئەنقەرەو ئەو چەند بەکرێگیراویەی ناو یەکێتی سوپای ئێراق و پاسداران و حشد هێرشێکی بەربڵاویان کردە سەر شاری کەرکوک و دوزخورماتوو .

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەگشتی و ئەمەریکاو ئەوروپا بە تایبەتی نەک هەر بەهۆی بەرژەوەندیەکانیانەوە پشتیوانیان لەڕیفراندۆم نەکرد بەڵکو بێدەنگیان هەڵبژارد لەبەرانبەر ئەو تاوانانەی دەرهەق بەهاوڵاتیانی کەرکوک و دوزخورماتوو ئەنجامدران .

٭- ئەمڕۆش لەدوای تێپەڕبونی7ساڵ بەسەر هاوپەیمانی پەیەدە لەگەڵ ئەمەریکا ڕوسیا ڕۆژئاواو هەروەها پێکەوە شەڕکردن لەدژی تیرۆریستان لەچوارچێوەی هەمان ڕێککەو تننامەی 16/ئۆکتۆبەر سوپای تورکیا هێرشێکی بەربڵاوی کردە سەر عەفرین و تاهەنوکەش دەیان هاوڵاتی سڤیلی ئەو شارەیە بونەتە قوربانی و بەهەمانشێوەی 72ساڵ بەر لەئەمڕۆی کۆماری کوردستان و هەروەها چەند مانگی ڕابردوی 16/ئۆکتۆبەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگیان لەو هێرش و تاوانانەی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین و دانیشتوانەکەی هەڵبژاردووە .

31/1/2018


دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان