فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئاسۆ عەبدوللەتیف

• تەنگی بە سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد لێژكردو دواتر بەرژەوەندیەكانی لەگەڵ هاوتا كردەوەو هێشتیەوە.
• جەنگی دژی موقتەدا سەدر كردو دواتر بەهێزی كردو شەست میلیشیای حەشدی شەعبی بۆ دروست كردن.
• بەرانبەر ئەردۆغان و فیدراسیۆنی رێكخراوە مەترسیدارەكان هیچی بۆ نەكراو ئێستا فڕۆكەی مۆدێلی خاریقی پێدەفرۆشێت.
• لە جەنگ و هەڕەشە دژی كۆریای باكورو سەرۆكە گەنجەكە، دواتر هێشتیەوەو سازشی بۆكرد.
• لەپرسی خاشقچی و سەربڕینەكەی پاشەكشەی گەورەی كرد دژی عەرەبستانی سعودیی و ئەمەش بۆ كۆنتێنەرێك دۆلار.
• حیزبوڵای لوبنانی بە بەهێزترین شێوەو فۆرم ماوەتەوە دژی ئیسرائیل و ئەمریكاو حەسەن نەسروڵاش هێشتا قەدرگیراوترین فیگۆری مەزهەبی و عەقائیدیی رۆژهەڵاتی ناوینە.
• ئەمریكا دیسان چەندین بزوتنەوەو رێكخراوی نافەرمی خستۆتە لیستی رەش‌و تیرۆری نێودەوڵەتی‌و پاش ماوەیەك میدیاو زومی كامێراكانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردوە تا شەڕەكانی دیكەی پێ یەكلایی بكاتەوە بە قازانجی بەرژەوەندیەكانی خۆی.
• دوساڵ پێش ئێستا پارەیەكی هائیلی تەرخانكرد بۆ دەستگیركردنی سەركردە باڵاكانی پەكەكە لە قەندیل‌و دیسان میدیای بەخۆیەوە سەرقاڵ كرد تاوەكو شەڕەكانی دیكەی كرد‌و هەندێك پاكتاوی كرد لە سوریاو توركیاو ئامانجەكەشی بەدەست هێنا.
• داوای هەریەك لە زەرقاوی‌و بنلادنی كردو پارەیەكی زۆری تەرخان كرد بۆ دەستگیركردنیان‌و میدیای بە خۆیەوە سەرقاڵ كردو كاتێكمان زانی نە دەستگیركران‌و نە پارەش تەرخانكرا، بە زنجیرەیەك پرۆسێسی ئەمنی‌و عەسكەری ئەو دوو رەمزەی قاعیدەیان لەناوبرد.
• پارەیەكی تەرخانكردوە بۆ دۆزینەوەی یەكێك لە كوڕەكانی بنلادن‌و ئەمەش دیسان بۆ سەرقاڵكردنی میدیایی ناوچەكانی ئەفغانستان‌و پاكستان‌و قەوقازو روسیاو ئێرانە بۆ سیناریۆی دیكە.
• لە ئێستاشدا رەنگە ئەوەی ئەمریكا لەبەرانبەر سوپای پاسدارانی ئێران دەیكات هەمان ئەو یاریانە بێت بۆ جوڵەی دیكە.

#ئەمە ئیتر چیرۆكی جەنگە درۆزن و روكەشەكانی ئەمریكایە، ئەو هەموو گرتوخانە گەورانە لە ژێر دەستیدان نەمانبینی تیرۆریستێك دادگایی بكات‌و عادیلانە سزایان بدات بەوانەی داعش‌و بەرەی نوسرەشەوە، هەمیشە وەك گەمەی مشك‌و پشیلە سەیری ئەم ناوچەیەی كردوە، تەنانەت پیلانگێڕی‌و گرتنی سەركردەی كورد عەبدوڵا ئۆج ئالان بیست ساڵ پێش ئێستا‌و تەسلیمكردنی بە بوڵند ئەجەویدی سەرەكوەزیرانی ئەوكاتی توركیا هەمان پێوەرو مامەڵەیە بە سەركردەكانی ئەم ناوچەیە.

8/5/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان