فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2023-12-02-14-03-35به‌ڕێزان ( عوسمان عه‌به‌ پێنجوێنی یان عوسمان قه‌ڵادزه‌یی) و( جه‌واد حه‌یده‌ری) به‌داخه‌وه‌ وتیان به‌ڵێ ڕاسته‌ و كۆچی دوایی كردووه‌؟ هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ ، سروودبێژ و گۆرانیبێژ...
2023-10-06-04-44-47کۆڕەوو شەنگال وتووەو دەیڵێت و بەشداریی کاریگەری لەئاهەنگەکانی سەرفیرازیدا بووەو دەبێت. مستەفا داداری موکریانی مەهابادی خۆی بەخوێندکاری (مام هێمنی شاعیر ١٩٢١-١٩٨٦) دەزانێ و کاتێک قسە دەکا...
2024-01-22-22-45-36باسمان بۆ بکەن، ئەو ئۆرکێسترەی ئێوە چەنساڵێک ژەنیاری بوون؟ئەو ئۆرکێسترە بە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ناسراو بوو و لە سەرەتاشەوە سەرپەرەشتییەکەی بەدەستی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بوو کە...
2024-01-22-22-46-29بەر دەکەوێت بەڵام لەو لایشەوە هەر بە پاڵپشتی ئەو سامانە دەوڵەمەندە،خۆی دوو هێندە لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دەردەخات. هێشتاکەیش کتێبخانەکەی پڕیەتی لە دەیان بەرهەمی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رەزا شوانreza shwan11

       کەرکووکەکەم

مــن کوردێـــــــکی بچـــــــووکم
رەسەنـــــزادەی کەرکــــــــووکم

کەرکـــــووکی کوردســــــــــتانم
زێـــدی شـــیرین و جـــــــــوانم

کەرکـووکەکــــــەم پێـناســــــەم 
دڵ و خــــوێن و هــەنـاســــــەم

بـــاوەگـۆڕگـوڕ مەشـــــــخەڵـــم
روونـــــــاکی دیـــــــــدە و دڵـــم

کەرکـــووک بێ تۆ هەڵنـــــاکەم
هەرگیــــز لە یـــــادت نــــــاکەم
بە هـــۆش و توانـــا و هێـــــزم

کەرکـــووک مـن دەتپـــارێــــزم   

      باوەگوڕگوڕ

باوەگــوڕگـوڕ ، بـاوەگــوڕگــوڕ
هـاتین بۆ لات ، بـڕ بـڕ بە گــوڕ

باوەگــوڕگــوڕ ، تـۆ پـــــیرۆزی
گــڕی هەمیـشەی نــــــەورۆزی

باوەگـوڕگـوڕ ، هەر بە گـــوڕی
ژوانیــــــازی کــــــچ و کـــوڕی

مەشخــــەڵــێکی کوردســـــتانی
هـێمای کەرکـــووکی کـــوردانی

باوەگوڕگوڕ ، نەوتت خوڕ خوڕ
گـازت گـڕ گـڕ ، بە نـــرخی دوڕ

باوەگـــوڕگــوڕ ، بەڵــــێن وابـێ
خامـۆش نابیت ، تا کـورد مابـێ 

19/6/206

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان