(( كۆبانی ته‌نیا نیه ، كۆبانی نامووس و ویژدان و ناسنامه‌ی گشت كوردستانه ))
جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان
كوردستانیانی خه‌باتگێڕ و شۆڕشگێر
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان،و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌دژی تیرۆرستانی داعش، و ئازادیخوازانی جیهان
چه‌ند ڕۆژێكه تاریك په‌رست و چه‌ته تیرۆرسته‌كانی داعش، به‌جۆره‌ها تانك و موشه‌ك و تۆپ وە چه‌كی قورس بوردومانی خه‌ستی كۆبانی ده‌كه‌ن، كه‌له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرش و په‌لاماره ناڕه‌وایه‌دا، به‌هه‌زاران هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سڤیل ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داوا له‌ڕای گشتی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌دژی تیرۆر و تیرۆرستانى داعش، و ئازادیخوازانی جیهان ده‌كه‌ین،
رەزا شوان
لەو رۆژەوە کە کەمال ئەتاتورک بوو بە فەرمانڕەوای تورکیا، ئەمرۆشی لەگەڵدا بێت،کەمالییەکان و رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیای داگیرکەری باکووری کوردستان، بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و نامرۆییانە، بە ئاگر و بە ئاسن پەلاماری کوردستانیان دا، مەرامی گڵاویان کوردقڕان بوو، لە چەندین شوێنی باکووری کوردستاندا، رەشەکوژی کوردیان کرد و، بە هەزاران رۆڵەی بێ تاوانی کوردیان بە ناڕەوا شەهید کرد، دەستیان لە منداڵ و لە ژن و لە پیریش نە پاراستووە، مەبەستیانسڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەییمان بوو، هەموو رێگایەکیان لە کورد گرتبوو، هەموو دەرگایەکیان لەسەر داخستبوو، نووسین و خوێندنەوە و قسەکردنیان بە کوردی قەدەغەکردبوو، بەڵکو دانیان بە بوونی نەتەوەی کورددا نەدەنا .. ئەوان دەیانەویست جینۆسایدی کەلتوور و داب و نەریتی رەسەنی کوردیشمان بکەن، دەیانەویست زمانی شیرینی کوردیمان لە بەرچاوی منداڵانی کورد بخەن و،سۆز و خۆشەویستی‌و هابەستەبوونیان بۆ کورد
هێمن عەبدوڵڵا
كەسی یەكەمی نێو سوپای پاسداران دەڵێ تاران لە جێگیركردنی فڕۆكەی ئەمریكی لە هەولێر ناترسێت. ئەو قسەیەی ئاغای جەعفەری بە زۆر دیودا راستە، چونكە بنكەی سەربازیی ئەمریكی لە ئەنجەرلیك بێت یان لە هەولێر جیاوازییەكی وا گەورەی نییە بۆ ئێران. بەڵام هەبوونی بنكەیەكی ئەمریكیی وا لە هەولێر هەژموونی ئێران بەسەر باشووری كوردستانەوە كەمدەكاتەوە. ئەمەش لەجیاتی ئەوەی ترس بۆ ئێران دروست بكات، دەكرێ ببێتە مایەی نیگەرانی بۆی. باراك ئۆباما لە تەواوی وتارەكانی دوو مانگی رابردووی و لە هەموو ئەو نامانەیدا كە بۆ كۆنگرێسی دەنێرێت باسی پاراستنی هەولێر دەكات. واش باسیدەكات وەك بڵێی پێویست نەكات بۆ ئەندامانی كۆنگرێس و گەلی ئەمریكای روون بكاتەوە كە بۆچی پاراستنی هەولێر بۆ ئەمریكا هێندە گرنگە. لە شەڕی مەخمووریش یەكەمین پێگەی داعش كە كرایە ئامانجی فڕۆكەكانی ئەمریكا و تەفروتوونا كرا ئەو تۆپخانەیە بوو كە دەگوترێت تۆپەكانی دەگەیشتنە ناو هەولێر.
ئەسعەد جەباری
سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت نه‌ته‌وه‌ی كورد رێگای خه‌باتی گرتوه‌ته‌به‌ر، له‌و پێناوه‌شدا به‌چه‌ندین قۆناغ و له‌هه‌موو پارچه به‌زۆر دابه‌شكراوه‌كانی كوردستان تائێستاش به‌رده‌وامه له‌قوربانیدان، بێئه‌ندازه له‌هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی خۆی هه‌میشه وێڵی رێگای نه‌جاته به‌و مه‌رجه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بكرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی جه‌سته‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه سه‌راپای گیانی خوێن و برینه، برینی ده‌ستی زۆردارانی سهدهیكی بێ ره‌حم!. كورد له‌نێوان دوو شه‌ڕی گه‌وره‌ی جیهانی و چه‌ندین وورده شه‌ڕی ناوچه‌كه هێشتا له‌به‌خشینی قوربانیدانه تا ئه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی بۆ بكرێته‌وه وا پێ ده‌نێنه چاره‌ك سهدهیكی مێژوو هه‌ست ده‌كرێ هه‌نووكه ترووسكایهك هه‌یه له‌بازنه‌ی كوردایه‌تیدا بمانگه‌یه‌نێته لوتكه‌ی سه‌رفرازی له‌به‌شێكی كوردستان و به‌دیاریكراویش باشووری كوردستان، رۆژگارێك بوو ده‌وترا كورد ته‌نها شاخه‌كانی كوردستان دۆستی ئه‌ون!بهلاَم له‌دوای راپه‌ڕینی 1991 و ده‌رچوونی بڕیاری 688ی
ئه‌نادۆڵ، به‌همه‌ن حه‌سه‌ن
نوسەری ئەمریکی، بریجێت گایبریەڵ پێیوایە ئەمریکا لەفەلسەفەو بیری کورد تێنەگەیشتوەو سیاسەتمەدارانی بێ‌ئاگان لەرەوشی کورد، بهپێچەوانەی زۆرێک لەچاودێرانیشهوه پێی وانییە ئەمریکا لەبەر مەترسییەکانی سەر کورد هاتوەتە دەنگ، بەڵکو لەوەوە هاتوە کە چیتر نەدەکرا دەنگوباسی کوشتارەکانی داعش بشاردرێنەوەو ئەگەری کارەساتێکی مرۆیی لەئارادابو. ئاوێنه‌نیوز: وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامن لەناردنی هاوکاری سەربازیی‌و مرۆیی بۆ هەرێـمی کوردستان. ئەم هاوکارییانە لەکاتێکدان وڵاتانی خۆرئاوا دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) وەک هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشی جیهان دەبینن. لەکاتێکیشدایه سەدان هاوڵاتی بەرەگەز ئەوروپی‌و ئەمریکی لەریزەکانی داعشدا لەبەرەکانی سوریا‌و عێراق دەجەنگن. سەرباری هاوکارییەکانو هەوڵەکان بۆ رێگری لەزیادبونی چالاکییەکانی داعش، گفتوگۆیەکی گەرم لەناوەندە سیاسی‌و ئەکادیمییەکاندا هەیە لەبارەی ئەو دۆخە لەناکاوە نائاساییەی عێراق‌و هەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕدەبێ.
رەزا شوان
پێشمەرگە وشەیەکی پیرۆزی کوردییە، بە واتای ئەو قارەمانە کوردە شۆڕشگێڕانە دێت کە لە پێناوی ئازادی و رزگاری کوردستان دا .. مەرگی خۆیان خستۆتە پێش هەموو شتێکەوە و، هەردەم گیان لەسەدەستن و، شەهیدبوونیان لە پێناوی کوردستان دا. لووتکەی شکۆداری و سەروەری و نەمرییانە، بۆیە پێشمەرگە ترس نازانێت و هەرگیز لە گیانبەخشین و مردن سڵی نەکردۆتەو و سڵ ناکاتەوە. وشەی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (٦٨) ساڵ بەر لە ئێستا، سوپای کۆماری کوردستان لە مەهاباد ئەو پێشمەرگە قارەمانانە بوون، کە رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە سوپای شای داگیرکەر رزگارکرد .. لەو کاتەوە ( پێشمەرگە ) بوو بە زاراوەیەکی پیرۆزی دەقگرتووی کوردی .. وشەی ( گریلا ) ش هەر هەمان مەبەست دەگەیەنێت ودوو وشەی هاومانن .. لەوەپێشتر چەندین وشەی تری کوردیمان بەکار هێناوە وەکو : ( جەنگاوەر، شۆڕشگێر، شەڕکەر، چەکدار، پاسەوان ) ، بەڵام هیچ
دەیڤد رۆمانۆ
د. هیوا حاجی
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌یكه‌ن له موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، داگیركاریه چونكه شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ناسه‌پێنرێت، پێویسته سه‌ره‌تا پرس به خه‌ڵكه‌كه‌ی بكرێت. ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی داعش به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات حه‌قه وه‌ڵامی ده‌ستدرێژیه‌كه‌ی بدێرتهوه". له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان باسی له ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی كورد له‌گه‌ڵ چه‌دارانی داعش كرد. له‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی: "ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌یكه‌ن له موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، داگیركاریه، چونكه شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ناسه‌پێنرێت، پێویسته سه‌ره‌تا
جەیمس جێفری و
فیلیپ سۆلۆندز
پێدەچێ سەردەمی مالیکی لە عێراقدا بەسەرچووبێت. من دەڵێم “پێدەچێت”، چونکە هەرچەندە دەگوترێت سەرۆکوەزیرانی عێراق بە هێزە چەکدارە زۆر بڕواپێکراوەکانی خۆی گوتووە دانیشن و ئەنجامەکانی پرۆسەی دەستووری قبوڵ بکەن، بەڵام جێگرەوەکەی، واتە حەیدەر عەبادی، تەنیا سی رۆژی لەپێشە بۆئەوەی حکومەتە گشتگیرەکەی پێکبهێنێت و بتوانێت لە کۆی ٣٢٩ کورسیی پەرلەمان متمانەی زۆرینەیان بەدەستبهێنێت. کەواتە یارییەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە. مالیکیش لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە تاوەکو عەبادی یان کاندیدێکی دیکە متمانەی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت. بەڵام تەنانەت ئەگەر عەبادیش متمانەی پەرلەمان بەدەستنەهێنێت، کەم لایەن ماون داوا لە مالیکی بکەن حکومەت پێکبهێنێت.
ئه‌حمه‌د فاتح محه‌مه‌د
شارام میرزائی
بوونی ئینترنت بووەته هۆی تێکچونی تەواو سنوره دەستکردەکانی مروڤ و نزیکایەتی هەره زۆرتری گەلان له سوچاوسوچی دنیادا،ئەمه له زۆر بوار هەلێکی مێژویی بۆ مروڤی سەدەی ٢١ رخساندووه بەلام تێکچونی ئەو سنوره دەستکردانە و ئاڵوگوڕی شیوازی پەیوەندییەکان و بەڵاو بوونەوەی به خێرای هەوالەکان مەترسیدارترین دۆخی بۆ بوونی دەولەته توتالیترەکان پێک هێناوه،بۆیه له درێژەی چەن ساڵی رابردوو دەبینین که ولاتانێکی داخراو به درێژایی تەمەنی ئینترنت به هەر شێوازێک دژایەتی خویان بەرانبەر بەم دەسکەوه بەشەرییه دەربڕییوه.
ئێران ،چین،کوریای باکور،تورکیه و... نمونەگەلێکی بناوبانگ له پێشەل کردنی مافی ئینترنتی خەلکانی خۆیانن،ئەم ولاتانه له رێگای داخستنی