سمکۆ یەزدانپەنا
تا کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌به‌ستراوه با کۆنفرانسی خۆمان ببه‌ستین
داوانامه‌یه‌کی کراوه ئاراسته‌ی حزبه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
هه‌روه‌ک له چه‌ند وتاری پێشوترم دا باسم کردبوو، ئێستاش تاکو کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌به‌ستراوه به پێویستم زانی جارێکی دیکه‌ش ئه‌و پرسه بوروژێنم . گومان له‌وه‌دا نیه که داگیرکردن و دابه‌ش کردنی کوردستان به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت دا هیچ کاتێک به ویست و خواستی کوردستانیان نه‌بووه،
ره‌زا شوان / نه‌رویج
به‌درێژایی زیاتر لهنهوهت ساڵه.. به‌بێ دابڕان و وه‌ستان.. ساڵ له‌دوای ساڵ.. حکومهتهعهرهبییهشۆڤێنییهکانی یه‌ک له‌دوای یه‌کی عێراق.. به‌حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌مڕۆی نووری مالیکیشه‌وه.. بێ شه‌رمانه‌و به‌شێوازی جۆراوجۆر ده‌ستیان له به‌عه‌ره‌بکردنی شاری که‌رکوکی کوردستانی هه‌ڵنه‌گرتووه.. به‌ڵکو زۆر به‌ئاشکرا و به‌جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌یه‌کی گڵاوی داڕێژراو.. به‌رۆژی رووناک، درێژه‌به‌م سیاسهتهشۆڤێنییهدهدهن.. به‌مه‌به‌ستی گوڕینی دیموگرافیای نه‌ته‌وه‌یی.. بۆ سهنگهلاکردنی ڕێژه‌ی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌شاری که‌رکوکی کوردستانی‌دا، له‌به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بدا.. بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سامانی نهوتو گاز وئاو زه‌وی به‌پیت و به‌رکه‌ت و جۆره‌ها کانزای به‌نرخی ئابووری.
رێبوار مه‌عروف زاده
مرۆڤی ژماره 135490648، زیندانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ده‌بیاتی زیندان
*بێ هۆش ده‌بووم و
دوای سه‌عاتێک له ژووری ئینفرادی دیسان زیندوو ده‌بوومه‌وه و
شعرێک بانگی ده‌کردم و
**"له دایکبوونی مناڵم دیوه، بۆیه ده‌زانم
قیژه و لنگ کوتان
یه‌که‌م نیشانه‌ی له دایکبوونه"
ئەندازیار: شیلان بییانی
ئاستی ئابووری وڵاتان لەو رێچكەیەدا بەرزدەبێتەوە، كە دەست و هێز و بازووی ئیشكردن سەركەوتوو و چالاك بێت، بۆ نموونە هەر وڵاتێك كارەكانی بە هێزی دەست و بازوویان بكەن ئەوا بە یەكێك لە وڵاتە ئاست بەرزەكانی ئابووری دەژمێردرێ، باشترین وڵاتیش كە لێرەدا دەتوانین ئاماژەی پێبكەین وڵاتی چینە. ئێستا كۆمپانیای گەورەی وڵاتان دەچن كارگەكانیان لە وڵاتی چین دادەنێن. كە بەو كارەیان لە دوو لایەنەوە سوودمەند دەبن: لایەنی یەكەم بەكارهێنانی دەستی كاری وڵاتێكی وەك چین داهات و بودجەیەكی كەمتری تێدەچێ،
سیاوەش گودەرزی
سوێد
لە مێژە دەگوترێ سوێد وڵاتی دووەمی كوردە. بەڵام ئەمە جگە لە قسەیەكی رووتی بەبەزەییانەی كورد و دۆستانی كوردی سوێدی شتێكی دیكە نییە. فرێدریك ماڵم دۆستی كورد لە پارتی گەلی سوێدی لە پەرلەمانی سوێد، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو)دا دەڵی لە سوێد 70 هەزار كورد هەیە. بەپێی كامە ئامار؟ 10 ساڵ لەمەوبەر 70 هەزار كوردی لێ‌بوو، ئێستاش هەر 70 هەزارەو زیادی نەكردووە. لەم وڵاتەدا نە ژمارەی كورد دەزانرێ و نە كوردیش لەنێو ئامار و ستاتیستیكی فەرمی دەوڵەتی سوێددا هەن.
عەبدوالواحد خەندەرەش
وه‌ک هه‌مووان ئاگادارن ڕێزدار مه‌سعوود بارزانی له پایه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کورستان‌دا و به بۆنه‌ی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ی کوردییه‌وه (ئه‌و ساڵه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێم هه‌رگیز بۆ یه‌ک کاژێریش به‌کاری نه‌هێناوه) ، په‌یامێکی نه‌ورۆزانه‌ی بڵاوکرده‌وه. هه‌ر له پێشه‌کیی په‌یامه‌که‌یدا داوای لێبوردنی له گه‌لی کوردستان کرد که له‌به‌ر خاتری دۆست و براده‌ران نه‌یتوانیوه ئه‌و مزگێنییه گه‌وره‌یه‌ی که پێشتر گفتی دابوو پێیانی ڕابگه‌یه‌نێت. مه‌سعوود بارزانی که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌شێکی سه‌ره‌کی و گرنگی لێدوان و ئاخاوتنه‌کانی
ئەبوبەكر عەلی
بەگوێرەی ئەوەی دیاریكراوە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا لە توركیا دەست بە نووسینی دەستوورێكی نوێ بكرێت. كە هەروەك ئەوانەی هەوڵیان بۆ داوەو بانگەشەی بۆ دەكەن، لەوانەش پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا AKP، بڕیارە دەستوورێكی مەدەنی بێت، مەدەنیبوونی دەستووری نوێی توركیاش ئاماژەیە بە كۆتایی هێنان بەو دەستوورەی لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە لەلایەن جەنڕاڵەكانی سوپا، دوای كودەتایەكی سەربازی لە رێگەی سوود وەرگرتنێكی ناتەندروست لە كەناڵ و رێكارە دیموكراسییەكان ، بەسەر كۆمەڵگەدا سەپابوو.
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
به‌ڵێ ، به‌ڵێ ، به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان-----نه‌ء ، نه‌خێر ، نا بۆ كوردستانی سه‌ر به توركیا
له پاش رۆخاندنی رژێمی دیكتاتۆری عێراق تا ئه‌مرۆ به‌رپرسانی كورد هه‌لی زۆریان له ده‌ستداوه‌و زۆریان ته‌نهاو ته‌نها بیر له خۆیان و گیرفان و خانووی جۆان و دڵرفێن و ئه‌پارتمانی بیست نهۆمی بێ وێنه و باغی قه‌شه‌نگ و گێڵگه‌ی نایاب و پاره‌وپول گواستنه‌وه بۆ بانقه‌كانی ئه‌وروپاو ده‌ره‌وه‌و نه‌وت ناردن بۆ وڵاتانی دراوسی ئه‌كه‌نه‌وه. هه‌موو كورد له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا دڵخۆش بوون به‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان موژده‌یه‌كی گرنگ و
دەیڤد رۆمانۆ
دیمەشق بەڵێنیدا كە تاوەكو 6ی بەیانی رۆژی پێنج شەممە، هەموو تووندوتیژییەك رابگرێ، بەڵام مافی داوەتە خۆی "تاوەكو بەرگری لە خەڵكی سڤیل بكات لەبەرامبەر هێرشی تیرۆریستان". بەهەموو شێوەیەك، لەباشترین حاڵەتدا، هەندێ ئارامی دەگەڕێتەوە، دواتر چەندین رێگەی پێشێلكاری بەكاردەهێنرێن تاوەكو بگەڕێنەوە بۆ ئەو تووندوتیژیەی لە چەند مانگی رابردوودا سووریا بەخۆیەوە بینی. رژێمی دیمەشق پێشتریش چەندین بەڵێنی لەوجۆرەی شكاندووە و هەر بەپێی ئەو پلانەی كوفی ئەنان، ئەو بڕیارەی پێشێلكردووە كە تاوەكو رۆژی سێشەممەی رابردوو هێزە سەربازییەكان لەنێو شارەكان بكێشێتەوە.
جەنگیز چاندار/ رادیکاڵ
لە تورکیەوە: عەزیز مەعروفی
دیسان و سەر لە نوێ شەپۆلێکی دیکەی گرتنی ئەندامانی کۆما جڤاکی کوردستان دەستی پێکردەوە. جگە لەمە، ئێمە پێمان وایە کە کەسانی دەورووبەری سەرۆک وەزیر، لە ئاست هێرش و ڕاونانی کەجەکە دا تووشی هەڵە هاتووە. سەرەڕای ئەوەی لە کۆبوونەوە تایبەتیەکانیش دا چەندین جار باس کراوە، هێرش و گرتنی کەجەکە بە تایبەت لە سەرو بەندی چوونی بەدەپە بۆ پاڕڵمان، بێ پسانەوە درێژەیان هەیە و تەنانەت توندتریش دەبن. لە ڕاستی دا ئەو هێرشانە بۆ چاوترسێن کردن و بۆ تواندنەوەی بەدەپە دەکرێن؟
ره‌زا شوان ـ نه‌رویج
بەشی دووهەم
له به‌شی یه‌که‌مدا باسمان له کاریگه‌رییه‌کانی ته‌له‌فزیۆن له‌سه‌ر منداڵان کرد. له‌م به‌شه‌دا، باس له کاریگه‌رییه باش و خراپه‌کانی به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت له سه‌ر منداڵان ده‌که‌ین. که چ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کییان له‌ژیانی ئه‌مڕۆ له داهاتوویاندا ده‌بێت. ئه‌مڕۆ کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و ده‌زگاکانی یارییه هه‌مه‌جۆره ئه‌لیکترۆنییه‌کان ، بوونه‌ته ده‌زگاکانی ماڵان ، حه‌ز بکه‌ین و حه‌ز نه‌که‌ین ، بوونه‌ته پێویستییه‌کانی خێزان.. ئاخۆ له ساڵانی داهاتوودا، ده‌بێت چ ده‌زگایه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر بێنه کایه‌وه..بێگومان داهێنان ناوه‌ستی و ئه‌و شت و ده‌زگایانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌لای ئێمه‌وه تازه و په‌سه‌ند و سه‌یرن.. له سبه‌ینێدا ده‌بنه ئاسایی و باویان نامێنێت و، نه‌وه‌ی دوای ئیمه پێیان رازی نابن....
قادر وریا
له 31ی خاکه‌لێوه‌ی 1358دا، شاری نه‌غه‌ده و دانیشتووانی کورد و تورکی ئه‌م شاره و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر، له شه‌ڕێکی نه‌خوازراوه‌وه گلان. شه‌ڕێک که زیانێکی گه‌وره‌ی له پێوه‌ندیی برایانه‌ی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌دا و هه‌تا ئێستاش شوێنه‌واره‌کانی به ته‌واوه‌تی کۆتای‌یان پێ نه‌هاتوه.
33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، حیزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌لومه‌رجی نوێی دوای رووخانی رێژیمی شایه‌تی دا به مه‌به‌ستی ناساندنی ئامانج و به‌رنامه‌کانی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و راکێشانی پشتیوانی‌یان بۆ لای خۆی،
مریەم فتحی
چالاکی مدنی و ئەندامی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان
مێژوویه کی درێژ له خه باتی نه ته وایه تی کورد تێده په رئ و هه تا ئیستا
کوردان سه ره رای تیچویه کی زور له و پیناوه دا به ئامانج نه گه یشتوون به
تایبه ت له سه ره تای سه ده ی 19 ه وه خه باتیکی خویناوی و به رده وام له هه
م‌و به شه کانی کوردستان له ئارادا بوه;هه رچه ند له م راستیه شدا کوردان
هیندیک ده ستکه وتی به رچاویان هه بوه که به رچاوترینیان ده سه لاتی هه ریمی
باشووری کوردستانه به لام له راستیدا ئه و ده ستکه وتانه,له ئاست تیکوشانی به
رده وام و تیچووی ئه وخه باته دا که م ونادیارن
سامڕەند
(باسی ئەی رەقیب)
مامۆستا حسن زادە بۆ ’ ئەی ڕەقیب’ فەرمووی كەس بۆی نیە بیگۆڕێ تەنانەت حكوومەتی ھەرێمیش. ئەگەر مەنزوور لە گۆڕین ئاڵ وگۆڕ لە سروودەكە دابێ، پێشوەعدە دوو كەس ئەو سروودەیان گۆڕیوە: یەكیان حیزبی دێموكڕات و ئەوی دیكە حكوومەتی ھەرێم. مامۆستا كە فەرمووی كەس بۆی نیە بیگۆڕێ ھەدەفی لابردنی سروودەكە بوو: " ... حەتتا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان حەقی نیە سروودێكی دیكەی لە جێگەی دابنێ، بەڵام حكوومەتی ھەرێم حەقی خۆیەتی سروودێكی میللی بۆ ھەرێمی كوردستان دابنێ، بێ ئەوەی ئەی ڕەقیب ی قاچاغ بكا، لە جێگەی وی دابنێ [1] ". پێشتر لە مەقاماتی ھەرێمم بیستبوو كە ھەر كەس قسە لەو سروودە بكا دەكەوێتە بەر تەعقیبی قانوونی.
ئەیوب نوری
هەر كاتێك دەربارەی كورد وتارێك دەنووسم یان لەگەڵ سیاسەتمەدارێك، مامۆستایەكی زانكۆ، رۆژنامەنووسێك یان هاووڵاتیەكی ئاسایی بیانی گفتوگۆیەك دەكەم، دەستبەجێ لێمدەپرسن "بۆ سەربەخۆیی راناگەیێنن؟" زۆرجار ئەم كەسانە مێژووی كورد یان ئەو تراجیدیانە نازانن كە پێیدا تێپەڕیوین. بەڵام بە بیستنی كەمێك لە نەهامەتیەكانمان پێیانوایە كورد شایەنی ئەوەیە دەوڵەتی خۆی هەبێ و تێناگەن چۆن تائێستا كورد دەوڵەتی نییە. لەم جۆرە حاڵەتانەدا خۆشم بیر لەوە دەكەمەوە بۆچی دەوڵەتمان نییە. ئایا لەبەرئەوەیە كە شایەنی دەوڵەت نین؟ ئایا لەبەرئەوەیە ناتوانین خۆمانبەڕێوە ببەین؟ ئایا لەبەرئەوەیە كە سەركردەیەكمان