رێبوار مه‌عروف زاده
گومان، ره‌خنه و داهێنان
"نه‌وه‌ی نوێ هه‌میشه له بێ شه‌رمییه‌وه ده‌ست پێده‌کات، له شتێکه‌وه ده‌ست پێده‌کات ناوی ده‌نێم ئیراده‌ی شه‌رمنه‌کردن."به‌ختیار عه‌لی نه‌وه‌ی نوێ له گومان، ره‌خنه و داهێنان پێکدێ و هاوپێوه‌ندی گومان، ره‌خنه و داهێنانیش ده‌بێته گه‌ڕانێک هه‌تا ئه‌وسه‌ری ئه‌وسه‌ر. گه‌ڕان به شوێن بوون یان نه‌بوونی نه‌وه‌ی نوێ، تێفکرین له چۆنییه‌تی و هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی، ته‌نانه‌ت ئاماده‌بوونی خۆدی چه‌مکی نه‌وه‌ی نوێ له لێکدانه‌وه‌ی کێشه‌کاندا، یارمه‌تیده‌ری دروستکردنی فه‌زا و به‌ستێنێکی تیۆری و فێکرییه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ قسه‌کردن، نووسین و کرده‌وه‌گه‌لێکی لێبراوانه و راشکاوانه،
مریەم فەتحی
گۆڤاری ژنانی ئازەرمیهر
مانگرتنی یه‌که‌م گرووپی مانگران له باکووری کوردستان له 60 رۆژ تێپه‌ڕی وچه‌ندین گوروپی تریش له‌ڕۆژه‌کانی یه‌ک و 15ی مارس و ئابریلهوه په‌یوه‌ست به مانگران بوون، هاوکات مانگرتنی 15 کورد له ستراسبورگی ئوروپا 45 ڕۆژی تێپه‌راندو چووه نیو قۆناخێکی مه‌ترسیداره‌وه ، ئه‌مه‌ش شارستانیه‌تی ئوروپای له گه‌ل پرسیارێکی گرنگ به‌ره‌وڕوو کردوه، به‌تایبه‌ت که کۆنسه‌ی ئوروپا هه‌تا 14 ی ئابریل بیده‌نگی نواند و له 14 ئابریلدا مانگرتنی کورده‌کانی به کارێکی نه‌رێنی زانی و وتی که ئه‌و مانگرتنه کاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌کاته سه‌ر کاره‌کانی شۆرای ئوروپا و هاوکات داوای له مانگرتوان کرد که کۆتایی به چالاکیه‌که‌یان بهێنن، لێره‌دا پرسیارێک دێته گۆڕێ ، بۆ مانگرتن؟
سۆران خدری
پێشەکی
بوون یا نەبوون لە ناو کۆمەڵگادا بووە بە مەزەی باس و گفتووگۆی هەندێ پارتی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان: وەکوو دیارە لە هەموو چاو پێکەوتن و ووتوێژێکدا ئاماژە بە دوو خاڵ دەکەن، ئێمە شۆرشی مەدەنی دەکەین وە لە ناو کۆمەڵگای خۆماندا بوونمان هەیە، خاڵی دووەم ئاماژە کردنە بە شۆرشی چەکداری: وەکوو دیارە سەرانی ئەو پارتانە لە پاڵ خاڵی یەکەم، باس لە شۆرشی چەکداری دەکەن، وە دەڵێن شۆرشی چەکداری لە ئێمەوە دەستی پێکردوە، وە لەهەمان کاتدا دەڵین هەردەم کە بە پێویستمان زانی دەستی پێ دەکەینەوە دووبارە: یا ئەوەی کە هەوڵ دەدەن ئەوەی کە ئەوان ناکەین وەکوو شتێکی ناشیرین بە کۆمەڵگا پێشانی بدەن، دەڵین کە شۆرش تەنها شۆرشی چەکداری نی یە،
سامڕەند
لەو بابەتە دا مەبنای ئیستیدلالەكەم ئەو تاریخە ڕەسمییەیە كە ھەم كورد و ھەم فارس و ھەم دنیا قبووڵیان كردووە.
1 ـ وجوودی حكوومەتی ماد
2 ـ دەستپێكردنی ئەو حكوومەتە نزیك بە 250 ساڵێك پێش لە حكوومەتی پارس
3 ـ ڕووخانی حكوومەتی ئاستیاك (ئەژدەھاك) كە ئاخرین پادشای مادەكانە بە دەستی كورش كە بناغەدانەری حكوومەتی 2500 ساڵەی شاھنشاھیی پارسە
ئەو سێ مەبنایەی سەرەوە تاریخێكن كە بە عام بەشەرییەت قبووڵیانە و لە لاپەڕەی تاریخی دنیا دا سەبت كراون. كوردان لە سروودی ئەی ڕەقیب دا دەڵێن: ئێمە ڕۆڵەی مێدیا و كەیخوسرەوین. مێدیا بە حكوومەتی ماد دەڵێن
خالید ره‌حیمی
واقعی جیهانبینی و تێڕوانینه گشتی و ره‌هه‌نده به‌ربڵاوه‌کانی هه‌نوکه‌یی له‌گه‌ل ده‌رخستنی دیارده به‌ربڵاو و ئاڵۆزه‌کان له سیستمه حوکمڕانی و ده‌سه‌لاته تاکڕه‌وییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه که له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه و ئاشنا بوون و تیکه‌ڵ کردنی کولتووره جیاوازه‌کان و بچووک بوونه‌وه‌ی جیهان و له هه‌مان کاتدا به جیهانی بوونی دیارده به‌رچاوه‌کان، ئه‌و واقعییه‌ته به‌ر چاو ده‌که‌وێ که کاریگه‌ری مرۆڤه‌کان چه‌نده زه‌ق و به‌رچاوه له گۆڕانکارییه جیهانی ،
هیوا ئه‌حمه‌دی
ئه‌و پێوانانه‌ی که ئه‌مڕۆ به پێی عاده‌ت و له ڕوانگه‌ی باوه‌وه، کۆمه‌ڵگا مرۆییه‌کان به کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوو پێناسه ده‌که‌ن و به‌ختیاری به کۆمه‌ڵ و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌به‌خشن، چه‌ند ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ک مودێڕنیته، پاشمودێڕنیسم، و چی و چه‌ندی دیکه‌ی له‌و بابه‌ته‌ن که ئێستا رووی ره‌خنه ده‌لای یه‌کێک له‌وانه که مودێرنیته‌یه ده‌که‌ین و که‌مایه‌سی و ناڕوونی ئه‌و دیارده‌یه( به پێی توانا) ده‌ستنیشان ده‌که‌ین. چوونکه هه‌ستیاری ئه‌و بابه‌ته زیاتر له دونیای ڕۆژهه‌ڵات و، له‌وێش له نێو که‌سایه‌تی و لایه‌نه کوردییه‌کاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و وه‌ک شاری خه‌ون و خه‌یاڵ ده‌نوێنێ. به جۆرێک ره‌خنه گرتن و دژ وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته مه‌له کردن به پێچه‌وانه‌ی ئاو ده‌زاندرێ و تا ڕاده‌یه‌کیش به‌رچه‌سپی ئه‌و هێزانه‌ی له به‌رۆکی ده‌درێ که رووی لوتف و به‌زه‌یی ده‌سته‌ڵاته زلهێزه‌کانی رۆژئاوایان لێ وه‌رگێڕدراوه و به ناو و ناتۆره‌ی باوی ئه‌وڕۆیی پێناسه کراون.
عەبدولڕەحمان سدیق
لەسەر لایەنە عێراقییەكان پێویستە كە گرفتە كۆنەكەی عێراق ئێستا دووبارە نەكەنەوە، ئەو گرفتەش رازی نەبوونیانە بەیەكتر و قبوڵنەكردنی یەكترە، كە ئێستاش هەر ئەو یەكتر قبوڵ نەكردنەیە وادەكات، كەسی دیكەی لاواز و نامۆیان بەسەردا فەرز ببێت.
گرفتە كۆنەكان لە "عێراقی نوێ"دا، بەشێكی زۆری بۆ دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراق دەگەڕێتەوە.
هەر لەكاتی دامەزراندنی ئەنجوومەنی حوكم لە عێراقدا لەساڵی 2003، كاتێك ژمارەی كورسییەكان 25 بوو، شیعەكان مەرجیان ئەوەبوو، كە ژمارەی كەسایەتییە شیعەكان 13 كەسبێ لەكۆی 25 كەسایەتییەكەی ئەنجوومەنی حوكمدا، وەك ئاماژەیەك بۆ نیشاندانی زۆرینەیی شیعە لە عێراقدا.
ره‌زا شوان / نه‌رویج
رۆژی شه‌ممه (7 / 4 / 2012) له شاری سلێمانی له باشووری کوردستاندا.. به‌شی مێژوو له زانکۆی سلێمانیدا. سیمینارێكیان به ناونیشانی ( که‌رکوک کوردستانه ) سازکرد. سه‌ره‌تا به مارشی نه‌ته‌وه‌ییمان ( ئه‌ی ره‌قیب ) سیمیناره‌که ده‌ستی پێ کرد. شانۆگه‌رییه‌ک و هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌ک و چه‌ند چالاکییه‌ک پێشکه‌شکران.
سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی کوردستان دکتۆر ( ئه‌رسه‌لان بایز) وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد.. جه‌ختی له‌سه‌ر کوردستانیه‌تی که‌رکوک کرده‌وه.. وتی ئه‌مڕۆ چل ملیۆن کورد ده‌ڵێ که‌رکوک کوردستانه.. هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر کوردستانیه‌تی که‌رکوک ناکه‌ین ئه‌وه‌شی وت ئه‌گه‌ر حیزبه کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر هه‌ندێ مهسلهدا هاوڕا نین.. به‌ڵام هه‌موو لایه‌کمان لهسهرکوردستانیهتی که‌رکوک و له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی مادده‌ی( 140) به گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی ترمان بۆ سه‌ر کوردستان هاوهه‌ڵوێست و هاوڕاین.. دکتۆر ئه‌رسه‌لان بایز داواشی له لایه‌نه ڕۆشنبیری و هونه‌رییه‌کان کرد.. که
ره‌زا شوان ـ نه‌رویج
له ئه‌مڕۆدا، له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه به‌رینه‌دا. ته‌له‌فزیۆن بۆته ده‌زگایه‌کی سه‌ره‌کیی هه‌موو ماڵان.. که تێکڕای ئه‌ندامانی خێزانه‌کان ئالووده‌ی بوونه و، به ده‌نگ و ره‌نگ و جووڵه ، سه‌رنجی گه‌وره‌کان و منداڵانی بۆ لای خۆی راکێشاوه. زۆربه‌ی داناکان ته‌له‌فزیۆن به شاکارترین داهێنانی مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌زانن و، به هۆیه‌کی زۆر گرنگی فێرکردن و وه‌رگرتنی زانست و زانیاری هه‌مه‌ره‌نگه و فراوانکردنی ئاسۆی روشنبیری گشتی و، دانه‌بڕان له شارستانی و له پێشکه‌وتن داده‌نێن.. ئه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه که ته‌له‌فزیۆن له ماڵان‌دا نه‌بێ یا دووربخرێته‌وه.. له ماڵانی پاره‌دار و هه‌بوودا، سێ تا پێنج ده‌زگای ته‌له‌فزیۆن هه‌یه.. له هۆڵی میوان ، له ژووره‌کانی نووستندا، له چێشتخانه‌دا ، له ژووری کتێبخانه و خوێندنه‌وه‌دا.
لە ئەنقەرەی پایتەخت و ناوەندی سیاسەتی توركیا، لە ژوورێكی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا دانیشتووم، ئەوەی لەبەرامبەریشم دانیشتووە، لەلای رای گشتی توركیا بە "كڕی بنبڕ" ناودەنرێت. زۆر بە وردی گوێ بۆ پرسیارەكانمان شل دەكات و وەڵام دەداتەوە. ئەو كەسە كەمال كلیچدار ئۆغڵو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری CHP یە. سەرەڕای هەبوونی ژمارەیەكی زۆر سیاسەتمەداری بە ئەزموون لەنێو ئەو پارتەدا، بەڵام كلیچدار ئۆغلۆی دێرسمی توانی لە كۆنگرەی 26ی مانگی رابردوودا جارێكی دیكە كورسی سەرۆكی گشتی CHP وەربگرێتەوە.
جۆنا هانا
له گۆشه‌كه‌ی رابردوومدا باسم له ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ستراتیژییه كرد، كه ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كورد قووڵتر بكاته‌وه. له‌كاتێكدا ستراتیژییه‌كی له‌وجۆره ره‌نگه كاتی بووێت، به‌ڵام ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ده‌ست پێبكه‌یت، به‌وه‌ی ده‌ست له‌و سیاسه‌تانه هه‌ڵبگرین كه له رابردوودا بووه‌ته هۆی زهرهرگهیاند به‌و په‌یوه‌ندییه. له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته ئیداره‌ی ئۆباما جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ بكه‌نه‌وه:
چیدیكه وه‌كو تیرۆرست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد مه‌كه‌ن: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، به‌پێی یاسای په‌نابه‌ران، ئه‌ندامانی دوو پارتی سه‌ره‌كی كوردستان كه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن، وه‌كو
ئامادە کردن و وەرگێڕان: چیا کوردستانی
حیزبی سیاسی بەرهەمی پێشکەوتنی گەشەکردنی کلتووری دێموکراتیانە لە کۆمەڵگادا و کلتووری حیزبیش وەک بەشێک لە سەرمایە و دەستکەوتەکانی هەر وڵاتێک ئەژمار دەکرێت. هەڵبژاردنی پارلمانی نۆهەم لە ئێران‌دا لە کاتێک دا بەرێوە دەچێت کە زۆربەی رێکخرا و حیزبەکان “بە تێکدەرو پێشێلکەری یەکیەتی نەتەوەیی” ناسێندراون.
ئەسڵی ٢٦ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی دەڵێ: “حیزبەکان، کۆمەڵەکان، رێکخراو و دامەزراوە سیاسی‌و سینفی یەکان یان کەمایەتیە ئایینیەکان ناسراو و ئازادن.بەو مەرجەی کە لەگەڵ بنەماکانی سەربەخۆیی، ئازادی، یەکیەتی نەتەوە، رێوشوێنە ئیسلامیەکان بێنەوە و بنەمای کۆماری ئیسلامی لە ژێر پێ نەنێن. ناتوانرێ رێگری لە بەشداری کردنی هیچ کەس بگیرێ تێیایاندا یان بەزۆر بەشداری پێ بکردرێ تێیاندا.
سمکۆ یزدانپەنا
پرسی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌و پرسه‌ی که ئێمه 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به راشکاوی باسمان کرد و کارمان بۆ کرد
ئه‌گه‌رچی پرسی سه‌ربه‌خۆیی و دیاری کردنی جوگرافیای سیاسی له پاش سه‌ده‌کانی ناوڕاست و لاواز بوون و بهرهبهر داڕمانی ئێمپراتوریهکان بوه جێگای سه‌رنج و بایه‌خی نه‌ته‌وه تێگه‌شتوو و پێگه‌یشتووه‌کانه، به‌ڵام له سه‌ده‌ی 17 زایینی به ته‌واوه‌تی سه‌روه‌ری جه‌گرافیای سیاسی یا خود سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت چه‌سپا، که‌چی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌رچه‌ند ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که بۆ بوون به ده‌وڵه‌ت واته خاک و مێژوو و فه‌رهه‌نگ و زمان له‌به‌ر ده‌ستدا بوون، به‌ڵام گۆڕانکاریه‌کان به پێچه‌وانه‌وه رووی له کوردستان کرد.
سامڕەند
(بەشی یەكەم)
مامۆستا حسن زادە لە وتووێژ لە گەڵ بەرنامەی تایبەت بۆ 10 ی خاكەلێوە، لە جوابی موجری بەرنامە دا كە باسی مەلای خەتێ ی كرد فەرمووی: " ... مەلای خەتێ دەبێ دیفاعی لێ بكرێ". ئەوە ئەووەڵ كەڕەتە من دەبیستم سەبارەت بە مەلای خەتێ كەسێك پێچەوانەی عادەتی باو، نەزەرێك بدا. لە موحیتی ڕۆشنفكریی ئێمە دا، ئەگەر بۆچوونێك جێی گرت دەبێتە دوگم و مەگەر بە پیاوی زانا و بوێر، دەنا چی لە گەڵ ناكرێ.
رێبوار مه‌عروفزاده
مێژووی مرۆڤایه‌تی مڵمڵانێ و ناته‌باییه‌کی بازنه‌ییه له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ، که له ئاستی ورد و تاکه‌وه له نێوان ئه‌ندێشه و کرده‌وه‌ی مرۆڤه‌کانه‌وه به‌ره‌و ئاستی فره و کۆمه‌ڵگه‌کانه‌وه هه‌ڵده‌کشێ و له نێوان ئایین، ئایدیۆڵۆژی و نه‌ته‌وه‌کان له سه‌ر خاک، ده‌ریا و سامان و ده‌سه‌ڵات به‌رجه‌سته و سه‌ر له نوێ رووبه‌ڕوی مرۆڤ ده‌بێته‌وه. له کات و شوێنی جیاجیادا له سه‌ر بابه‌تێک ڵێدوان، نووسین و کرداری جیاواز هاتۆته ئاراوه و دواجار "هه‌قیقه‌ت"ی جیاوازیش به‌رهه‌م هاتوه. هه‌قیقه‌تی مێژوو بریتییه له رووبه‌ڕوبوونه‌وه و به نێویهکداچوونێکی به‌رده‌وامی نێوان خوا و مروڤ، ئاسمان و زه‌وی، خاک و ده‌ریا، ئایین و زانست، ئه‌خڵاق و سیاسه‌ت، داگیرکه‌ر و رزگاریخواز، ده‌سه‌ڵاتخواز و ئازادیخواز، مرۆڤکۆژ و مرۆڤدوسته‌کان. له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورددا به شوێن هه‌قیقه‌تی قازی محه‌ممه‌د ده‌که‌وین،