رۆژی شه‌مبه رێکهۆتی 13/07/2013، شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز کاک مسته‌فا مهۆلودی جێگری سکرتێری گشتی حیزب و به‌یاوه‌ری به‌رێزان کاک حه‌سه‌ن قادرزاده ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و کاک ئیبراهیم زێوه‌یی کادری رێبه‌ری و نوێنه‌ری حیزب له هه‌ۆلێر، له بنکه‌ی ناوه‌ندی حیزب له شاری کۆێیه، پێشوازێکی گه‌رمیان له‌شاندی بزووتنه‌وه‌ی کۆماریخوازان به‌سه‌رپه‌رشتی دکتور مسته‌فا شه‌مامی کرد.
له‌م دیداره‌دا که به‌مه‌به‌ستی ناساندنی پرۆژه‌ی ئاشته‌وانی بزووتنه‌وه، و له‌راستای سیاسه‌تی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ل گشت لایه‌نه‌کانی کوردستانی‌دا ئه‌نجامدرا، سه‌ره‌تا دوولایه‌ن سه‌باره‌ت به‌چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌بارودۆخی جیهانی، ناۆچه‌یی و کوردستانی بیرورایان گۆریه‌وه.
له‌میانه‌ی باسه‌کاندا باسی هه‌لبژاردن و سیاسه‌تی باێکۆت و بانگه‌وازی بزووتنه‌وه‌ی کۆماریخوازان بۆ مشارکه‌تی فه‌عالی خه‌لک و ئاکامه‌کانی هه‌لبژاردن کرا، کهدوولایهن بهتێبینیهوه له‌سه‌ر ئاستی به‌شداری و پێویستی وه‌رگرتنی په‌یامی خه‌لک و ره‌نگدانه‌وی ئه‌م په‌یامه له‌دارشتنی ئاجێندهی سیاسی داهاتووی لایه‌نه‌کانی کوردستانی‌دا، کۆک و هاۆرا بوون.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسەکاندا، دوکتور مستەفا شەمامی رێخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه، سەبارەت بە ئیستراتێژی بزووتنەوە و شێواز و مێتۆدی خەبات بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجی ئیستراتێژیکی کۆماریخوازان و، هەروەها مکانیزمەکانی گوونجاۆ بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوانی بزووتنەوە و ههۆلدان بۆ دهخیلکردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌رێز کاک مه‌سعود بارزانی، له پرۆسێسی ئاشته‌وانی کێشه‌ی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان، روو لە شاندی حیزب دێمۆکرات روونکردنەوەی پێویستی ئاراستەکرد، کە لەم پەیوەندیەدا هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ، بەتێبینیەوە ئیستراتێژی و پەیامی ئاشتەوانی و مێتۆدی خەبات و مکانیزمەکانی پێرەۆکراۆ لەلایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستانی، زۆر گوونجاۆ و ئیجابی و سەردەمیانە ، وە پرۆژەی ئاشتەوانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی، له‌مه‌ر به ئاشتیکردنی پرسی کورد له رێگای دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشته‌وانی له رۆژهه‌لاتی کوردستاندا، شایانی پشتگیری و هاریکاری گشت ره‌هه‌ندی نرخاند.
شایانی باسە له‌کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا، دوولایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و قایمکردنی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد، و سه‌رئه‌نجام شاندی بزووتنه‌وه بۆ سه‌ردان و دیداری دۆستانه له‌گه‌ل که‌سایه‌تی سیاسی ناسراویی کورد به‌رێز ماموه‌ستا عه‌بدوللا حه‌سه‌ن زاده، رێنوێنی و زۆر به‌رێزه‌وه به‌رێ کرا.
تێبینی: بزووتنه‌وه‌ی کۆماریخوازانی رۆژهه‌لاتی کوردستان، به پێ تهعههوداتێکی ئه‌خلاقی که به‌رامبه‌ر به سێ ئه‌سلی:1/ شه‌فافیه‌ت و شه‌فافسازی سیاسی، 2/ سه‌راحه‌تی ووتاری و گووتاری و مێدیاتیکی، 3/ سه‌داقه‌تی ئاکاری و کرداری له حهۆزهی سیاسه‌ت و دیپلۆماسی نێوانحیزبی دا هه‌یه‌تی، روو له لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد تهۆسیه ده‌کات، که ئیستا که به عه‌سری مێدیا و بگره دێمۆکراسی مێدیاتیکی، له‌پێناۆ گه‌یاندنی زانیاری په‌یوه‌ندیدار به‌چاره‌نووسی خه‌لک و ههۆلدان بۆ چه‌سپاندنی ئه‌سلی مشارهکهتی گشتی ناسراوه، پێویسته ههۆلبدهن له‌چوارچێوه سیاسه‌تی نوێخوازی و نوێگه‌رایی و بگره به‌جه‌ماوه‌ریکردنی خه‌باتیاندا، به رهچاۆگرتنی سێ ئه‌سلی: شه‌فافیه‌تی سیاسی ، سه‌راحه‌تی ووتاری و مێدیایی، و سه‌داقه‌ت له ئاکار و کرداری سیاسی و دیپلۆماتیکی دا، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌چاره‌نووسی خه‌لکه‌وه هه‌یه، ره‌سانه‌یی بکردرێت، تاکوو به‌م هۆیه‌وه زه‌مینه‌ی گوونجاۆ بۆ گه‌یاندنی زانیاری و ره‌خساندنی که‌ش و هه‌وای پێویست بۆ مشارکه‌ت و مشورخۆری خه‌لک له‌ئاست چاره‌نووسیان فه‌راهم بکرێت، و به‌م چه‌شنه حیزبه‌کان و لایه‌نه‌کانی گۆره‌پانی خه‌باتیش، عه‌مه‌له‌ن دووره‌په‌رێزی بکه‌ن له سیاسه‌تی ئینحساری زانیاری و بایکۆتی ره‌سانه‌یی هه‌واله‌کان و راگیرکردنی بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ندیدار به چاره‌نووسی خه‌لک له پشتی ده‌رگا داخراوه‌کان.
هه‌ر بۆیه‌شه له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا، پێویسته وه ده‌بێ به هه‌ۆلی گشت لایه‌کمان و به سوودوه‌رگرتن له گشت ئهبزارگهل و مکانیزمه‌کانی به‌رده‌ستمان، ئه‌سلی: " ئه‌وه‌ی به چاره‌نووسی خه‌لکه‌وه په‌ێوه‌ندی هه‌یه، ده‌بی و ده‌بی، وه دبێ، به ئاگاداری و به‌شداری و مشارکه‌تی فه‌عالی خه‌لکه‌وه، تاووتوێ بکرێت". تاکوو به‌م شیوه‌یه بتوانرێت به‌ئاگاداری و سوودمه‌ندبوون له زه‌رفیه‌ت و تواناییه‌کان و ده‌خیل کردنی راستهۆخۆی خه‌لک له پرۆسێسی سیاسی دا، له‌سه‌ر چارنووسیان بریاری قه‌تعی بدرێت.
21/07/2013
نوام چۆمسکی
کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال: رۆژى شەمبە ١٣/٧/٢٠١٣ به‌رێز دوکتور مستەفا شەمامی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، به یاوه‌رى شاندێکی نوێنەرایەتی بزووتنەوە لە هەۆلێر، پێشوازى گەرمی له بەرێز دوکتور حسام حەیدەری، کەساییەتی سیاسی و دیپلۆماتکاری ناسراویی کورد و شاندی یاوەری کرد.
لەسەرەتای باس و ئاخفتنەکاندا، رێکخەری گشتی بزووتنەوە دوابەداوی ناساندنی پرۆژەی ئاشتەوانی و چالاکیەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لەمەر رەخساندنی زەمینەی پێویست و گوونجاۆ بۆ دەستپێکی پرۆسەی دیالۆگ و دانووستاندنی لایەنەکانی دەخیل لە کیشەی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان دا، باسێکی چری دووقۆلیان سەبارەت بە گۆران و گۆرانکارییەکانی هەنووکەیی جیهانی، ناۆچەیی و کوردستانی، و هەروەها پێویستی تەئسیرپەزیری و خۆتەیاری گشت لایەک لە دەرئەنجامی ئەم گۆرانکارییانە هێنایە بەرباس.
لە درێژەیباس و ئاخفتنەکاندا، باس لە شێوازی خەباتی مەدەنی و دوور لە گرژی و رادیکالی و هەۆلدان بۆ حەللی کێشەی کورد لە رێگای دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشتەوانی کرا، کە هەر دوو لایەن لەسەر ئەم شێوازە لە خەبات هاۆرا بوون، و دوکتور حسام حەێدەری لەگەل بە ئیجابی نرخاندنی پرۆژەی ئاشتەوانی بزووتنەوە، کار و چالاکی بزووتنەوەی بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوانی، وەک ئەرک و تێکۆشانێکی گرینگ و شایانی پشتگیری و هاریکاری گشت لایەنی نرخاند، و لەم پەیوەندییەدا لەگەل راگەیاندنی ئامادەگی بۆ ئاراستەکردنی هاۆکاری فیکری، سیاسی، معنەویی و مشاورەیی پێویست بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوانی بزووتنەوە، راشیگەیاند کە هەۆلی پێویست دەدات بۆ بەجەماوەریکردنی پەیامی ئاشتەوانی بزووتنەوە لە ناۆ کۆمەلگای سیاسی و لایەنەکانی مشورخۆر لەمەر حەللی ئاشتیانەی کێشەی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان .
١٥/٠٧/٢٠١٣
کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال: بە پێ هەوالی مێدیا/ هەۆلیر، پێشنیوەڕۆی رۆژی 11 _ 7 _ 2013، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی كۆماریخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد‌و، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان و دوا پێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە شاندێكی بزووتنەوەی كۆماریخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان ( د. مستەفا شەمامی رێكخەری گشتیی بزووتنەوە و ئیبراهیم بایەزیدی رێكخەری پەیوەندییەكان و هیوا مەولانایی رێكخەری راگەیاندنی بزووتنەوە), لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان و دوا پێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كرا‌و, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بۆ پێشوازیكردن لەو گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا بۆ رێكخستنەوەی ناوماڵی گەورەی كوردستان و دروستبوونی یەكدەنگی و یەكڕیزی نەتەوەیی لەسەر ئاستی كوردستانی مەزن بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی كوردستانییان بەبەشداری تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەموو بەشەكانی كوردستان وەك ئەڕكێكی نەتەوەیی و نیشتمانی ئەم قۆناخەی خەباتی گەلی كوردستان باسكرد, هەر لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە رۆژهەڵاتی كوردستان وپرسە نەتەوەییەكان, سكرتێری گشتیی YNDK لەلای خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانەیان دەربڕی و هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی بۆ بزووتنەوەكەیان و رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیاند و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن و گوتی پێویستە ئێمەی كورد هەموومان هاوكارو پشتیوانی یەكتر بین.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
شایانی باسە هەر یەك لە هەڤاڵان ( د. عەبدوڵڵا عەدۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكان و شاكر هاشم بەرپرسی هەرێمی هەولێرو فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكان YNDK ) ئامادەی دیدارەكە بوون.
سەرچاوە: میدیا _ هەولێر
١٢/٠٧/٢٠١٣
کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال: رۆژى سێ شه‌ممه ٢/٧/٢٠١٣ به‌رێز دوکتور مستەفا شەمامی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، به یاوه‌رى شاندێکی نوێنەرایەتی بزووتنەوە لە هەۆلێر، پێشوازى گەرمی له بەرێز دوکتور سەعید شەمس، ماموەستای زانکۆ و کارناسی بوواری سیاسی/ کۆمەلایەتی کرد.
لەسەرەتای باس و ئاخفتنەکاندا، رێکخەری گشتی بزووتنەوە دوابەداوی ناساندنی پرۆژەی ئاشتەوانی و چالاکیەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لەمەر رەخساندنی زەمینەی پێویست و گوونجاۆ بۆ دەستپێکی پرۆسەی دیالۆگ و دانووستاندنی لایەنەکانی دەخیل لە کیشەی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان دا، باسێکی چری دووقۆلیان سەبارەت بە گۆران و گۆرانکارییەکانی هەنووکەیی جیهانی، ناۆچەیی و کوردستانی، و هەروەها پێویستی تەئسیرپەزیری و خۆتەیاری گشت لایەک لە دەرئەنجامی ئەم گۆرانکارییانە هێنایە بەرباس.
لەدرێژەی باس وئاخفتنی دوولایەندا، باسێک سەبارەت بە هەلبژاردنەکانی ئێران و کوردستان و دروستی سیاسەتی بانگەوازی بزووتنەوەی کۆماریخوازان بۆ مشارکەت و بەشداری فەعالی خەلک، و هەروەها ئاکامەکانی بایکوت کردن و نەکردنی کرا.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا باس لە شێوازی خەباتی مەدەنی و دوور لە گرژی و رادیکالی و هەۆلدان بۆ حەللی کێشەی کورد لە رێگای دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشتەوانی کرا، کە هەر دوو لایەن لەسەر ئەم شێوازە لە خەبات هاۆرا بوون، و دوکتور سەعید شەمس لەگەل بە ئیجابی نرخاندنی پرۆژەی ئاشتەوانی بزووتنەوە، کار و چالاکی بزووتنەوەی بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوانی، وەک ئەرک و تێکۆشانێکی گرینگ و شایانی پشتگیری و هاریکاری گشت لایەنی نرخاند، و لەم پەیوەندییەدا ئامادەگی خۆی بۆ ئاراستەکردنی هاۆکاری فیکری، سیاسی، معنەویی و مشاورەیی پێویست بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوانی بزووتنەوە راگەیاند.
6/07/2013
لە درێژەی زنجیرە دیدار و سەردانەکانی چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بۆ نوێنەرایەتی حیزب و لایەنە سیاسی و کۆمەلایەتی و ئاینییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان، رۆژی دووشەمبە رێکەۆتی 17/06/2013، چالاکوانی هێژا کاک ئیبراهیم بایەزیدی نوێنەری بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لە هەۆلێر،سەردانی نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کورستانی ئێران لە شاری هەۆلێری کرد.
لەم دیدارەدا کە بە مەبەستی ناساندنی پرۆژەی ئاشتەوانی بزووتنەوە و، هەروەها لە راستای سیاسەتی بزووتنەوە لەمەر دامەزراندنی پەیوەندی دۆستانە دەگەل گشت لایەنەکانی کوردستانی دا ئەنجامدرا، نوێنەری بزووتنەوەی کۆماریخوازان زۆر بەگەرمی لەلایەن بەرێزان کاک مەحمەد سالح قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوینەری حدکا لە هەۆلێر و کادرێکی نوێنەرایەتی، پێشوازیان لێ‌کرا.
لەسەرەتای باس و ئاخفتنەکاندا، نوێنەری بزووتنەوە لە هەۆلێر دوابەداوی ناساندنی پرۆژەی ئاشتەوانی و چالاکیەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لەمەر رەخساندنی زەمینەی پێویست و گوونجاۆ بۆ دەستپێکی پرۆسەی دیالۆگ و دانووستاندنی لایەنەکانی دەخیل لە کیشەی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان دا، باسێکی چری دووقۆلیان سەبارەت بە رەۆتی گۆران و گۆرانکارییەکانی هەنووکەیی جیهانی، ناۆچەیی و کوردستانی، و هەروەها پێویستی تەئسیرپەزیری و خۆتەیاری گشت لایەک لە دەرئەنجامی ئەم گۆرانکارییانە هێنایە بەرباس.
تەوەرێکی دیکە باسەکە پەێوەندیداربوو بە زەرورەت و پێویستی لێکنێزیک بوونەوەی گشت حیزب و لایەنەکان و چرکردنەوەی هاۆکاری گشت لایەنی، لەمەر رەخساندنی کەش و هەوای گوونجاۆ بۆ ساغکردنەوەی یەکریزی و یەکدەنگی و چەسپاندنی ئەسلی ئیستراتێژیکی یەکدەنگیسازی لە پێناۆ دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی بۆ خەلکی رۆژهەلاتی کوردستان، کە دوولایەن بە تێبینییەوە هاۆرابوون.
لەدرێژەی باس وئاخفتنی دوولایەندا، باسێک سەبارەت بە هەلبژاردنەکانی ئێران و کوردستان و بانگەوازی بزووتنەوەی کۆماریخوازان بۆ مشارکەت و بەشداری فەعالی خەلک و ئاکامەکانی بایکوت کردن و نەکردنی کرا، لە کۆتایی دانیشتنەکەدا باس لە شێوازی خەباتی مەدەنی و دوور لە گرژی و رادیکالی و هەۆلدان بۆ حەللی کێشەی کورد لە رێگای دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشتەوانی کرا، کە هەر دوو لایەن لەسەر ئەم شێوازە لە خەبات هاۆرا بوون، و نوێنەری حدکا لەگەل بە ئیجابی نرخاندنی پرۆژەی ئاشتەوانی بزووتنەوە، کار و چالاکی بزووتنەوەی بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوانی، وەک ئەرک و تێکۆشانێکی گرینگ و شایانی پشتگیری و هاریکاری گشت لایەنی نرخاند.
شایانی باسە دیدارەکە زیاتر لە سەعاتێکی خایاند و دوولایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و قایمکردنی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد.
22/06/2013
کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال: بە پێ هەوالی خه‌باتمێدیا: رۆژى پێنج شه‌ممه ١٦ى جۆزه‌ردانى ١٣٩٢ به‌رێز كاك بابه‌شێخى حوسه‌ینى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران به یاوه‌رى هه‌یئه‌تێكى سه‌ركردایه‌تى پێشوازى له شاندێكى بزووتنه‌وه‌ى كۆماریخوازانى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى به‌رێز كاك مسته‌فا شه‌مامى وته‌بێژى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كرد.
له‌و دیداره دا كۆمه‌لێك باس و ته‌وه‌رى گرینگى رۆژ ئاڵوگۆرى بیروراى له‌سه‌ر كرا و له‌ناو باسهكانیشدا به تایبه‌تى تیشك خرایه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى خولى یازده‌یه‌مى سه‌رۆك كۆمارى له وه‌لاتى ئێران.
به‌رێز كاك بابه‌شێخ حوسێنى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌ڵوێست و سیاسه‌تى سازمانى خه‌بات ى بۆ هه‌یئه‌تى میوان روونكرده‌وه و ووتى: هه‌ڵبژاردن له وه‌لاتى ئێران به پێى كه‌مترین پێوه‌ر و ئیستاندارده جیهانیه‌كان به‌رێوه ناچێ و نه‌ته‌نیا هیچ دهرووێك بۆ به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنێكى دروست بوونى نییه به‌ڵكو فیل و چهواشهكاریشى تێدا به‌رێوه ده‌چێ و له‌و پێوه‌ندییه‌دا رۆژ به رۆژ بازنه‌ى هێز له لایه‌ن وه‌لى فه‌قیهه‌وه ته‌سكتر ده‌بێته‌وه و ئاستى فریوكارییهكانیش به‌رزتر ده‌بێته‌وه. هه‌ر بۆیه هه‌ڵبژاردن له نیزامى ئاخوندى ته‌نیا شانۆگه‌رییه‌كه كه بۆ پیشاندانى رێژى جه‌ماوه‌ریی بوون و به ئیستلاح پێبه‌ندى به سیسته‌مى كۆمارى له لای جیهانیان له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه وهرێدهخرێ. سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات پێى له‌سه‌ر بژارده‌ى ته‌حریمى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گرته‌وه و به باشترین وهلامى بۆ فریوكارییهكان ده‌سه‌لات زانى. لەدرێژەی قسەكاندا باسی سیاسەتی دانووستان و هیوا بە گۆرینی دەسەڵات و چاكسازی لەو سیستەمەدا كرا كە بەرێز كاك بابەشێخ لەو پێوەندییەدا رژیمی ئاخوندی بە دەسەڵاتێكی نەگۆر زانی و تەنیا رێگەی رزگاری گەلانی ئێرانی بە نەمان و رووخانی ئەو رژیمە دیكتاتۆر و ملهورە گرێ دا.
له‌دواى ئه‌و باسه وئاڵوگۆرى بیرورِا له‌سه‌ر چه‌ند تهوهرىكى ناوچه‌یی و كوردستانى هه‌یئه‌تى بزووتنه‌وه‌ى كۆماریخوازانى كوردستان له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران به گه‌رمى به‌رێكران.
رۆژی پێنجشەمبە رێکەۆتی ٢٣/٥/٢٠١٣، سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان بەرێز کاک عارف باوەجانی سەردانی بارگای نوێنەرایەتی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لە شاری هەۆلێریان کرد، ناۆبراۆ زۆر بەگەرمی لەلایەن رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان دوکتور مستەفا شەمامی پێشوازیان لێ‌کرا. لەم دیدارەدا دوولایەن سەبارەت بە سیاسەتەکانی پارتی سەربەستی کوردستان و بزووتنەوەی کۆماریخوازان و چۆنیەتی هەلسوکەۆتی دیپلۆماسی نیوانحیزبی روو لە ئەحزابی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهەلاتی کوردستان، و زۆر مەسەلەی پەیوەندیدار بە گۆرانکاریەکانی جیهانی، ناۆچەیی و کوردستانی ئالووگۆری بیرورایان کرد، لەمیانەی دیداری نێوانیاندا زۆر بابەتی گرنگی پەیوەندیدار بە چارەنووسی نەتەوەی کورد و مێتۆد و شێوازی گوونجاۆیی خەبات لەپێناۆ دەستەبەرکردنی مافی کوردان لە رۆژهەلاتی کوردستان و هەروەها هەلبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران و هەلویستی بزووتنەوەی کۆماریخوازان سەبارەت بە بانگەوازی بۆ مشارەکەت و بەشداری چالاکانەی کوردان لە هەلبژاردنی شوورای شار و گووندەکان لە کوردستان تاۆتوێ کران. شایانی باسە کە ئەم دیدارە نێزیک بە دوو سەعاتی خایاند و لەکۆتاییدا هەردووک شاند لەسەر دریژەی پەیوەندی دووقۆلیان و دیدار و چاۆپێکەۆتنی زیاتر پێداگریان کرد.
27/05/2013
رۆژی چوارشەمبە رێکەۆتی ١٥/٥/٢٠١٣، دیدارێکی دۆستانە لە نێوان بەرێزان ماموەستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەلی ئیسلامی کوردستان و دکتور مستەفا شەمامی رێکخەری بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لە بارەگای ناوەندی کۆمەلی ئیسلامی کوردستان لە هەۆلێر پێکهات.
لەم دیدارەدا کە لە درێژەی چاۆپێکەۆتنەکانی چالاکوانانی بزووتنەوە دەگەل رێبەران و نوێنەرانی حیزبەکان و کەسایەتیە سیاسی و ئاینی و کۆمەلاییەتیەکانی کوردستانی بە مەبەستی ناساندنی پرۆژەی ئاشتەوانی بزووتنەوە و، هەروەها لە راستای سیاسەتی بزووتنەوە لەمەر دامەزراندنی پەیوەندی دۆستانە دەگەل گشت لایەنەکانی کوردستانی دا ئەنجامدرا، رێکخەری بزووتنەوەی کۆماریخوازان لەلایەن ماموەستا عەلی باپیر و چەند ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەلی ئیسلامی زۆر بە گەرمی پێشوازی لێ‌کرا.
لەم دیدارەدا سەبارەت بە زۆر بابەتی پەیوەندیدار بە گۆرانکاریەکانی جیهانی، ناۆچەیی و کوردستانی گۆرینەوەی بیر‌ورا کران. لەدرێژەی باسەکاندا، دوکتور مستەفا شەمامی سەبارەت بە ئیستراتێژی بزووتنەوە و شێواز و مێتۆدی خەبات بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجی ئیستراتێژیکی کۆماریخوازان و، هەروەها مکانیزمەکانی گوونجاۆ بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشەوانی بزووتنەوە، روو لە شاندی کۆمەلی ئیسلامی روونکردنەوەی پێویستی ئاراستەکرد، کە لەم پەیوەندیەدا جەنابی ماموەستا عەلی باپیر، بەتێبینیەوە ئیستراتێژی و پەیامی ئاشتەوانی و مێتۆدی خەبات و مکانیزمەکانی پێرەۆکراۆ لەلایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستانی، زۆر گوونجاۆ و ئیجابی و سەردەمیانە ، وە پرۆژەی ئاشتەوانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی شایانی پشتگیری و هاریکاری سیاسی و مەعنەویی نرخاند.
شایانی باسە سەردان و دیدارەکە زیاتر لە سەعاتێکی خایاند و دوولایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و قایمکردنی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد.
١٨/٥/٢٠١٣
رۆژی یەکشەمبە رێکەۆتی ١٢/٥/٢٠١٣، شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بە سەرپەرشتی چالاکوان کاک ئیبراهیم بایەزیدی نوێنەری بزووتنەوە لە هەۆلێر، سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە هەۆلێریان کرد، کە زۆر بە گەرمی لەلایەن بەرێزان کاک نەجمەدین گولپەروەر ئەندامی دەفتەری سیاسی و کاک عەلی مورادی کادری نوینەرایەتی کۆمەلە لە هەۆلیر، پێشوازیان لێ‌کرا.
لەم دیدارەدا سەبارەت بە سیاسەتەکانی بزووتنەوە و چۆنیەتی هەلسوکەۆتی دیپلۆماسی نیوانحیزبی روو لە ئەحزابی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهەلاتی کوردستان ، و زۆر مەسەلەی پەیوەندیدار بە گۆرانکاریەکانی جیهانی، ناۆچەیی و کوردستانی ئالووگۆری بیرورایان لەسەر کرا. لەدرێژەی باس و ئاخەفتنەکەدا، شاندی بزووتنەوە باسیکی سەبارەت بە مێتۆد و شیوازی کار و تێکۆشانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە نێۆخۆ و دەرەوەی وەلات، روو لە شاندی کۆمەلە ئاراستە کرد، و باسی گرینگی پێکهینانی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی و پێویستی هەنووکەیی ساغکردنەوەی کۆدەنگی و یەکدەنگی نێوانحیزبی لە رۆژهەلاتی کوردستان کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی باس و ئاخەفتنی دووشاندا، باسێک سەبارەت بە سیستەمی هەلبژاردنەکانی ئێران و چۆنییەتی هەلبژاردنی سەرۆک کۆمار و شورای شار و گووندەکان و هەروەها بانگەوازی بزووتنەوە لەمەر بەشداری فەعالی خەلکی کوردستان لە هەلبژاردنی شورای شار و گووندەکانی کوردستان کرا، و لەکۆتاییدا دوولایەن لەسەر دریژە و چرکردنەوەی پەێوەندی دووقۆلی پێداگریان کرد.
15/05/2013
فازڵ میرانی
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ (رۆژنامەى شەرقولئەوسەت) فازڵ میرانى، سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان، داکۆکی لە خۆکاندیدکردنەوەى مەسعود بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتوو کرد و گوتى: "لایەنەکانى دیکە بۆیان نییە رێگری بکەن لەبەردەم خۆکاندیدکردنەوەى بارزانى، مادام لە چوارچێوەیەکى یاسایى ئەنجام دەدرێت".
راشیگه‌یاند: "مشت‌ومڕ سەبارەت بەو بابه‌ته شتێکى ئاساییە، چونکە سەرۆکایەتى هەرێم بەلاى هەمووانەوە گرنگە و ئێمەش لە بیروڕاى کەسانى دیکە بێزار نابین".
ئازاد جوندیانی، گوتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) كە لەرێگەی ئیمێلەوە ئەنجامدراوە دەڵی”قاعیدەی یەكێتی لە گەرمترین و تووندترین هەوڵی ئەملاو ئەولادا تەسلیمی ئیرادەی كەس نەبووە، كاركردن لەسەری، هەر كەسێك بێ خۆ مایەپووچكردنە”. سەبارەت بە مەسەلەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش گوتی “ئەو كەیسە لە تاووتوێكردندایە و هەركاتێك لەڕووی یاساییەوە تەواوبوو، یەكیتی و پارتی وەك دوو لایەنی هاوپەیمان قسەی نێوانی خۆیان دەكەین”. لەسەر قسەكانی سەلاحەدین بەهائەدینیش لەبارەی كاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێ “ئەو قسانە قسەی كەش و هەوای هەڵبژاردنن”.
رووداو: سەرۆكی هەرێمی كوردستان وادەی هەڵبژاردنەكانی راگەیاند ، ئایا یەكێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەكان؟
شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بەسەرپەرستی دکتور مستەفا شەمامی، بەسەفەرێک گەێشتنە مسکۆ پێتەختی روسیە، شاندی ناۆبراۆ لەمیانەی ئەم سەردانەدا بۆ مسکۆ، دەگەل نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەۆ وەلاتە و چەندین کەسایەتی کوردی روسیە و لایەنەکانی دۆستی کورد چاۆپێکەۆتنیان کرد و سەبارەت بە بارودۆخی جیهانی و ناۆچەیی و کوردستانی بیرورایان گۆریەوە. شیاویی باسە کە شاندی بزووتنەوە کە لە چالاکوانان دکتور مستەفا، و بەرێزان ئەنوەر عەزیزی وە کاک رێبین پێکهاتبوو لەلایەن دۆستانی کورد و بزووتنەوە لەوەلاتی روسیە بانگهێشت کرابوون.
11/04/2013
لە کۆبوونەوەی نێوان ئۆپۆزسیۆنی کوردیی سووریا لەگەڵ حکوومەتی ڕووسیای فیدراڵ‌دا، ڕووسیا داوای لە کوردەکان کردووە، ئەو چاڵە نەوتییانە بپارێزن کە دەکەونە سنووری دەستەڵاتی ئەوانەوە. نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕووسیا دکتۆر خۆشەوی مەلا ئیبراهیم بابەکر لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەی هەولێردا باس لە وردەکارییەکانی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم مەسعوود بارزانی بۆ ڕووسیا دەکات. سەرۆکی هەرێم لەو سەردانەیدا داواکاری و پەیامی کوردانی سووریای بە مۆسکۆ گەیاندووە. خۆشەوی مەلا ئیبراهیم کە پێشتر نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ڕووسیا بووە، پێی وایە ڕووسیا بە مەرج ئامادەیە پشتگیری لە دروستبوونی هەرێمێکی کوردی لە سووریادا بکات. پێش سەردانەکەی بۆ ڕووسیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی سووریادا کۆ بووەوە و وەک ئەوان دەڵێن سەرۆک بارزانی پەیامی کوردانی سووریای بۆ ڕووسیا بردووە. وەڵامی ڕووسیا بۆ داوا، یان پێشنیازەکانی کوردانی سووریا چ بووە؟
مایك ئامیتای، پسپۆڕی سیاسی ئەمریكی، شارەزایە لە پرسی كورد و توێژەری سیاسەتەكانی دەرەوەی ئەمریكا لە دەزگای Open Societyی ئەمریكییە. ئەو لەساڵی 1996- 2005 سەرۆكی ئەنستیتیوتی كوردی بووە لە واشنتن. لەوماوەیەشدا چەندین پرسی گرنگی كوردی گەیاندە دەزگا گرنگەكانی واشنتن بە كۆمەڵگەی ئەمریكی ئاشنا كرد. لەو هەڤپەیڤینەدا مایك ئامیتای، هۆكاری بێدەنگی ئەمریكا رووندەكاتەوە بەرامبەر هەڵسوكەوتەكانی نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەڵێ ئەمریكا ترسی لەوە هەیە ئەگەر دژایەتی مالیكی بكەن ، عێراق بە تەواوی بكەوێتە ژێر هەژموونی ئێرانەوە.