الشرقیه
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى الشرقیه، نووسینگەی سەركردەی گشتیی هێزی چەكداره‌كان، كه نورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، تاوانبار كرد به كوشتنى شیعه‌كان و گوتى "بكوژانی شیعە هەموویان لە دەورووبەری نووسینگەی سەركردەی گشتیی هێزی چەكدارن".
بارزانى له‌و دیداره‌دا سه‌رسوڕمانى خۆى به‌رامبه‌ر س
هەڤپەیڤین: ساكار عەبدوڵڵازادە
رووداو-كۆیە
خالید عەزیزی، سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان باس لە هۆكاری بەشداریكردنی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات لە هەڵبژاردنی خولی نۆیەمی پەرلەمانی ئێران و دەڵێ "بەشێك لە خەڵكەكە لە داخی پەرتەوازەیی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەنگیاندا"، هەروەها باس لە كێشە بەردەوامەكانیان دەكات لەگەڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا).
رووداو: بۆچی رێژەیەكی بەرچاوی كورد لە هەڵبژاردنە بایكۆتكراوەكەی پەرلەمانی ئێران لەلایەن حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەشداربوون؟
خالید عەزیزی: راستە ئێمە وەك حیزبە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی لە دژایەتی و ململانێ داین بەڵام ململانێكەمان نابەرانبەرە. كۆماری ئیسلامی دەسەڵاتی هەیە، ئامرازی كۆنتڕۆڵی خەڵكی لەبەردەستدایە، لەڕووی ئابوورییەوە لە هەڵبژاردن و راكێشانی خەڵك بەرەو دەنگدان كەڵك وەردەگرێ، لەڕووی ئیدارییەوە خەڵكێكی زۆری كارمەند و مووچەخۆری هەیە كە ناچارن بەشداربن.
ئامادەکردنی: ئه‌فراسیاب گرامی
کورته‌یه‌ک له بیوگرافی به‌ڕێز د.عه‌بدولعه‌زیز مه‌ولوودی
خۆێندکاریم لە زانستەکانی سیاسی بە شێوەی ئاکادیمیک هەیە. خاوەن ١٦ ساڵ کاری مامۆستایی زانستگام بە شێوەی نافەرمی. بەشداریم کردووە لە هەوڵەکانی رۆژنامەوانیدا. لە ئاکامیدا زۆر وتار و ڵێکۆڵینەوەی سیاسیم پێشکەش کردووە. لە بواری چالاکی مەدەنی، بەشداری پێک هێنانی لانیکەم ٥ ڕێکخراوەی مەدەنی بووم لە بۆاری زانستێوە بگرە تا هەوڵدان بۆ چارەسەری و پێشگرتنی بەکار هێنانی مادە موخەدیرەکان.لە گەڵ زۆر ڕێکخراوەی دیکەی مەدەنیش هاوکاریم بووە و هەیە.
بەشدار بووی زۆر کۆر و کۆبوونەوی زانستی لە ئاستی ناوچە، نەتەوەیی و نێو نەتەوەییش بووم. "
هەڤپەیڤین: هیڤیدار ئەحمەد
سەید عەزیم حوسێنی، كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لەم هەڤپەیڤینەدا باسی بارودۆخی ئێستای سووریا و رووداوەكانی ئەو وڵاتە دەكات. ئەو وای دەبینێ كە ئەوەی لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە بڵاودەبێتەوە شتێكی گەورەكراوەو وێنەیەكی واقیعی نییە.
رووداو: ساڵێك بەسەر راپەڕینی خەڵكی سووریادا تێدەپەڕێ، لەم ماوەیەدا خەڵكێكی زۆر كوژراون و هێشتا بەشار ئەسەد سوورە لەسەر مانەوە لەسەر دەسەڵات، ئێران گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی كە كاتی ئەوە هاتووە بەشار بڕوات؟
هاوار عەبدولڕەزاق رووداو–هەولێر
دەیڤد لۆید، گەورە دیپلۆماتكاری بەریتانی و باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە سلۆڤینیا لەماوەی نێوان 1997 – 2001دا، ماوەی 35 ساڵ لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا كاری كردووەو تائێستا هەشت جار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، ئەو ئێستا وەك راوێژكار لەگەڵ ئەو كۆمپانیا بەریتانیایانە دێتە كوردستان كە دەیانەوێ كاری وەبەرهێنان لە كوردستان بكەن.
د.خالید خەیاتی، خەڵكی مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستانە، لەسەرەتای نەوەتەكانەوە لە ئەوروپا لێكۆڵینەوە لەبارەی رەوەند (دیاسپۆرا)ی كوردی دەكات.
هەڤپەیڤین: سەلام سەعدی
رووداو: سەرەتاكانی دەركەوتنی رەوەندی كوردی لە ئەوروپا دەگەڕێتەوە بۆ كەی؟
خالید خەیاتی: كارتۆگرافی دیاسپۆرا یان مۆدێلی بڵاوبوونەوەی كورد دوو سەردەمی كۆن و نوێ دەگرێتەوە. من سەردەمی كلاسیك دەگێڕمەوە بۆ سەدەی 15 و لەوانەیە پێشتریش هەبووبێ، بەڵام من شارەزای نیم. ئەم كۆچە بەهۆی ململانێی عوسمانی و سەفەوی بووە كە هۆزە كوردییەكانی نیشتەجێی سنووری ئەو دوو دەوڵەتە چ بەشێaك بووبن لەو شەڕەو چ بە زۆرەملێ بووبێ،
بەشی دووهمو كۆتایی
له‌م به‌شه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆككۆماری عێراق‌و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، باس له‌داهاتووی پۆسته حیزبییه‌كه‌ی له‌ناو یهكێتیو یه‌كێتی دوای خۆی ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌وردی تیشك ده‌خاته سه‌ر هۆكارو ده‌ره‌نجامه‌كانی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان یهكێتیو پارتی.
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ و سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌به‌شی دووهمو كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه تایبه‌ته‌كه‌دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی رایگه‌یاند به‌هۆی ناكۆكی و یه‌كتر كوشتنه‌وه خۆیان له‌به‌رچاوی دنیا ڕسوا كرد.
تاڵه‌بانی مانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان تادواههناسه لهلهسهرهوهی ده‌سه‌ڵاتدا به‌خراپ ده‌زانێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كات یان دوو
ئەمەی خوارەوە، بەشی دووەمی هەڤپەیڤینی (رووداو)ە لەگەڵ فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە تێیدا باسی ئایندەی پەیوەندییەكانی خۆیان لەگەڵ یەكێتی و لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن، هەڵوێستی خۆیان لە قەیرانی ئێستای عێراق دەكات.
وریا قەرەداخی، ئێستا بەڕێوەبەری هەرێمییە لە ئاسیای نێوەڕاست بۆ مەسەلەی سنووریسیاسی و ئەمنی. ئەو گەورەترین پلەداری كوردە لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان UN دا. داوادەكات حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە UN بكات، كە كارمەندی زیاتری كورد دابمەزرێنێ، وەك مافێكی خۆی.
لەو هەڤپەیڤینەدا، وریا قەرەداخی باسی ئەزموونی خۆی وەك كارمەندێكی UN دەكات لە وڵاتە جیا جیاكانی جیهان، هەروەها پێویستی جۆری مامەڵەكردنی كورد لەگەڵ UN. هەروەها باسی ئەزموونی كاركردنی دەكات لە ئەفغانستان لەسەردەمی حوكمی بزووتنەوەی تاڵیباندا.
رووداو - هەولێر
بەشی دووەم
وریا قەرەداخی، ئێستا بەڕێوەبەری هەرێمییە لە ئاسیای نێوەڕاست بۆ مەسەلەی
سنووری سیاسی و ئەمنی. ئەو گەورەترین پلەداری كوردە لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان UN
دا. داوادەكات حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە UN بكات، كە كارمەندی زیاتری كورد دابمەزرێنێ، وەك مافێكی خۆی. لەو هەڤپەیڤینەدا، وریا قەرەداخی باسی ئەزموونی خۆی وەك كارمەندێكی UN دەكات لە وڵاتە جیا جیاكانی جیهان، هەروەها پێویستی جۆری مامەڵەكردنی كورد لەگەڵ UN. هەروەها باسی پەیوەندی خۆی لەگەڵ نێلسۆن ماندێلای رێبەری ئەفسانەیی باشووری ئەفریقیا دەكات.
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی ئێران ده‌لێت:" سیاسەتی باێکۆت دەگەل ئەوەش کە بۆ کورد سیاسەتێکی نامەوفەق و پر لەزەرەر و نەهامەتی بووە، بەلام عەمەلەن ئەم سیاسەتە لەخزمەتی سیاسەتی پانتورکیدا شکاوەتەو.". دواتر ته‌ئكید
نیگار حوسینی نوینه‌ری بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان له ولاتی ئه‌رمه‌نستان، پێیوایه بایكوتی هه‌لبژاردنه‌كانی ئێران بۆ كورد ده‌بیته هوی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كه‌سی خۆی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات‌و ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه ناكریت هه‌موو نوینه‌رانی كورد وه‌ك یه‌ك سه‌یر بكرین.
دكتۆر جه‌لالیزاده چون هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی ئێران هه‌لده‌سه‌نگێنن؟
هه‌لبژاردن مافی خه‌ڵكه‌و گرنگه خه‌ڵك بتوانن له‌و رێگایه‌وه چاره‌نوسی خۆیان دیاری بكه‌ن، له هه‌لبژاردنی داهاتووش خه‌ڵكی ئه‌و ولاته ده‌بێت بزانن مانای به‌شداری له هه‌لبژاردن چیه‌و بۆ چی ده‌بیت؟دیاره هه‌لبژاردن به به‌شداری حیزب‌و گرووپه كۆمه‌لایه‌تی‌و سیاسیه‌كان مانا په‌یدا دهكاتو به بێ بوونی حیزب‌و كێبه‌ركێی دژبه‌ره‌كان ئه‌وه هه‌ڵبژاردن هیچ مانایه‌كی نیه. ئه‌گه‌ر بریار بێت ته‌نیا یه‌ك حیزب‌و كۆتله‌ی سیاسی به‌شداری بكه‌ن، ئه‌وه هه‌ڵبژاردن نیه. هه‌لبژاردن یانی هاتنه مه‌یدانی هه‌موو بیروراكانی ولات به مهوافقوموخالیف.
به‌پێی قسه‌كانی ئیوه فه‌زایه‌كی كراوه نیه بۆ به‌شداریكردن، هه‌ر چه‌ند به ده‌یان كه‌سیش به‌شداریان كردوه؟
وه‌ك ده‌بینی هه‌ره‌شه‌كانی شۆرای نیگابان‌و به‌رپرسانی دیكه ئه‌مه نیشان ده‌دات كه ئه‌وان به‌رگری ده‌كه‌ن له به‌شداری نه‌یارانی سیاسی خۆیان‌و ده‌ڵێن ته‌نیا مۆله‌ت به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه له گه‌ل ئێمه بن.به‌لام هه‌ڵبژاردن به بێ به‌شداری لایه‌نه‌كانی دیكه هیچ مانا‌و مه‌فهومێكی نیه‌و هه‌ره‌شه‌كردن له نه‌یارانی سیاسی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كه‌سانه هیچ جیگایهكو هیچ رۆلێك بۆ نه‌یارانی سیاسی خۆیان دانانێن.
له فه‌زایه‌كی ئاوا كه حكومه‌ت هه‌موو رێگایه‌كی داخستووه، خه‌لك له كوردستان ده‌بیت چی بكه‌ن؟
ئه‌زمونی سه‌رده‌می رێفۆرمخوازی پێشانی داوه كه كیشه‌كانی كوردستان جیا له كیشه‌كانی تری ئێران نیه. به‌رپرسانی سیاسی ولات ئه‌گه‌ر روانگه‌ی عهدالهتخوازیان هه‌بیت ئه‌وه كاریگه‌ریشیان له سه‌ر ناوچه‌ی كوردستانیش ده‌بیت. ئه‌گه‌ر فه‌زای كراوه‌ی سیاسی له هه‌موو ولات هه‌بێت بیگۆمان له كوردستان كاریگه‌ری ههبیتو ده‌توانێت له هاتنه مه‌یدانی كه‌سانی خوێنده‌وارو كه‌سی سیاسهتمهدارو كه‌سی ئازادیخواز كه ئامانجیان دیفاع له داواكانی گه‌لی كورده رۆلی هه‌بیت. ئه‌وانیش ده‌توانن له‌په‌رله‌مان به‌شداری بكه‌ن به‌لام ئه‌گه‌ر له هه‌موو ولات فه‌زا كراوه نه‌بوو بۆ خه‌لكی نه‌یارو ریفۆرمخواز، بێگۆمان كاریگه‌ری مه‌نفی له سه‌ر كوردستانیش داده‌نیت.ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خه‌لكی باش له كوردستان نه‌توانن به‌شداری بكه‌ن.
به‌لام ئیستا كه‌سانێك له كوردستان خۆیان كاندید كردوه له‌و فه‌زایه‌ی باست كرد ئه‌مانه ده‌توانن چی بكه‌ن؟
باشه ئه‌م هه‌شت ساڵه نوینه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی ئێران چیان كردوه؟ ئێمه ئه‌و ئه‌زمونه‌مان هه‌یه كه نوینه‌رانی كورد نه‌یانتوانیوه هیچ كارێك بۆ كوردستان بكه‌ن حكومه‌ت به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو هاولاتیان ناكات. له وه‌ها فه‌زایه‌ك كه داخراوه‌و نادیموكراتیكه، كاندیده‌كانیش به جۆریك ته‌ئیدو هه‌لده‌بژیرن كه هاورا بن له گه‌ل سیستمی ولات. كه‌واته پالێورابوون چ مانایه‌كی هه‌یه؟ له‌م هه‌شت ساله‌ش ته‌نانه‌ت فراكسیونی نوینه‌رانی كورد نه‌یتوانیوه هه‌موو نوینه‌ره‌كان له هه‌موو پاریزهگا كوردییه‌كان له ده‌وری خوی كۆبكاته‌وه‌و چالاكی به‌رچاوی هه‌بیت. ته‌نات ئه‌و نوینه‌رانه له بواری گه‌شه‌پیدانی ناوچه كوردنشیهكانیش نه‌یانتوانیوه كار بكه‌ن.
ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئیوه‌ش وه‌ك ریفۆرمخوازانی كورد به ئاشكرا داوا له خه‌لك بكه‌ن له كوردستان هه‌لبژاردنه‌كان بایكوت بكه‌ن؟
من پێموایه خه‌لكی كوردستان له‌وه شاره‌زاترن كه‌سێك پیێان بلێت له هه‌لبژاردن به‌شداری بكه‌ن یا به‌شداری نه‌كه‌ن. هه‌لبژاردن مانایه‌كی زۆر روونی هه‌یه. ئه‌گه‌ر قه‌رار بیت كه‌سێك به سه‌ر مندا سه‌پێنن كه ته‌نیا ده‌توانم ده‌نگ به‌و بده‌م ئیتر ئه‌وه هه‌لبژاردن نیه.خه‌لكیش له‌وه‌ها فه‌زایه‌كدا به هه‌موو كه‌س ده‌نگ ناده‌ن.
داواكاری ئیوه وه‌ك ریفۆرمخوازان بۆ ئه‌و هه‌لبژاردنه چی ده‌بێت؟
ئه‌گه‌ر به‌رپرسان پێیانوایه هه‌لبژاردنێكی باش له كوردستان‌و ئێران به‌ریوه بچێت‌و به‌شداری خه‌لك زۆر بیت، ده‌بیت پێداچونه‌وه بكه‌ن له روانین یان به‌رامبه‌ر به ههلبژاردنو به‌رامبه‌ر به خه‌لكی كوردستان‌و به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی خۆیان. ئه‌م سیاسه‌ته سیاسه‌تی مونولۆگو ته‌ك رهویو بێ بایه‌خكردنی نه‌یارانی سیاسیه كه ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌لك به‌شداری نه‌كه‌ن. خه‌لكیش ئه‌گه‌ر بزانن پالیوراوان نوینه‌ری ئه‌وان نین‌و كارنامه‌ی باشی نه‌بووه‌و له گه‌ل ئازاره‌كانی گه‌لی كورد نهژیابیتو هیچ رۆلیكی نه‌بووه، خه‌لكی پێویست ناكات ده‌نگ به‌و جۆره كه‌سانه بده‌ن. چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بیت نوینه‌ری په‌رله‌مان بێت، ده‌بیت كارنامه‌ی باشی ههبیتو تا ئیستا نیشانی دابیت كه چه‌ندین وتاری له باره‌ی كیشه‌كانی گه‌لی كورده‌و نوسیبیتو تا ئیستا چه‌تد چاوپێكه‌وتنێكی كردبێت‌و تا ئیستا چه‌ندین وتاری هه‌بوبیت.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌نیا له بیری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدایه، ناتوانی نوینه‌ری خه‌لك بێت‌و له كاتێك شۆرای نیگایان به‌رگری ده‌كات له به‌شداری نه‌یارانی خوی ئه‌و كه‌سانه ئۆپۆرتونیستنو ده‌یانه‌وی له‌و ده‌رفه‌ته سود وهربگرنو خۆیان وه‌ك نوینه‌ری كورد بگوازنه‌وه بۆ مه‌جلیس. دڵنیام ئه‌م كه‌سانه‌ی به‌م دۆخه‌ی ئیستاوه خۆیان پالاوتوه بۆ په‌رله‌مانی ئێران ناتوانن هیچ كارێك بۆ خه‌لكی كوردستان بكه‌ن