خالید محه‌مه‌دزاده
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه دانوستانی راسته‌وخۆی له گه‌ل كۆماری ئیسلامی بووبێت به مه‌به‌ستی راگرتنی شه‌ری نێوانیان‌و ئه‌و ئاگربڕه‌ی نێوان خۆیان‌و ئێرانی گه‌رانده‌وه بۆ ناوبژیوانی هه‌ندێك لایه‌ن له هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته‌ش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئیستا هیچ شه‌رو پێكاداێك له نێوان پژاك‌و ئێران نیه‌و سنوره‌كان ئارامه
مستەفا شەمامی
پ 1ـ بە بۆچوونی تۆ وەک پسپۆرێکی بواری جیۆپۆلیتیکی سیاسی، بۆچی کورد کیانو قەوارەیەکی سەربەخۆیخۆی نییە؟ لەکاتێکدا لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە زیاتر لە 40 میلیۆن کەسە؟
و: نەتەوی کورد‌و کوردستانیش وەک نیشتمانی نەتەوەی کورد دوو ئەکتەری خولیای مێژینەی سرووشت‌و کۆمەڵ مرۆی بەستێنی جوگرافیای ئەم گۆی زەوییەن کە تێیدا گوراونەتەوە، وارە تایبەتییەکانیان لە رووی مۆرفۆلۆجیو مرۆییەوە سرنج راکێشن لە ئاوێتە بوونی پێکهاتەی سروشتی مرۆیی‌و سیستەمە سیاسی‌و ئابوورییەکاندا پانۆڕامای مێژووی سیاسیی کورد نەخشێندراوە، لەو نەخشو نیگارەدا خاڵە پۆزەتیڤو نێگەتیڤەکان راگر‌و پاڵنەری پێناسە کردنی مافە نەتەوەییەکانی کورد لە هەر
ئامادە کار: ئەفراسیاب گرامی
هەلومەرجی سیاسیی كوردستان لە بەر جوگرفیای دابەشكراوی سیاسی و ژیۆپۆلتیكی سەخت، بەردەوام لە رەوشێكی نالەباردا بووە. ئەم بارودۆخە بە درێژایی چەندین سەدە بەردەوام بووەو به مێژوویه‌کی خوێناویدا تێپه‌ڕیوه، بزووتنه‌وه‌ی کورد به‌مه‌به‌ستی دەستەبەرکردنی مافی دیاری کردنی چاره‌نووس و گه‌یشتن به‌مافه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆی له ئاکامی ئه‌م بارودۆخه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌ده‌ف
نەقشەی رێگا رێکارەکانی دەستبەرکردنی سەروەری سیاسی بۆ کوردی رۆژهەلاتی کوردستان
قۆناغی یه‌كه‌م
کۆنفڕانسی ئاشتی نەتەوەیی
له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا، بزوتنەوە هێز و تواناكانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنان کۆنفڕانسی ئاشتی نەتەوەیی بكرێ. ئەم کۆنفڕانسە پێکهاتەیەکی به‌رین دەبێت، كه‌زۆرترین ده‌نگ و ره‌نگی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌خۆ ده‌گرێ. ئەم پێکهاتەیە بە بەشداری نوێنەرانی گشت حیزب‌و رێکخراوە جۆراوجۆره‌كان و هه‌روه‌ها به‌شداربوونی کەسایەتیه سیاسی، ئایینی و کۆمەلایە تیەکان پێک دێت. ئەرکی ئەم کۆنفڕانسە بریتی ده‌بن لە:
١. رەخساندنی كهشو هەوا و به‌ستێنی تەبایی نێوان لایەنە ناکۆک و ناتەباكان له‌پڕۆسه‌ی داڕشتن و خوڵقاندنی ستڕاتیژی یه‌ك ده‌نگیسازی و هاوده‌نگی گشتگیر..
٢. تێكۆشان و هەولدان بۆ رەخساندنی کەش و هەوای گونجاو بۆ چەسپاندنی ئەسلی یه‌كترقبوڵكردن ، كه‌به سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی دیالۆگی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ژمێردرێ. ره‌وتی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و سه‌روه‌ریسازی نه‌ته‌وەیی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا پێویستی بەو به‌ستێن و پاشخانی كولتوری هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگی و یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر پرسه‌گرینگه‌كان ده‌سته‌به‌ر بێ، كراوه‌یی و شه‌فافییه‌ت، یەکترتەحموول و تەقەبوول کردن له دارشتنی پێوه‌ندی نێوان لایه‌ن و حیزب و له‌سه‌ر یه‌ك كۆی ئه‌کتەرگەلی سیاسی ناو کۆمەلگای سیاسی رۆژهەلاتی کوردستان، وەک پێویستیەکانی هەرە گرینگ و ئیستێراتیژیک
مێتۆد و شێوازی خەباتی بزووتنەوە لە پێناو دابینکردنی ئامانجی ئیستڕاتیژیکی بزووتنەوە
خه‌باتی ئاشتیخوازانه و دوور له‌گرژی و رادیكاڵیزم، لهمێتۆد و شێوازه‌كانی خەبات لە پێناوی دابین کردنی ئامانجی ئیستراتیژیکی بزوتنەوە به‌ئه‌ژمار دێ. ئۆرگانیزەکردنی خەباتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، لە شکلگەلی وەک خەباتی مەدەنی و نافەرمانی مەدەنی کە هەڵگری پەیامی مافخوازی و شووناسخوازی، وە مافی سەروەرسازی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسین له‌شكڵ و شێوازەکانی خه‌باتی ئاشتیخوازانەی بزوتنه‌وه‌كه‌مان، بە ئەژمار دهێن.
بزوتنەوە لە چوارچێوەی سیاسه‌تی "بەرگری رەوا" دا، مافی خۆ پاراستنی رەوا بۆخۆی ده‌پارێزێ. ئەگەر پەیامی ئاشتیخوازانە و مافخوازنەی بزوتنەوە لە لایەن نیزامی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به‌توندوتیژی وڵام بدرێته‌وه، بزوتنه‌وه بەناچار و دوور لە ئیرادەی و پەیامی ئاشتخوازانەی، هێزی به‌رگری رێكده‌خات. لەوەها حالەتیکدا، بزوتنه‌وه‌كه‌مان لە پێناو پاراستنی جوڵانەوەی مافخوازی و رامكردنی نیزام بۆ گەراندنەوەی بۆ رەۆتی سیاسەتی تەعاموول نەک تەقابوول، هێزی بەرگری نەتەوەیی (میلیشیای کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان) پێكدێنێ.
لە چوارچێوەی شێوازی خەباتی ئاشتیخوازانەدا، خەبات لە پێناوی بهڕۆژكردنهوهو زیندوو كردنه‌وه‌ی کۆماری كوردستان لەگشت ئاست و گۆڕه‌پانه‌كاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێ. ئەم خەباتە بێگومان کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی دێته‌سه‌ر رێ. به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌رامبه‌ر بە دوژمن و نه‌یاره ده‌ره‌كی و نێوخۆییه‌كان پێویستمان به‌یه‌كگرتوویی و هاوخه‌باتی هه‌یه. خەباتی ئه‌مجاره پێویستە له‌هه‌موو ئاست و بواره‌كاندا به‌ڕێوه‌بچێ. زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌رمایه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و خه‌باته به‌ئه‌ژمار دێن. ئەم خەباتە پێویستی بە هێز و وزه‌ی یەکگرتوو، چالاک و ئەکتیو له‌ئاستی تاك، كۆ و گروپه‌وه هه‌یه. ئەم پڕۆژەیە به‌ته‌نیا به‌خه‌باتی ده‌سته‌و ژماره‌یه‌كی كه‌م له نووخبە و بژارده‌كانی كۆمه‌ڵگا سه‌رناكه‌وێ. مه‌رجی گه‌یشتن به‌ئامانجه ره‌واكانمان به‌شداربوونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و به‌رخۆدان دایه.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بەخۆرێکخستن لە شوورا و ناوه‌ندگەلی جۆراجۆر دا(شووراکانی: بنەماڵە، پیشه، ئایینی، توێژ، گوند و شار و عهشیرهتە خه‌باتگێڕه‌كانی كوردستان) ده‌توانن كاریگه‌ر و ئه‌كته‌ری جووڵانه‌وه‌یه‌كی به‌رین و ره‌وا بن. بەمچەشنە له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا و به‌هاوكاری بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، هه‌موو لایه‌ك وه‌ك ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی له‌پڕۆسه‌ی خه‌باتی رزگاریخوازنهدا به‌شدار ده‌بن.
پرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد مافی دیاری كردنی چاره‌نووسه، كه‌به‌گوێره‌ی سروشتی ژینگه‌و ژێرده‌سته‌بوونی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌موومان ده‌گرێته‌وه. به‌شداریكردنی تێكڕایی كورده‌كان بە گوێرەی توانا و ئه‌گه‌ره‌كانی ژیانیان لەم پڕۆسەیەدا، به‌مه‌رجی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد پێناسه‌ده‌كرێ. بزووتنەوە بەمەبەستی جێبه‌جێ بوونی پرۆژەی ده‌سته‌به‌ربوونی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و رزگاربوون له‌بنده‌ستی، بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ك ده‌كا. پڕاكتیزه‌كردنی بڕیار و ته‌نانه‌ت خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان گرێدراون به‌ئه‌رك و تێكۆشانی تێكڕاییمان. لەمبووارەدا رێكخستن و دامه‌زراندنی شووراکان به‌سه‌ره‌تای كرداری نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌نرخێندرێن.
مامۆستایانی ئایینی و قوتابخانه‌كان له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و خه‌باته‌دان. ئه‌وان ده‌توانن مزگه‌وت و قوتابخانه‌كان بكه‌نه دوو ناوه‌ندی به‌هێز بۆ په‌ره‌پێدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هزر و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی. پرسی گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆمار و بهڕۆژكردنهوهی كوردایه‌تی هیچ سنوورێكی نییه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ده‌گونجێ.
نه‌وه‌ی كۆن و خاوه‌ن تاقیكاری به‌سوودوه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌م، ئه‌زموون و زانیارییه‌كانی سه‌رده‌می كۆمار و ئامانجهپیرۆزهكانی ئه‌و قۆناخهلهمێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ نه‌وه‌ی تازهبگوازنهوه. له‌و رێگایه‌وه گیانێكی تازه به‌په‌یكه‌ری خه‌بات بۆ ده‌ستبه‌ركردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی و مافی بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌دا ده‌كرێته‌وه. ئاشناكردنی نه‌وه‌ی تازه له‌گه‌ڵ كۆمار و بیرۆكه‌ی رزگاریخوازی له‌ژێر تیشكی مێژووی درهۆشاوی كۆماردا لهئهركهگرینگ و پیرۆزه‌كانن.
لاوان هێزی بەتوانا و خاوه‌ن هزری خوڵقاندن و ئاڵوگۆڕن. بوونی لاوان له‌رێچكه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژە نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه بهمهكۆی كۆكردنه‌وه‌ی هێز و وزه‌ی كۆمه‌ڵگا پێناسه‌ده‌كرێ. لاوه‌كان بهخۆرێكخستن و پێكهێنانی شوورا و كۆمیته‌ی تایبه‌ت له‌چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كۆماریخوازییدا ده‌بنه دینه‌مۆی به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتن. ئه‌وان به‌تێكه‌ڵبوون و رێبه‌رایه‌تی كردنی خه‌باتی نافەرمانی مەدەنی و نه‌رێنی گه‌له‌كه‌مان دژ بە سیاسەتی داپلۆسین ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا، گۆڕه‌پانی خه‌بات و تێكۆشان گه‌رم و گوڕتر ده‌كه‌ن. گرینگ ئه‌وه‌یه، لاوانی كورد به‌دوور له‌ده‌مارگرژی و له‌میكانیزمی گونجاو له‌سه‌ر چه‌سپاندنی مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێداگری بكه‌ن. داهاتوو و دواڕۆژ له ده‌ستی لاوه‌كانی ئه‌مڕۆ دایه. له‌روانگه‌ی كۆماری كوردستان لاوه‌كان به‌هێز و پێشمه‌رگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی دواڕۆژی كۆمه‌ڵگای كوردیی ده‌خه‌مڵێندران. تێڕوانینی گرینگی كۆمار له‌سه‌ر هێز و وه‌زه‌ی لاوان، هانده‌ری كۆماری كوردستان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌لاوه‌كان به‌مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌كردن ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بكات.
لە سایەی کۆماری جوانەمەرگدا، نه‌ته‌وه‌ی كورد خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك سیما و هێمای ناسراو و چه‌سپاوه. ئاماژه و هێمای ئه‌و سه‌مبول و ره‌مزانه، لهههوێنی په‌یامی بزوتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌و هێما گرینگ و خاوه‌ن بایه‌خانه، ئاڵای سێ رەنگی کوردستانه. كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئاڵای کوردستان وەک هیمای نەتەوەیه‌ك، كه‌به دوای کۆمار و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، خاوه‌نی مێژووی خه‌باتێكی دوور ودرێژه لەئاست پاراستن و بەشەکاوەراگرتنیدا، كارێكی شیاوه. به‌كارهێنانی ئه‌و ئاڵایه‌و دیاربوونی له‌ژیانی رۆژانه‌دا و له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك كهئیمكانی هه‌یه، كاناڵێكی كارساز و كاریگه‌ر له‌پڕۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی به‌ئه‌ژمار دێ. ئەم دیارده‌یه لەپڕۆسەی کولتووری نه‌ته‌وه‌سازی و هه‌وێنكردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و زیندووكردنه‌وه‌ی ئامانج و باوه‌ڕه‌كانی كۆمار له‌نێو نهتهوهكهماند،ا رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێڕێ. بێجگه له‌وه له‌په‌ره‌پێدانی كولتووری وشیاركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵی كۆمه‌ڵگای كوردیی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌ور و نه‌خشی به‌رچاو ده‌گێڕێ. له‌ئه‌نجامدا نه‌یار و دۆسته‌كانمان زیاتر و چڕتر له‌گۆڕه‌پانی ژیانی رۆژانه‌دا ده‌بینن و ده‌بیستن، كه‌پرسی كورد پرسی سەروەری سیاسی و شەکاوە راگرتنی ئالای سێ رەنگیەتی. بۆیە لەئاکامدا بەدوور لە ئیرادەی نەیاران و ناحەزان، ئەم پرسە دهبێتهپرسی رۆژ و هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه‌و سه‌ركوتكردنی سوودێكی نابێ.
داڕشتنه‌وه و پته‌وكردنی کو‌لتوور نەتەوەیی به‌کارێکی بنچینه‌یی ده‌ژمێردرێ. په‌ره‌پێدانی كولتووری خۆناسی و ماف ویستی له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ست و گیانی كوردایه‌تی كورده‌كاندا شوێندانه‌ر ده‌بێ. ئه‌گه‌ر پێكه‌وه قۆلی تێكۆشان لەپێناو پراكتیزه‌كردنی باوه‌ڕه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ڵماڵین، بێگومان بەکەمترین خەسار و هه‌زینه، گەورەترین بزوتنەوەی سەروەریسازی بۆ رۆژهەلاتی کوردستان دەستەبەر ده‌کەین. سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌رخستنی ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌دا كاریگه‌رن. له‌ئه‌گه‌ری ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌كته‌ری نه‌ته‌وه له گۆڕه‌پان و مه‌یدانی سه‌ره‌كی خه‌بات و به‌رخۆدان دا، ماف و ویسته‌كانمان ده‌سته‌به‌ر نابن. نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بێ بهكهڵكوهرگرتن له‌ئه‌زموونی گه‌لانی سه‌ربه‌ست و ئازادی دنیا به‌و ئاكامهگهیشتبێ، كهخاك و مافی نه‌ته‌وه‌یی لهگەرهوی داوكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كدا مسۆگه‌ر ده‌بن. با بۆ دهسپتێكی وه‌رزی نوێ له‌تێكۆشان، ئایین و زانست ببنه پاڵپشتی ناسنامه‌ی كوردان، و به‌شێك له‌چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه‌زۆردار و نهتهوهسهردهستهكان به‌شێواز و مێتۆدی جیاواز به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه هه‌وێنی بوون و هه‌رمانی لێ زه‌وت بكه‌ن. رزگاربوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌ركێكی به‌ردرێژ و گرانه، كه‌پێویستی به‌به‌ڵێن و به‌رپرسیاره‌تی تێكڕاییه. كورده‌كان به‌وانه‌وه‌رگرتن له‌پێشه‌وای خۆیان فێری بردنه سه‌ری وه‌فا و به‌ڵێن كراون. پێشه‌وایه‌ك كهبهچوون بۆ سه‌رداری سێداره به‌كرده‌وه وه‌فای خۆی بۆ كۆماری كوردستان و هاوڵاتیانی نیشتمانی كۆمار ده‌ربڕی. پێشه‌وا یه‌كێك له‌و سه‌مبولانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده، كه‌وێنه‌ی له‌نێو كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا ده‌گمه‌نه. نه‌ته‌وه‌كه‌مان و نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌وانه‌وه‌رگرتن له‌خه‌باتی گه‌لانی دیكه‌و بوونی پێشوایهكی خۆبه‌ختكه‌ر ده‌توانن له‌ریزی گه‌لانی دیكه‌ی جیهاندا سه‌ربه‌رز راوه‌ستن. بۆ گوڕینی ئه‌و ژیانه‌و ئه‌و مێژوویه یه‌كگرتوویی له‌باوه‌ڕ و وته‌و كرداردا مه‌رجی سه‌ره‌كین. مافی دیاریکردنی چاره‌نووس له‌ئاكامی خه‌باتی تێكڕایی و به‌بوونی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ. گۆڕانی ئامانجدار و گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كان پێویستیان به‌ئه‌كته‌ر و هێزی هه‌ڵسووڕێنه‌ره. لەم پەێوەندیەدا هه‌ره‌وه‌زی سیاسیی به‌ته‌نیا رێگاچاره‌ی پرسی كورد به‌ئه‌ژمار دێ و ته‌نیا ده‌رمانێكه، كه‌چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌ردرێژی ژێرده‌ستیی و چه‌وسانه‌وه ده‌كا.
شوورای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
22/09/2013
ناوی بزوتنەوە
ماددەی یەکەم: ناوی بزوتنەوە: بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستانە
ماددەی دووهەم: بنەمای فیکری‌و فەلسەفیەکانی بزوتنه‌وه، لەسەرئەم خاڵانه‌ی خواره‌وه دامەزراوە:
١/ ئازادیی و عەداڵەت،
،٢/ کۆمارییەت و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك
٣/ گه‌شه‌سه‌ندن و ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
٤/ ئاشتی و ئاسایش، وە هاۆژینی بەئاشتی
ماددەی سێهەم: ستڕاتیژی و ئامانجی بزووتنەوە:
١. ئیستراتیژی یەکدەنگیسازی بزووتنەوە: هەۆلدان بۆ خوڵقاندنی یەکدەنگی و هاوده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بناخه‌ی پاراستنی فره‌ڕه‌نگی كۆمه‌ڵگای كوردی، له خاڵه ئیستراتیژیهكانی بزوتنه‌وه بەئەژماردێن . ئەکتیۆ کردنی تاکی کورد و ئاشناكردنی تاك و كۆی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ بیر و باوه‌ڕه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و گه‌یشتن بە بیر و هزری نه‌ته‌وه‌یی له رێكار و میكانیزمه‌كانی گه‌یشتن بهئیستڕاتیژی بزووتنەوە، به‌ئه‌ژمار دێن
٢. سیاسەتی سەروەیسازی بزووتنەوە: سیاسەتی وه‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه‌ی مانا و هه‌وێنی نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگا، لە هێلەگشتیەکانی سیاسەتی سەروەریسازی بزووتنەوە بەئەژماردێن . بۆ سه‌ر خستنی ئه‌و سیاسه‌ته، چەسپاندنی ئەسلی تۆلێرانس بۆ دیالۆگ، دیالۆگ بۆ تەفاهووم و پێکگەیشتن، وە سەرئەنجام گەیشتن بەئیجماع و تەوافووق بۆ هاریکاری سەمیمانەی نێوان لایەنه‌كانی بەشدار لەگۆرەپانی خەباتی نەتەوایەتی، لە مهرجە هەرە كاریگه‌ر و گرینگەکانی سەرخستنی پرۆژەی سەروەریسازی سیاسی و نەتەوەیی دێنەئەژماردن. دیارە لەۆ پەێوەندیەشدا وه‌گه‌ڕخستنی هێز و وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌پێناۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و سەروەری سیاسی، لە رێکار و مکانیزمەکانی کارای گەێشتن بەم ئامانجە بەئەژماردێن
٣. سیاسەتی نەتەوەیی بزووتنەوە: سەرەڕای بوونی وزه‌و هێزی چەسپاندنی شوناس و ناسنامه‌ی نەتەوەیی له‌رۆژهەڵاتی كوردستان، بزووتنەوە لهبهرچاۆتهنگی و سیاسه‌تی دوژمنكارانه خۆده‌بوێرێ. بزوتنه‌وه تێده‌كۆشی هەلگر و بڵاوكه‌ره‌وه په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌گونجان بێ. په‌یامێك، كه له‌درێژخایه‌ندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆر پرسی دیكه‌ی ناوچهسوودبەخش ده‌بێ
٤. سیاسەتی نه‌ته‌وه‌سازی بزووتنەوە: سیاسەتی پشتگیری‌کردن له توێژینەوە و په‌ره‌پێدانی زانست و زانیاری و پاڵپشتی كردنی گه‌نجینه‌و بواره ئه‌رێنیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد،به‌شێك له سیاسه‌ت و هێلەگشتیەکانی بزوتنه‌وه پێکدێنن
٥. ، ئامانجی ئیستراتیژیکی بزووتنەوە: دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی، واتە دابینکردنی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌رۆژهەڵاتی كوردستان، به‌ئامانجی ئیستراتیژیکی بزوتنه‌وه پێناسه‌ده‌كرێ. ئه‌و مافه له‌سه‌ر بنچینه‌و بناخه‌ی “مافی دیاریكردنی چاره‌ی خۆنووسین، لە شکلی موومکینی خۆێدا” و له‌چوارچێوه‌ی رێئالیزمی سیاسی و هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌م چه‌قده‌به‌ستێ. ( مەبەست لە شکڵی موومکین و گونجاوی مافی‌دیاریکردنی چارەنووس، قۆستنەوەی دەرفەت و هه‌لومه‌رجی گونجاوه، بەچەشنێک کە رەخسێنەری دەستەبەربوونی مافی چاره‌ی خۆنووسین له یه‌كێك له‌و چوار شێوازانەدا ده‌بێ، کە هەرکامیان بەگوێرەی هەلوومەرجی سەردەم، شکلێک لە سەروەری سیاسی و ئاست‌و رادەی دەسەلاتی خۆبەرێوەبەری گەلان تاریف و پێناسەدەکەن. ئه‌و چوار شێوازه بریتین لە: ١.خودگەردانی.٢.ئوتۆنۆمی. ٣.فێدراڵی. ٤. سەربەخۆیی
http://www.youtube.com/watch?v=dU-lBoP3jfo
شوورای هاۆئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
16/09/2013
هاونیشتمانیانی خۆشەویست!
نەتەوەی سەربەرزی کورد!
ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان، ٧٩ساڵ بەسەر دامەزرانی یەکەم کۆماری کورستان‌دا تێدەپەڕێت، ٢ی ڕێبەندان و کۆمار بۆ کورد، تەواوکەری بیرەوەریەکی پڕ لەشانازی و نووختەگۆڕانێکی زەق و بەرچاو لەمێژوویی نەتەوایەتی کورد و کوردستانن. مێژووی کۆمار دەگەڵ ڕووداوە چارەنووس سازەکەی ٢ی ڕێبەندان، وەبیرهێنەرەوەی قۆناغێکی زێڕینی سەروەریسازی بۆ نەتەوەی کوردن، یاد و یادمانی ٢ی رێبەندان و کۆمار، واتە گەڕانەوەیەکی ئوسوولگەرایانە بەڵام ڕۆمانتیکی لە عالەمی زەین و خەیاڵ، بۆ دوونیای واقیعی سەروەری و سەربەستی کوردانە، واتە گەڕانەوەیەکی زەمەنی بۆ قۆناغێکی درەوشێن و زێرینی پڕ لە بەختەوەری، سەربەستی، پڕ لە ئازادی، و ئاسایش و خێر، وە خۆشی نەتەوەیی، هەربۆیەشە ئەم ڕۆژە لە گشت لایەکی کوردستان وەک لووتکەی هەره‌بەرزی دوونیای بیرەوەرییەکانی نەتەوەیی، بەڕێزەوە یادی دەکرێتەوە و جێژنی بۆ دەگیردرێت.
گرنگیی مێژووی ٢ی ڕێبەندان لەمەدایە، کە دروست لەم ڕۆژەدا بوو کە بۆ یه‌که‌م جار حکوومەتێکی دیفاکتۆی کوردی له ناوچه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌سکی نیشتمانی کورددا دامه‌زرا. لەژێر دەسەڵاتی ئەم حکوومەتەدا بوو کە ئازادی و ئاسایشی نەتەوەیی به پێی گونجاویی ئه‌و سه‌رده‌مه دابین کرا. خوێندنگه ، چاپخانە، گۆڤار و ڕۆژنامه دامه‌زران و وەشانی خۆیان بەزمانی کوردی دەستپێکرد، بازرگانی میللی لەپاڵ دەستپێکی هەڵسووکەوتی دیپلۆماتیک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی گه‌شه‌ی پێدرا. ئیراده‌یه‌کی میللی سه‌ریهه‌ڵدا که تا ئه‌و سه‌رده‌مه لەهەموو مێژووی پڕ لەنەهامەتی نەتەوییماندا بوونی نه‌بوو. لەئەنجامی دەستپێکی دیپڵۆماسیەکی چالاک و ئەکتیودا بوو، کە نه‌ته‌وه‌ی کورد توانی له کایه سیاسییەکانی ناوچه‌کەدا، خاوەن ڕۆڵی دیاریکەر و کارگه‌ر بێت که تا ئه‌و کات حیسابی بوونی بۆ نه‌ده‌کرا.
بەڕێزان!
کۆماری کوردستان لاپەڕهیهکی نوێی له ژیانی نه‌ته‌وایه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و حقووقی کورددا ههڵدایەوه که له چه‌شنی خۆیدا بێ وێنه بوو. کورد بۆ یه‌که‌م جار له سه‌رده‌می نوێ‌دا ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردنی چاره‌نووسی خۆی له به‌شێکی وڵاته‌که‌یدا تاقی کرده‌وه و بەکردەوە ئاستی دەرایەت و کەفایەتی سیاسی خۆی سەبارەت بە خۆبەرێوەبەری خۆجەیی بەعالەم نیشاندا. بۆیە پێویستە وە دەبێ قۆناغی مێژووی کۆماری کوردستان به هه‌موو تاریک و ڕوونیهکانییهوه، به هه‌موو خاڵه زه‌ق و لاواز و کەم و کوڕی و نەواقساتییەوە، وەک قۆناغێکی پڕشەنگدار و زێڕینی مێژوویی بێتەنرخاندن و بە ڕێز‌و تامەزرۆی دامەزراندنەوەی سەیری ئیلهام بەخشانەی لێبکرێت و ڕێزی بەشکۆی لێ‌بگیردرێت.
چوونکە کۆمار دەگەڵ ئەوەش کە نووختەگۆڕانێکی گرینگی مێژووییە، لەهەمانکاتیشدا لووتکه‌یه‌کی هەرە به‌رزی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمانه، واتە قوولەی سەرکێش و لە بەرچاو ووننەبووی گۆڕەپانی خەبات و ڕەوتی مێژووی سەروەریسازی سیاسیمانە. بۆیە هه‌ڵده‌گرێ لەعالەمی پڕ لەقەیرانی ئیستێراتیژی و شووناسی هەنووکەیی کورددا، ئەم قوولە بەرچاوە و کانگەی بیری نەتەوەییە، وەک قیبلەگای هیواو خەونەکانی نەتەوەییمان ڕووی تێبکرێ و، لەڕاستای تەنزیمی جەهەتی قوتبنەمای سیاسی کوردایەتی و نیشتمان خۆشەویستی دا، وەک ئاسۆی ڕوون بۆدەستنیشانکردنی ئەساڵەتی ڕێگا و ڕێبازی ئەسیل و ڕاستەقینەی سەروەریسازی نەتەوەیی، سوودی ڕەوەنگەیی و بەرچاوڕوونی فەلسەفیانەی لێوەربگیرێت و لەپێناو دەربازبوون لە قەیران و دۆزینەوەی ڕێگەی ئەسڵ و بگرە نەجاتمان لە سەحرای سەرگەردانی سیاسی دا، وەک سیمبوول و پاڕادایمی فیکری و فەلسەفی حیسابی بۆ بکردرێت. هەر بۆیەشە
دوکتۆر مستەفا شەمامی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعوود پزیشکیان وەکوو سەرکۆماری ئێران برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ناوبراو دەکات.
لە ناوەڕۆکی ئەم پەیامەدا باسی لە چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لە ئێران و خۆبەرێوبەری خۆماڵی بۆ کورد و هەروەها بەشداری کورد لە دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری لە ئاستی بەرزی ئێران دا کردووە.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەی خوارەوە:
پەیامی پیرۆزبایی کۆماریخوازان بۆ بەرێز مەسعوود پزیشکیان
لەگەڵ ئاراستەکردنی سڵاو و ڕێز
بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەکوو سەرکۆماری کۆماری ئێرانی ئیسلامی پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین. لە خودای گەورە داواکارین کە سەرەرای پاراستن، بەهێزکردن، و گەشەی بنەماكانی ئەسلی کۆماری لە ناو نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران دا، بتوانن لە گۆڕەپانی کردەییدا، هەموو ئەو بەڵێنانەی کە بەخەڵکی خۆشەویستی ئێرانتان داوە، سەركەوتنی كەماڵی مەتلوب دەستەبەربكەن.
بەرێز سەرکۆمار: بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک رێکخراوێکی سیاسی/مەدەنی کە خوازیاری دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی لە شکلی خۆبەرێوبەری خۆماڵی و خۆدگەردانی بۆ کوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەچوارچێوەی تەواویەتی خاک و جوگرافیای ئێرانی ئیسلامی دایە، باوەڕی قوول و پتەوی بە بنەماکانی بەشداری خەڵک لە پرۆسەی هەڵبژاردن و ساز و کاری هەڵبژاردن و لێکەوتە و دەرئەنجامە سیاسیەکانی هەیە، و لە پەیوەندییەشدا باوەڕمەند بە بەشداری دیار و یەکگرتووانەی کوردە بۆ ئەوەی بتوانن قورسایی وێژمانی و کرداریان وەك پارەسەنگی گۆڕان خووڵقێنیان لەئاست سیاسەتی گشتی و سەرانسەری ئێران دا نیشان بدەن، بێ گومان کورد لە وەها دۆخ و دەرفەتێک دا دەتوانێ هاوکات لەگەڵ هێنانە ئارای ویست و داخوازییە نەتەوەیی و یاساییەکانی، دەشتوانێ بە بەشداری چالاكانەی لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی پەیوەندیدار بە شۆراکان، مەجلیس و سەرکۆماری، ویست و داخوازەكانی لە ناو ئۆرگانەکانی ئەنجومەنی یاسادانان و جێبەجێکاری وڵات‌دا بێنێتە بەر باس و لەپێناو دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو هەوڵی فەرمی و یاسامەند ئەنجام بدات. و لەو پەیوەندییەش دا لەگەڵ دەستخستنی خۆبەرێوبەری خۆماڵی کوردستانی، دۆخی گوونجاو بۆ بەشداری سیاسی لە بەڕێوەبەری و دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری
هەڤاڵانی خۆشەویست و بەشەرەف!
تێکۆشەرانی رێگای ئازادی، یەکسانی، و ئاشتی و دێموکراسی نێوان گەلان!
هاوسەرۆک، ئەندام و لایەنگرانی پارتی دێموکراتیکی گەلان، هەدەپە!
لە وەها کاتێک دا ئێوەی هێژا کە پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆتان دەبەستن، وەک دەزانین چواربەشی کوردستان بە قۆناغێکی نوێی مێژوویی، و رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهانیش به گشتی بە دۆخێکی دژوار و ئەستەم و ئاڵۆز لە مێژووی خۆیاندا تێپەڕدەبن، ئەوەی جێگای دڵخۆشی و شانازیە کە ئەمرۆ کورد بە هۆی خۆراگری بێوێنەی لە دژی فاشیزم، شەری تیرۆریسمی داعش، پارێزگاری لە مرۆڤایەتی و پێداگری لەسەر پێکەوەژیانی بە ئاشتی لە دونیادا وەک باشترین ئەکتەر ناسراوە و سەرەنجی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بۆخۆی راکێشراوە، بەڵام دەیسانیش بە داخەوە تا ئەم کاتەش پرسی کورد بە چارەسەرنەکراوی و هەڵواسراوەیی ماوەتەوە.
بەرێزان!
پێشەکی وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان سپاسی ئەمگناسیتان دەکەین لەوەی کە ئێمەتان بۆ کۆنگرەی پێنجەمی پارتەکەتان بانگهێشت کردبوو، بەلام دەگەل ئەوەشدا شاندەکەمان زۆر هەولی دابوو کە بە بێ کێشە خۆی بگەیەنێتە ئانکارا، بەلام مەخابن بەهۆی هێندێک گرفتی هاتوچۆ لە شانسی بەشداری کۆنگرەکەتان بێ بەش کرا، هەر بۆیەشە لەم پەیوەندییەدا دەگەل داوای لێبووردن، پر بەدل سەرکەوتنی ئێوە ئازیزان بەئاوات دەخوازێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان لەسەر ئەوە باوەرەیە کە پرسی کورد تەنیا بە رێگاچارەی ئاشتیانە و سازانی نیشتیمانی و گۆفتمانی موەحەدی نەتەوەیی دەگاتە سەرەنجام، کە ئەمەش بێگوومان وەک باشترین
هاونیشتمانە بەرێزەکان!
خەڵکی موسولمان و بڕواداری کوردستان!
مانگی ڕەمەزان بۆ ئیمانداران، مانگی خێر‌و بەرەکەتە، و مانگی گەڕانەوەو پێداچونەوەیە بە کرداری یەک ساڵەی مرۆڤی خوداناس و خاوەن بیر‌و بڕوایە. وەک ئاشکرایە لەموبارەکی ئەم مانگەدایە کە لە لایەن جبرەئیلی ئەمینەوە قورئانی پیرۆز بۆ ڕزگاری مرۆڤ و رەهابوونیان لە گوناح و ژیانی پر لەجەهالەتی مرۆڤایەتی، بۆ حەزرەتی موحەممەدی خاتەم‌الئەنبیا بوو بەخەڵات ونازڵ کرا، و مێژوی ژیانی بەشەرییەت وەرچەرخانی ئەرێنیی و پر لە راستگاری بە سەرداهات، و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی بەئاشتی و رێزدانان، کرایە نورم و کەلتوری ژیانی کۆمەڵگای بەشەری.
هەر بۆیە وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بەم بۆنە پیرۆزەوە، لە خودای گەورە و میری مەزن دەپاڕێینەوە، گشت لایەکمان بەرەو ڕێگای ڕاست و خودایی هیدایەت بکات، و بە دورمان کات، لە هەوا و نەفس و ئاکاری شەیتانی و لە خۆبایی بونی دونیای فانی.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی جێژنی پیرۆزیی رەمەزان، پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی ئیسلامی لەسەرانسەری جیهان، ئێران و بە تایبەت کوردستان دەکات، و جێژنێکی پر لە خۆشی و تەبایی بۆ گشت لایەک بە ئاوات دەخوازێ. هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوە گشت لایەک دلنیا دەکاتەوە، کە لەئەنجامی پشت بەستن
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان و بێ هاوتا
خەڵکی موسڵمان و خۆراگری کوردستان !
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربان، واتە جێژنی عەهد و پەیمان و وەفاداری موسلمانان، کە خەلکی موسلمانی کوردستانیش هاوكات دەگەل گشت ولاتانی ئیسلامی، به رێزه‌وه به پێشوازی ئه‌و جه‌ژنه پیرۆزەوە ده‌چن، پیرۆزبایی ئاراستەی گشت لایەک دەکاتو ئاواتەخوازە تاعەت و خواپەرستی گشت خوشکان و برایانی موسڵمان، پەسندی پەروەردگاری بێهاوتا و بەخشەندە و میهرەبان بێت، بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیوادارە ئەم جێژنەش هەر وەک هەموو جێژنەکانی دیکە، سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ تەبایی و ئاشتی نەتەوەیی، و هەروها بکرێت بە جێژنی یەکانگیری و سازانی نیشتیمانی،و بەرخۆدانی هاووەڵاتیانو سه‌رجه‌م موسلمانانی كوردستان، لەپێناو ئاشتی نەتەوەیی و ئازادکردنی خاک و نیشتیمانی کوردان لەدەست ستەمکاران، داگیرکاران و دژبەران، وە گرانەوەی ئاشتی و دیالۆگ و کۆتایی بە دامارگرژی و سەرۆیی