بەهۆی دابەزینی داهاتی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی وەکو گەنم و سێ‌و، لە ناوچەی ورمێ جووتیاران روویان لە بەرهەمهێنانی سیر کردووە.
جووتیارانی ناوچەی مرگەوەری ورمێ دەڵێن، لێکۆلینەوەیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە ئاوهەوای ئەو ناوچەیە بۆ بەرهەمهێنانی سیر گونجاوە و بەرهەمێکە کە تێچوویەکی کەمتری دەوێت و داهاتیشی باشە.
21/11/2016
چالاکوانێکی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقز لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی بە 18 مانگ بەندکران سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان سەیوان عەلیزادە، چالاکوانی سیاسی خەڵکی سەقز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادگای شۆڕشی حکوومەتی ئێران لە سەقز، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتێکی کوردیی دژبەری ئێران، بە 18 مانگ بەندکران سزا دراوە.
سەیوان عەلیزادە، تەمەن 27 ساڵ کۆتایی مانگی یەکەمی وەرزی هاوینی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر کراوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەو چالاکوانە سیاسییە لە ماوەی زیاتر لە 4 مانگ زیندانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە زۆر ئازار و ئەشکەنجە کراوە.
ئەو چالاکوانە سیاسییە یەک ڕۆژ دوای یەکلایی بوونەوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی (دیزڵ‌ئاوا)ی کرماشان دوور خراوەتەوە و ئێستا لەوێ بەند کراوە.
21/11/2016
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سیاسەتمەدارێکی کوردستانی باکوور و هاوسەرۆکی شارەوانییەک دەستگیر دەکەن.
رۆژی دووشەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2016، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شاری مێردین لە کوردستانی باکوور، ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی مێردینیان دەستگیر کرد.
هەروەها لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەحمەد تورک، هێزە ئەمنییەکان ئەمین ئیرماک، هاوسەرۆکی شارەوانیی ئەرتوکلوی سەر بە مێردینیان دەستگیر کرد.
پێشتر لە رۆژی 17ـی تشرینی دووەمی 2016، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بڕیارێک، ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانیی مێردین‌ی لەسەر کارەکەی لادا و والیی مێردین‌ی وەک قەیوم (بە وەکالەت) لە شوێنی ئەو دانا.
ئەحمهد تورك له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له 30 ئاداری 2014 له‌سه‌ر لیستی پارتی هه‌رێمه دیموکراتییەكان (ده‌به‌په) وه‌ك هاوسەرۆکی شارەوانیی مێردین هه‌ڵبژێردرا.
قۆناغەکانی ژیانی سیاسیی ئەحمەد تورک:
- له 2 ته‌موزی 1942 له دێرك پارێزگای مێردین له دایكبووه.
- له 17 ئابی 2005 تا 3 ته‌موزی 2017 سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵگەی دیموكراتیك (ده‌ته‌په) بوو.
- شه‌ش خول په‌رله‌مانتاری تورکیا بووه له ساڵانی (1973-1977، 1987 – 1991 و 2007 – -2011).
- له ساڵانی 1973-1974 ئه‌ندامی پارتی دیموكرات بوو.
- له ساڵانی 1974-1980 ئه‌ندانی پارتی گەلی كۆماری (جه‌هه‌په) بوو.
- له ساڵانی 1987-1994 ئه‌ندامی پارتی سوسیال دیموكراتی گه‌ل بوو.
- له ساڵانی 2005 تا 2009 ئه‌ندامی پارتی كۆمه‌ڵگەی دیموكراتیك (دەتەپە) بوو.
21/11/2016
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.
لەو پەیامەدا، بارزانی ئاماژەی بەوە داوە کە وەک هەر هاووڵاتییەکی کوردستان، حەز دەکات قەیران و کێشەکان نەمێنن و کۆتای‌یان پێ بێت، بەڵام هۆکاری گرفت و کێشەکان زۆرن. بۆیە چەند ڕێگەچارەیەکی خستووەتە ڕوو کە ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەك بەڕێزی سیاسی و فەرهەنگی و ئاكادیمی پەیوەندییان پێوە كردووم و دەڵێن ڕای ئێمە و بەشێكی هاووڵاتییانیش ئەوەیە كە چارەسەری قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان لای منە و دەگوترێ بارزانی دەتوانێ گرفتەكان چارەسەر بكات.
وەك هەر هاووڵاتییەكی كوردستان حەز دەكەم قەیران و كێشەكان نەمێنن و كۆتاییان پێ بێت بەڵام هۆكاری گرفت و كێشەكان زۆرن. بەشێكیان دەرەكین و پەیوەستن بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی عێراق و ناوچەكە بە گشتی، وەكو پەلاماردانی تیرۆریستان و شەڕی داعش، دابەزینی نرخی نەوت، بڕینی بودجەی هەرێم و ئەو دۆخە نائاساییەی لە ئەنجامی میوانداریی سەدان هەزار ئاوارە هاتووەتە كایەوە. بەشێكی تری گرفتەكانیش ناوخۆیین و دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم.
ئەگەر چارەسەری گرفتە سیاسییەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لای منە، ئەوە چەندین جارە حزبەكانم بانگهێشت كردووە بۆ كۆبوونەوە بەڵام بە بیانووی جۆراوجۆر نەهاتوون. هەروەها داوام كردووە حزبەكان لەگەڵ یەكتر دابنیشن و چارەسەری دۆخەكە بكەن، دیسان دانەنیشتوون و شانیان نەداوەتە بەرپرسیارێتی بارودۆخەكە.
لەبارەی چارەسەری قەیرانی هەرێم ڕای خۆم لەمبارەیەوە ڕاگەیاندووە. ئێستایش دووپاتی دەكەمەوە، چارەسەری قەیرانی سیاسیی هەرێم بەمشێوەیە دەكرێت كە حزبەكان بكەونە گفتوگۆ و پارلەمان كارا بكرێتەوە و سەرۆكایەتییەكی تازە بۆ پارلەمان هەڵبژێردرێت. چونكە بۆ هەموو لایەك ڕوونە، ناكرێ ئەوانەی بوونەتە سەرچاوەی قەیران دووبارە سەرۆكایەتیی پارلەمان بگرنە دەست. هەروەها حزبەكان لەسەر ئەوە ڕێكبكەون حكوومەتێكی نوێ دابمەزرێت و بەڕێزێكیش بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم هەتا كاتی هەڵبژاردن دەستنیشان بكرێت بۆ ئەوەی ئەركی سەرۆكایەتیی هەرێم بگرێتە ئەستۆ و، منیش بە هەموو توانایەك یارمەتیی ئەو پڕۆسەیە دەدەم.
لەبارەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان و فەرمانبەران، ڕێزم بۆ داوا و مافە ڕەواكانیان هەیە و حەقی خۆیانە داوای مافەكانیان لە حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن و پاڵپشتیان دەكەم و پێویستە وڵاتەكەمان لە خوشی و ئاسوودەییدا بێ بەڵام بەهۆی ئەو قەیران و كێشە ئەمنی و ئابووری و سیاسییانەی هاتوونەتە پێش، ئیمكانیات و توانای حكوومەت سنووردار بووە. بەڵام كە پێیان وایە چارەسەر هەیە، با لایەنەكان و حكوومەت بفەرموون پێكەوە دابنیشن بە شەفافییەتێكی تەواو دۆخەكە چارەسەر بكەن و هەموو شتێكیش بخەنەڕوو و كۆتایی بە موزایەدات و شێواندنی ڕای گشتی بهێنرێت.
چاك دەزانم شاری سلێمانی لەژێر ئیرهابی فكری دایە و دەبێ ئەو ئیرهابە فكرییەی سەر شاری سلێمانی بشكێت. ئەو شارەی هەردەم تەحەدای زاڵم و داگیركارانی كردووە و ڕۆڵەكانی ئامادە بوون زیندە بەچاڵ بكرێن بەڵام لەبەرانبەر زەعیم سدیق سەربەرزانە وەستان و ئامادە نەبوون قسە بە هێماكانی گەلی كوردستان بڵێن. ئەوە ڕای منە لەبارەی سلێمانی و خەڵكە سەربەرزەكەی، با كەس هەوڵ نەدات خوێندنەوەیەكی تر بەسەر خەڵكی ئەم شارەدا بسەپێنێت.
مسعود بارزانی
20ـی 11ـی 2016
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به پرسی ئاواره‌كان، نامه‌ی منداڵێك ده‌خوێنێته‌وه كه ئاماده‌یی خۆی بۆ یارمه‌تیدانی منداڵه‌كانی سوریا پیشان ده‌دات و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به "عومران ده‌قنیش" ده‌كات، كه پاش ده‌رهێنانی له ژێر دار و به‌رده رووخاوه‌كانی حه‌له‌ب وێنه جه‌رگبڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر كورسی ئه‌مبوڵانسێك دونیای هه‌ژاند.
ئه‌لێكس منداڵێكی شه‌ش ساڵه‌ی خه‌ڵكی نیویۆرك له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا بۆ ئۆباما چیرۆكی "عومران ده‌قنیش" به بیری ده‌هێنێته‌وه ده‌ڵێت: "تكایه داوات لێ ده‌كه‌م عومران بهێنه ئێره و له‌گه‌ڵمان بژیت و پاسكیلهكهمی پێی ده‌ده‌م و فێری لێخورینی ده‌كه‌م و ده‌بینه برا و كاسرینی خوشكم په‌پووله‌ی بۆ كۆ ده‌كاته‌وه و ده‌توانین پێكه‌وه یاری بكه‌ین".
ئۆباما ده‌قی ئه‌و نامه‌یه وه‌ك خۆی له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی جیهان بۆ تاوتوێكردنی قه‌یرانی ئاواره‌كانی خوێنده‌وه و گوتی ئه‌وه قسه‌ی منداڵێكی شه‌ش ساڵییه و ئه‌م منداڵه زۆر شتمان فێر ده‌كات. ئه‌و فێر نه‌بووه ترس و گومان له كه‌سانی تر هه‌بێت، به‌هۆی ئه‌و شوێنه‌ی له‌وێوه هاتوون، چۆن ده‌بینن و چۆن دوعا ده‌كه‌ن.
گوتیشی: "پێویسته ئیمه زیاتر وه‌ك ئه‌لێكس بین. بهێنه به‌ر چاوی خۆتان، دونیا چۆن ده‌بوو، ئه‌گه‌ر هه‌موومان وه‌ك ئه‌و بین. بهێنه به‌ر چاوی خۆتان ئه‌و ئێش و ئازاره‌ی ده‌توانین سووكی بكه‌ین و گیانی ئه‌وانه‌ی ده‌توانین رزگاریان بكه‌ین".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، ئۆباما گوتی: "گوێ له ئه‌لێكس بگرن، نامه‌كه‌ی بخوێننه‌وه، پێم وایه ئێوه تێ ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م نامه‌یه‌م بۆ دونیا خوێنده‌وه".
Dear President Obama: "We Will Give Him a Family"
20/11/2016
منداڵێكی ئه‌مه‌ریكی، دوای ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی سێ لاپه‌ڕه‌یی، ئاراسته‌ی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، ئۆباما له كۆشكی سپی پێشوازی له‌و منداڵه ده‌كات.
نامه‌ی منداڵه‌كه، مانگی ئاب/ ئۆگسی رابردوو نووسراوه و تایبه‌ت بووه به عیمران، ئه‌و منداڵه سوورییه‌ی دیمه‌نی ڤیدیۆییه‌كه‌ی جیهانی هه‌ژاند، كاتێك له‌لایه‌ن تیمێكی فریاگوزارییه‌وه له ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌كانی حه‌له‌ب له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و سووریا، رزگاركرا، ئه‌و منداڵه سوورییه كاتێك خرایه ناو ئامبۆلانس، سه‌ری بریندارببوو و هه‌موو له‌شی تۆز و خۆڵی دار و په‌ردوو بوو.
عیمران به شێوه‌یه‌ك تاسابوو، نه‌یده‌زانی چی له ده‌وروبه‌ریدا ده‌گوزه‌رێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت قه‌ره‌باڵغییه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی رۆژنامه‌وانانه‌وه وێنه‌ی ده‌گیرێت، ئه‌ویش به ده‌سته بچووكه‌كه‌ی هه‌وڵی ده‌دا ئه‌و خوێنه‌ی سه‌ر ده‌موچاوی لابه‌رێت، كه به‌هۆی بۆردومانه‌وه بریندارببوو.
ئه‌و منداڵه ئه‌مه‌ریكییه، ناوی ئه‌لێكس مایتبێرییه، ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه و له به‌شێك له نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "به‌ڕێز سه‌رۆك ئۆباما، ئه‌و منداڵه سووریهت به بیره كاتێك هه‌ڵگیرایه‌وه و خرایه ناو ئامبۆلانس؟ تكایه ئه‌گه‌ر ده‌توانی بڕۆ بیهێنه بۆ پارك له (درایڤ وه‌ی)، یان بیهێنه بۆ سه‌ر شه‌قام و ئێمه به گوڵ و باڵۆنه‌وه له چاوه‌ڕوانیدا ده‌بین.
ئێمه خێزانی پێده‌ده‌ین و ئه‌و ده‌بێته برای ئێمه، كاترین، خوشكه بچووكه‌كه‌م، په‌پووله‌ی بۆ كۆده‌كاته‌وه.
له قوتابخانه‌كه‌م و به عومه‌ری هاوڕێم ده‌ناسێنم، كه ئه‌ویش له سووریاوه هاتووه، ئێمه هه‌موومان به یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ین.
ده‌توانین بۆ ئاهه‌نگی له‌دایكبوون بانگهێشتی بكه‌ین و ئه‌ویش فێره زمانێكی دیكه‌مان ده‌كات، ئێمه‌ش ئه‌و فێره ئینگلیزی ده‌كه‌ین، هه‌روه‌كو ئۆتۆمی هاوڕێمان فێری ئینگلیزی كرد كه له ژاپۆنه‌وه هاتووه.
تكایه پێی بڵێ ئه‌لێكسی برای، كه زۆر به ره‌حمه، هه‌روه‌كو ئه‌وه، چونكه ئه‌و یارییه‌كانی خۆی نه‌هێناوه و نیه‌تی، خوشكه‌كه‌م جلی كه‌روێشك له‌به‌ر ده‌كات، منیش پایسكله‌كه‌ی خۆی پێده‌ده‌م و فێری ده‌كه‌م چۆن لێبخوڕێت.
من له بیركاریدا فێره كۆ و جارانی ده‌كه‌م، ئه‌ویش ده‌توانێت شووشه بۆنه پهنگوینییهكهی خوشكم بۆن بكات، كه لێناگه‌ڕێ كه‌س ده‌ستی لێبدات.
زۆر سوپاس، ناتوانم به‌رگه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بگرم تا بێمه لات!
ئه‌لێكسی
ته‌مه‌ن 6 ساڵان"
دواجار ئه‌لێكس له كۆشكی سپی پێشوازیلێكرا، ئه‌لێكس چاكه‌ت و پانتۆڵێكی پۆشیبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، كه له دایك و باوك و خوشكێكی بچووكی پێكهاتووه، له نووسینگه‌ی ئۆڤاڵ چاوییان به ئۆباما كه‌وت.
له به‌رامبه‌ر نووسینی ئه‌و نامه‌یه‌دا، ئۆباما به‌و منداڵه‌ی گوتی: "ئه‌و شتانه‌ی له نامه‌كه‌تدا نووسیبووت زۆر به دڵم بوون، من بۆ هه‌موومان خوێنده‌وه، تۆ زۆر باش و به ره‌حمی، هیوادارم وا له خه‌ڵك بكه‌ی به هه‌مان شێوه‌ی تۆ بیر بكه‌نه‌وه، زۆر شانازیت پێوه‌ده‌كه‌م".
20/11/2016
پارێزگار و نوێنەرانی پارێزگای سنە رەخنە لە نادادپەروەری سیستەمی وەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران دەگرن و داوا دەکەن، حکومەت پێداچوونەوە بە سیستەمی وەرگرتنی خوێندکاران بکاتەوە.
پارێزگاری سنە لە کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆی کوردستان، کە بەبەشداری وەزیری خوێندنی باڵای ئێران لە سنە بەڕێوەچوو، رایگەیاند، خوێندکارانی پارێزگای سنە لەبەر بەناوچەییکردنی سیستەمی وەرگرتنی خوێندکاران لەخوێندن لە زانکۆ ئاست بەرزەکانی ئێران بێبەش بوونە.
زاهیدی دەشڵێت، سیستەمی "بوومی گوزینی" بووەتە هۆکاری ئەوەی کە گەنجانی پارێزگا بێبەشەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان نەتوانن لە زانکۆ ئاست بەرزەکاندا بخوێنن.
داواشی لە وەزیری خوێندنی باڵای ئێران کرد پێداچوونەوە بە سیستەمی وەرگرتنی خوێندکاران بکرێت بۆ ئەوەی دەرفەتی یەکسان بۆ خوێندن بڕەخسێت.
سەرۆکی کۆڕی نوێنەرانی سنەش سیستەمی بە ناوچەییکردنی وەرگرتنی خوێندکاران بە سەرەکیترین گرفتی خوێندکارانی پارێزگاکەی لەقەڵەمدەدات. مەنسوور مورادی دەڵێت، ئەو سیستەمە خوێندکارانی کوردی لە خوێندن بێهیواکردووە و بووەتە هۆکاری ئەوە خوێندکارانی کورد لە زانکۆ بەرزەکانی ئێران وەرنەگیرێن.
بەپێی سیستەمی بوومی گوزینی یاخوود بە ناوچەییکردنی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئێران، 80 لەسەدی کورسییەکانی خوێندن بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچەیە تەرخاندەکرێت، کە زانکۆکەی لێیە و تەنیا 20 لەسەدی بۆ خوێندکارانی ناوچەکانی دیکە دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران لەبارەی سیستەمەکە رایگەیاندووە، ئەو سیستەمە رێگری دەکات لە تێکەڵاوی ناپێویستی قوتابیانی کوڕ و کچ لە زانکۆکان‌دا، تێچووی خوێندنیش کەمدەکاتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا 7 زانکۆی سەرانسەری و پیشەسازی حکومی هەن، کە کەمترە لە 4%ی سەرجەم زانکۆکانی ئێران. جگە لەوەش تەنیا دوو زانکۆی ورمێ و رازی کرماشان لە پلەبەندنی زانستی لە ریزی 50 زانکۆی یەکەمی ئێراندان.
20/11/2016
مامۆستایەکى زانكۆی روتجه‌رس له ویلایه‌تی نیوجێرسیی ، به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مەریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی چه‌كداریی تاكه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی به‌زۆر پشكنینی بۆ ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامەی ده‌یلی نیوز Daily News، كیڤن ئاڵڕێد کە مامۆستای زانکۆى روتجهرسە دوای ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی "ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی به چه‌ك سپی پێسته‌كان بكوژم، مادده‌ی دووه‌می ده‌ستوور ده‌بێته مادده‌یه‌كی شاهانه؟"، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و به‌زۆر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی كراوه.
ئاڵڕێد رایگه‌یاندووە ، پۆلیسی نیویۆرك له ماڵه‌كه‌ی خۆی له برووكلین ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه و پۆلیسی زانكۆی روتجه‌رس به پۆلیسی نیویۆركی راگه‌یاندووه، ناوبراو به په‌یامه سیاسییه‌كانی له تویته‌ر، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی دروست ده‌كات.
ناوبراو رایگه‌یاندووه ، هه‌رچه‌نده په‌یامه‌كانی توندن به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستووردایه كه تایبەتە بە"ماف و ئازادییه كه‌سییه‌كان" و گوتی: "هه‌رچه‌نده په‌یامه‌كانم به‌هیچ جۆرێك هه‌ڕه‌شه نین، به‌ڵام مۆری مه‌ترسیداریان لێدام. به‌م جۆره كوده‌تای تره‌مپ به‌سه‌ر ئازادیی راده‌ربڕیندا ده‌ستی پێكرد."
ئەو مامۆستایە راشیگه‌یاندووە، جگه له نیگه‌رانیی له هه‌ڵبژێردرانی تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مەریكا، هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و ته‌ندروستیشی باشه.
پۆلیسی نیویۆركیش رایگه‌یاندووه، پۆلیسی زانكۆكه داوای كردووه ناوبراو به‌هۆی گوته‌كانی له هۆڵەکانی خوێندن و په‌یامه‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌باره‌ی كوشتنی سپی پێسته‌كانه‌وه، پشكنینی ته‌ندروستی و ده‌روونیی بۆ بكرێت.
گوته‌بێژی زانكۆی روتجه‌رس، جێفری تۆڵڤین له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووە "پۆلیسی زانكۆ له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و گله‌ییانه‌ی له خوێندكارانه‌وه هاتووه، ئەو رێوشوێنەی گرتووەتەبەر".
له مادده‌ی دووه‌می ده‌ستووری ئه‌مەریكادا هاتووه، پێویستیی هێزێكی چه‌كداری باش بۆ ئاسایشی ده‌وڵه‌تێكی ئازاد، ناتوانێت مافی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و چه‌كداریی تاك پێشێل بكات.
19/11/2016
كارگه‌ی شه‌كری پیرانشار، رۆژانه 3 هه‌زار تۆن شه‌كر و شیله‌ی شه‌كر به‌رهه‌مدێنێت و پاشماوه‌ی چهوهندهرهكانیش ده‌كاته ئالیك بۆ ئاژه‌ڵ، ئێستا كه وه‌رزی سه‌رما ده‌ستیپێكردووه، جوتیارانیش په‌له‌یان له كۆكردنه‌وه‌ی چهوهندەرهكانیان، چونكه ده‌یانه‌وێت پێش گه‌یشتنی به‌فر ئه‌وان بگه‌نه به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆیان.
جوتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە نزیک بوونەوەی وەرزی سەرما، لە کۆکردنەوەی بەرهەمی چەوەندەری قەند پەلەیانە و دەترسن وەک زۆربەی ساڵان بەرهەمی نزیکەی 9 مانگ زەحمەتکێشانیان ژێر بەفر بکەوێت و داهاتی بەرهەمەکەیان بۆ ساخ نەبێتەوە.
19/11/2016
سه‌رچاوه میدیاییه فه‌له‌ستینییه‌كان بڵاوییانكرده‌وه، له كۆنگره‌ی حه‌وته‌می بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح، كه بڕیاره مانگی داهاتوو ببه‌سترێت، ناوی بكوژانی یاسر عه‌ره‌فات، سه‌رۆكی پێشووی فه‌له‌ستین ئاشكرا ده‌كرێت.
سایتی ئاژانسی "سه‌ما ئهلخهبهریه"ی فه‌له‌ستینی، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس بڵاویكرده‌وه "به‌رپرسێكی نزیك له ده‌سه‌ڵاتداران له رامه‌ڵڵا، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئاشكراكردنی ئه‌و ناوانه ده‌بێته سهرپرایزێك بۆ جه‌ماوه‌ری فه‌له‌ستینی و ئێستاش ئه‌و دۆسیه‌یه ته‌واوبووه".
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكرده‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌له‌ستین ده‌بێته به‌شێك له پۆلیسی ئینته‌رپۆلی نێوده‌وڵه‌تی و به فه‌رمی داوا له ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستین بكاته‌وه.
یاسر عه‌رفات كه‌سایه‌تی سیاسی فه‌له‌ستینی، رۆژی 24ی ئاب/ ئۆگستۆسی 1929 له قاهیره له‌دایكبووه، ناوی ته‌واویشی محه‌مه‌د عه‌بدولره‌ئووف عه‌ره‌فات قدوه حوسێنی- یه.
له ساڵی 1969 پۆستی سه‌رۆكی رێكخراوی ئازادیخوازانی فه‌له‌ستینی وه‌رگرت، كه سێیه‌م كه‌س بوو ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، دواجار له ساڵی 1996 به سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری نیشتمانی فه‌له‌ستیی هه‌ڵبژێردرا.
یاسر عه‌ره‌فات، له 11ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2004، دوای گه‌مارۆدانی ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیل، له ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، هه‌رچه‌نده پزیشكان رایانگه‌یاند به‌هۆی نه‌خۆشی جگه‌ر كۆچی دواییكرد، به‌ڵام توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی نه‌كرا و كه‌سه نزیكه‌كانیشی گومانی خۆیان له مردنی یاسر عه‌ره‌فات راگه‌یاند.
19/11/2016
وڵاتی ئیمارات خۆی بۆ مه‌راسیمێكی گه‌وره ئاماده ده‌كات كه بڕیاره مانگی داهاتوو له دوبه‌ی به‌ڕێوه بچێت كه تێیدا وه‌ك ساڵانی پێشوو باشترینه‌كانی ساڵ ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 17 نۆڤێمبه‌ری 2016، پێگه‌ی (The National sport) ناوی به‌ربژێره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (گڵۆب سۆكهر) راگه‌یاند كه بڕیاره له رۆژانی 27 و 28ـی مانگی داهاتوو له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا باشترینه‌كانی ساڵ خه‌ڵات بكرێن.
باشترین یاریزانه‌كان
بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ، شه‌ش یاریزان كێبڕكێ ده‌كه‌ن، دوو یاریزان له یانه‌ی ریال مه‌درید كه پێكهاتوون له (كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كه‌ریم بێنزیما)، هاوشانی ئه‌م دوو یاریزانه (لیۆنێل مێسی، گۆنزالۆ هیگواین، ئه‌نتوان گریزمان و جیمی ڤاردی) ده‌بینرێن.
باشترین یانه‌ی ساڵ
پێنج یانه‌ی ئه‌ورووپا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (گڵۆب سووكه‌ر) به‌ربژێرن (لیگا وارشۆی پۆڵه‌ندی، لیسته‌ر سیتی ئینگلیزی، سێڤییای ئیسپانیا، مۆڵده‌ی نه‌رویج و ریال مه‌دریدی ئیسپانیا.
باشترین راهێنه‌ره‌كان
بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ر، پێنج راهێنه‌ر به‌ربژێر كراون (كلاودیۆ رانیێری ـ لیسته‌ر سیتی)، (فێرناندۆ سانتۆس ـ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال)، (ئالێگری ـ یوڤێنتۆس)، (ئۆنای ئیمری ـ سێڤییای پێشوو)، (زینه‌دین زێدان ـ ریال مه‌درید).
خه‌ڵاتی Globe Soccer كه ساڵانه له دوبه‌ی ساز ده‌كرێت، له مه‌راسیمه‌كه‌دا باشترین ناوبژیوان و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیش دیاری ده‌كرێت، كریستیانۆ له 2014 وه‌ك باشترین یاریزانه خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه.
18/11/2016
جۆن بۆلتۆن یه‌كێ له به‌هێزترین پاڵێوراوی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌ی دۆناڵد تره‌مپ داوای گۆڕینی رژێم له ئیران و یارمه‌تی ئه‌مریكا بۆ مه‌به‌سته ده‌كات.
بۆلتۆن له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی جۆرج بوش، باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان بوو، له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ل "بریت بارت" رایگه‌یاند "ئایهتووڵڵاكان له بنه‌ماوه گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
پاڵێوراوی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ماوه‌كانی رابردوو چه‌ندین جار داوای گۆڕینی رژێم له ئیران كردبوو و پشتگیری هێرشی ساڵی 2003 ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق كردبوو.
بۆلتۆن چه‌ندین جارا داوا له ئه‌مریكا كردووه یارمه‌تی ئیسرائیل بدات بۆ لێدانی ئێران یان به ته‌نیایی ئه‌و كاره بكات.
ته‌نانه‌ت كاتێ كه رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له قوناغی كوتاییدا بوو، بۆلتۆن داوای هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران كردبوو.
جۆن بۆلتۆن له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ره‌خنه له باراك ئۆباما ده‌گرێت كه له ساڵی 2009 وه‌ك پێویست یارمه‌تی خۆپیشانده‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران نه‌دا، به‌ڵكو زیاتر یارمه‌تی توندره‌وه‌كانی ئیرانی دا.
18/11/2016
ميدياى رووسيا بڵاويكرده‌وه، هه‌ريه‌ك له تاران و مۆسكۆ به به‌هاى 10 مليار دۆلار مامه‌ڵه‌ى كڕين و فرۆشتنى چه‌كيان له نێوان خۆيان‌دا گه‌ڵاڵه كردووه.
سيناتۆرێكى ديارى رووسيا رايگه‌ياندووه، به به‌هاى 10 مليار دۆلار، ئێران چه‌كوچۆڵى سه‌ربازى به تايبه‌تى تانكى جۆرى تى 90 و هێليكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ى جه‌نگى له رووسيا ده‌كڕێت.
سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى يه‌كێتى رووسيا ڤيكتۆر ئوزيرۆڤ رايگه‌ياند، له ميانهى سه‌ردانى شاندێكى په‌رله‌مانى رووسيا بۆ ئێران، تاران خواستى له‌سه‌ر كڕينى ئه‌و چه‌كانه پيشانداوه.
18/11/2016
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، مایكل فلین، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكای بۆ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی كاندید كردووه.
فلین له ساڵانی 2012-2014 به‌رپرسیارێتی هه‌واڵگری سه‌ربازی ل ئه‌ستۆ بوو، به‌ڵام به‌هۆی په‌یدابوونی جیاوازی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی باراك ئۆباما، ده‌ستی له كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه.
ئه‌و جه‌نه‌راله ته‌مه‌ن 57 ساڵه، كێشه‌ی له‌سه‌ر شێوازی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی سووریا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئۆباما هه‌بوو، فلین رایگه‌یاند، په‌یدابوونی "نه‌سڕه و داعش" له سووریا، به رێككه‌وت، یاخود هه‌ڵه‌یه‌كی ئاسایی نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌نجامی پلانێكی داڕێژراو بوو له‌لایه‌ن تیمی ئیداره‌ی ئۆباماوه.
له چاوپێكهوتنێشكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره، فلین گومانی خۆی له پشتگوێخستنی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان نیشاندا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئۆباماوه، به‌و پێيه‌ی له شیكردنه‌وه و روونكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، كاتێك ئه‌و به‌رپرسی هه‌واڵگری بووه، مه‌ترسی درووستبوونی رێكخراوی تیرۆریستی نیشانداوه, به‌ڵام ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی پێنه‌داوه.
فلین له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ "RT" گوتی: "ئیداره‌ی ئۆباما هه‌ڵه‌بوو كه بۆ دۆسیه‌ی سووریا ره‌تیكرده‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رووسیادا بكات".
هه‌روه‌ها گوتی: "تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی سووریا، كاركردن و هه‌ماهه‌نگیكردنی ئه‌مه‌ریكایه له‌گه‌ڵ رووسیا و وڵاتانی دیكه".
گوتیشی: "ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ین رووسیا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی و ستراتیژیهتیهتی خۆی هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، به‌ڵام ئێمه ته‌نانه‌ت له ستراتیژیه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یشی تێنه‌گه‌یشتووین".
19/11/2016